یەکشەممە, تشرینی یەکەم 18, 2026
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

    بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

    نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

    نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

    دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

    دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

    وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

    وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

    سه‌رگۆن پۆڵس و كچه‌ قژزه‌رده‌ ئیرله‌ندییه‌كه‌

    سه‌رگۆن پۆڵس و كچه‌ قژزه‌رده‌ ئیرله‌ندییه‌كه‌

    کورداندنی فەلسەفە بەرھەمەکانی کەمال میراودەلی بە نموونە

    کورداندنی فەلسەفە بەرھەمەکانی کەمال میراودەلی بە نموونە

    چه‌مكێك له‌ژیان و تێكۆشانی ئەمین برووسك

    چه‌مكێك له‌ژیان و تێكۆشانی ئەمین برووسك

    ئۆپەرێتی گۆڤارەکانی منداڵان

    رۆڵی پـەروەردەیی و کولـتووریی گۆڤـارەکانی منـداڵان..

    نووسەر ھەوارخان سەیدمراد: ئافرەت کۆڵەکەی سەرەکیی خێزان و بنەمای پەروەردەیە

    نووسەر ھەوارخان سەیدمراد: ئافرەت کۆڵەکەی سەرەکیی خێزان و بنەمای پەروەردەیە

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ئەتەکێتی سازدان و بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵ فیستیڤاڵی شانۆ بە نموونە

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان..

    دوو هۆنراوە بۆ باخچەی منداڵان

    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    ویترین

    لە نێوان من و تۆ و ..

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گوتنی ستران

    دواهەمین وێستگەی سەفەر

    ویترین

    دوا هەناسەکانی پایز

    ئه ى نيشتيمان

    زمـانی کـوردی

    نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

    هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان, دەبـم بـە میـوانی مانـگ..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی

    مەسعود بارزانی: ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

هۆمەر نۆریاوی by هۆمەر نۆریاوی
18/10/2026
Share on FacebookShare on Twitter

هۆمەر نۆریاوی

یەکەم،لە سەردەمێکدا مرۆ کەوتووەتە بەر شاڵاوی هەمەلایەنەی میدیا و،شۆڕشی تەکنۆلۆژیایش بەلەز هەموو لایەکی تەنیوە،میدیاکارێکی کورد لەم جەنجاڵستانەدا و لە نێو بێدەنگییەکی کوشندەدا بنئاخ دەکرێت و نووزەیەکیش تەنانەت لە خودی ئەو میدیا و ڕاگەیاندانەوە بەرگوێ ناکەوێت کە ئەم مرۆ نازەنینە،تەمەنێک خەباتی تێدا کردوون و بەشێکی فرەی ژیانی خۆی پێ بەخشیون!

دووەم،مرۆی ئەم ڕۆژگارە سەرقاڵە،ڕۆژانە ئەوەندە گیرۆدەی نێو دنیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە کە تەنانەت ئاگای لە دەوروبەرەکەی خۆیشی نییە و ئەوە ئەم دنیا ئاڵۆسکاو و بێسەروبەرەیە کە جڵەوی ژیانی ئینسانی گرتووەتە دەست و بە مەیلی خۆی ڕاکێش و پەلکێشی ئەملاولای دەکات. خەڵک ئەوەندە نوقمی نێو ئەوپەڕ دنیایە کە تاق و تەنیا وەک شێتان قاقا پێدەکەنێت کەچی خەمسارد خەمسارد بە پەنای خەڵکە نزیکەکەی پەنادەستی خۆیدا تێدەپەڕێت و خۆی لە ئاست فرمێسکی سەر ڕوومەتی خەڵکانی جیران،لێ نەبان دەکات! چونکە ڕاستیت گەرەگە زۆرینە لە لایەن میدیاوە قورمیش دەکرێت و بیرکردنەوە و هزرین دوا پرسە ئاوڕی لێ بدرێتەوە. کاتێک خودی ڕاگەیاندنیش سەرقاڵی ئاشووفتەبازاڕەکەی خۆیەتی،ئیدی چاوەڕوانی چیت لە جەماوەر هەیە!

سێیەم،ئەم میدیاکارە ڕەزاسووکە کە مەبەستی ئەم کورتە نووسینەیە، ساڵی 1324ی هەتاوی(1945)،لە شاری”سنە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی لە ڕووی ژیان هەڵدەهێنێت. واتە ڕاست ساڵێک پێش دامەزرانی ڕادیۆ کوردیی تاران کە ڕۆژی 4ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1325ی هه‌تاوی(25ی نۆ‌ڤه‌مبه‌ری 1946)،پەخش و وەشانی ڕادیۆ بە زمانی کوردی لە ئێراندا دەست پێ دەکات.

تەمەنی لاوەتی خۆی هەر لە باژاڕەکەی خۆی(شاری سنە)دا وەپشت سەر دەنێت. لە تەمەنێکی خوار و کەمدا چارەنووس پەلکێشی دنیایەکی دی دەکات کەچی شۆق و حەزی خوێندنەوە هەرگیز دەستبەرداری نابێت و هێدی هێدی کە هەست بە بەهرە و تواناکەی خۆی دەکات،لە چلەکانی هەتاوی(شەستەکانی زایینی)بەملاوە،ئاوێتەی نێو دنیای ڕاگەیاندنی کوردی دەبێت و سەرەتا وەک بێژەر پێی بە ڕادیۆ کوردیی تاران ددەکرێتەوە.

“سەعدەین ستوودە”کە ڕۆژگارێکی درێژ دەرهێنەر و نووسەرێکی بەئەزموون و ناودیاری نێو ڕادیۆ کوردیی تاران بووە،سەبارەت بەم خانمە میدیاکارە دەڵێ،لە چلەکانی هەتاوی(شەستەکانی زایینی)بەملاوە لە سەردەمی باوکمدا[سەیید ئیبراهیم ستوودە(2000-1926)کە نووسەر و شاعیرێکی ناسراوی کوردە و ساڵی 1345 تا 1349ی هەتاوی بەڕێوەبەری ڕادیۆ کوردیی تاران دەبێت]،وەک بێژەر دەست بە خەباتی میدیایی دەکات.

ئەم خانمە میدیاکارە تەمەنێک وەک بێژەر و ئەکتەرێکی کارامە لەو مەتەرێزەوە دەگەڵ چەندان میدیاکاری دی هەر وەک میدیا زەندی(2008-1940)،ناهید ڕاهدار(2025-1949)، عوسمان ئەحمەدی(1937)و…،ڕاژە و خزمەتی چاند و زمانی کوردی دەکات و تا دێت توانا و بەهرەکەی پتر دەگەشێتەوە و،لەم سەنگەرەوە سەرچاوەی خزمەت دەبێت. واتە ڕاست لەو قۆناخە زێڕینەدا کە ڕادیۆ پڕی دەبێت لە کەسایەتی وەک شوکروڵڵا بابان(2012-1923)، سوارە ئێلخانیزادە(1976-1937)،عوسمان ئه‌حمه‌دی،دوکتۆر عابید سیراجەدینی(1995-1923)،حەسەن زیرەک(1972-1921)،پەروین موشیروەزیری(2010-1941)،هومایۆن که‌مانگه‌ر(1942)،مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی(2001-1913)میدیا زه‌ندی،سەیید عەزیز عەلەوی(2019-1930)،ناسر ڕەوشەن(1946)،محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌مه‌دی(1999-1936)،عه‌لائه‌دین بابه‌شه‌هابی(2014-1939)،محەممەدساڵح ئیبراهیمی(شەپۆل)(2018-1933)، حەسەن سەلاح ناسراو بە سۆران(2009-1941)،سۆران سنه‌یی(کوردستانی)،محەممەدفاتیح محه‌ممه‌دی (1947)،سه‌یید جه‌لال نیزامی(1951) و… .

چوارەم،ئەم میدیاکارە دواتر ڕوو لە شارەکەی خۆی(سنە)دەکاتەوە و لە پەنجاکانی هەتاویی بەملاوە و پاش کرانەوەی ڕادیۆ لە سنە،لە ڕادیۆ سنەوە درێژە بە کاری میدیایی دەدات و بەشێکی دی توانا میدیاییەکەی لەوێندەر دەردەخات.

پێویستە ئاماژە بەم خاڵە گرینگەیش بدرێت کە ساڵی 1331ی هەتاوی(1951)پەخشی ڕادیۆ بە زمانی کوردی لە شاری”سنە”دەست پێ دەکات. بە واتایەکی وردتر،ڕۆژی 3ی پووشپەڕی ساڵی 1331ی هەتاوی(1952)پەخش و وەشانی بەرنامە بە زمانی کوردی لە ڕادیۆ سنەوە بە بنزاری ئەردەڵانی دەست پێ دەبێت.[2]

پێنجەم،وەک خودی خۆم کە تەمەنێک لە نێو میدیا و ڕاگەیاندنی کوردیدا خەباتم کردووە،سەرەتا لە هەشتاکانی هەتاویدا و لە بەشی چیرۆکی ڕادیۆوە بەم کەسایەتییە ئاشنا بووم. خانمێکی ئێسکسووک و خاوەن دەنگێکی سیخناخی میهرەبانی و سۆزێکی جوان کە دەیان دەوری لە چیرۆکی ڕادیۆدا دەبینی و هەر جارە و گۆشەیەک لە توانا هونەرییەکەی دەخستە بەرچاو.

شەشەم،ئەم میدیاکارە کوردە کە لە دوای شوێنێکی هەراوتر بۆ دەرخستنی تواناکەی خۆی دەگەڕا،دوابەدوای دامەزرانی سەحەری کوردی لە ساڵی 1376ی هەتاوی(1997)،زۆر خێرا لێرەوە درێژەی بە خەباتە میدیاییەکەی دا و وەک ئەکتەرێکی بواری دۆبلاژ پێی بەم مەیدانە کرایەوە و ئەم بەستێنەی بۆ کارکردن هەڵبژارد. ئەرچی زۆر پێشتریش هەر لەم بوارەدا توانای خۆی تاقی کردبووەوە. ئەمەیش بۆچوونی محەممەد فەرەیدوونی،دەرهێنەری ناسراوی بواری میدیا و ڕاگەیاندنی کوردییە کە ڕاستیی بۆچوونەکە سەبارەت بەم خانمە میدیاکارە دەسەلمێنێت.

دێتەوە یادم،ئەم میدیاکارە هەر جارە و لە سنەوە بە پاس ڕووی لە تاران دەنا بۆ ئەوەی لە چیرۆکێکی ڕادیۆیی یان درامایەکی تێڤێدا دەور ببینێت و هەگبە میدیاییەکەی خۆی دەوڵەمەندتر بکات. دەرهێنەرەکانی ڕادیۆ،میدیاکارانی هەر وەک سەعدەین ستوودە،کاوە کەمانگەرپوور،زێنەب مستەفایی،ئەحەد ساڵحی،شاڕەزا قەوامی و بەڕێوەبەرانی دۆبلاژ هەر وەک محەممەد فەرەیدوونی،زانیار کەمانگەر،فەرزاد مەشعووف و…،دەتوانن باشترین بەڵگە و شایەت بۆ توانا واڵا هونەرییەکەی ئەم خانمە میدیاکارە بن.

حەوتەم،ئەو میدیا و ڕاگەیاندانەی کە هەڵگری مێژوویەکی 80 و نزیک بە 60 ساڵەن و دەیان سیما و کەسایەتی ناودیاری کورد هەر وەک دوکتۆر محەممەدسدیق موفتیزادە(1984-1921)،عەبدوڕەحمان موفتیزادە،ئەحمەد موفتیزادە(1993-1933)،خالیدئاغا حیسامی(2016-1927)،هەژار موکریانی،جەمیل ڕۆژبەیانی،حەسەن زیرەک،سوارە ئێلخانیزادە،مەزهەر خالقی،هومایۆن کەمانگەر،شەپۆل،سەیید ئیبراهیم ستوودە،خوسرەو شێخکانلوو(2004-1925)،سەیید عەزیز عەلەوی،حەسەن سەلاح سۆران،حیسامەدین ئەمین،سدیق بۆرەکەیی(2023-1943)،میدیا زەندی،جەلال نیزامی،عەبباس کەمەندی،سەیید ئیسماعیل حسێنی(1954)،میرزای هەورامی(1957)،ژیلا حسێنی(1996-1964،شیلان گەیلانی(1953)،کولسووم عوسمانپوور(1968)،فەتانە مورادی(1966)، و…تا دەگاتە نەوەی دواتر و سەدان تۆرەوان و نووسەری دی،لەم سەکۆوە خزمەتی ڕووبەری کولتووری کوردییان کردووە،جێی کەسەرە کە سووک و سانا بە پەنای پرسێکی هەستیاری ئەوتۆدا تێدەپەڕن،ئیدی چلۆن دەیانهەوێت بە نەوەی ئێستا بڵێن ئێمە خاوەن چەندان میدیاین کە 80 یان نزیک 60ساڵی چالاکی و خەباتمان وەپشت سەر ناوە لەحاڵێکدا لە هەمبەر سیما و کەسایەتییە دیارەکانی خۆ،خۆ لە گێلی دەدەن و کەمتەرخەمن؟!

پار لە یادی 80ساڵەی دامەزرانی ڕادیۆ کوردیی تاراندا ئاماژەم بەم خاڵە دا کە میدیایەک ڕێز لە نەوەی دوێنێی خۆی نەنێت یان بە واتایەکی دی،ڕابردووی نەبێت،داهاتوویشی هیچ دەرناچێت. میدیات پێ شک دێت 24کاتژمێرە ژار دەرخواردی بەردەنگ دەدات و”ئاو لە دەسکەوانا ئەکوتێ”[3]کەچی ڕاگەیاندنی ئەوتۆیشت پێ سۆراغ دێت تەنێ بە چەند کاتژمێر و ڕووپەلێک،مێژوویەک دەنووسێتەوە کە دەبێتە ویردی سەرزاران و ئەم نەوە بۆ نەوەی دادێی دەگێڕێتەوە.

میدیا گەر لە دەست ئەهلەکەی نەبێت،دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەیشی لە لا هیچ گرینگ نابێت!

وەک نەوەی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران،ڕۆژێک و بۆنەیەکم پێ شک نایە کە یادکردنەوەیەکی شیاوی نەوەی دوێنێی ڕاگەیاندنی کوردی تێدا بەڕێوە چووبێت. ئیدی چەمەڕای چ ڕێز و سەنگێک لە نێو جەماوەرەکەی خۆدا بین! دەیان کەسایەتی درەوشاوەی میدیا و ڕاگەیاندنی کوردیم پێ شک دێت کە پاش تەمەنێک ڕاژە و خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی،درێخ لە سۆراغگرتن و کورتە هەواڵپرسینێک! کەچی هەر کامە و بۆ خۆ لە سەردەمەکەی خۆدا لە پاراستن،بڵاوکردنەوە،گەشەپێدان و پێشخستنی زمان و کولتووری نەتەوەکەی خۆدا دەوری ئەستووندەکێکیان بینیوە.

پاش سەرکەوتنی شۆڕش،زۆر میدیاکار و شاعیر و ڕووناکبیری خەمخۆر دەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی دوێنێی ڕادیۆ یەک دەگرن و ڕەوتەکە بەرەوپێشەوە دەبەن. میدیا زەندی،ناهید ڕاهدار،ئەمیرئەسەلان شێخکانلوو،ناسر سینا،ئاگری هەژار،سەیید نیزام نیزامی،شایستە ئیبراهیمی،عەزیز عەبباسی،شاناز کەریمخانی،سورەییا ئەمینی،سەیید جەلال نیزامی،برایم بەریاجی،ئەییووب گازرانی،هۆمەر نۆریاوی،ئارەزوو زیرەک،ئازاد ئیبراهیمی،سورەییا مەولانی،حسێن قوربانپوور،نەشمیل نیزامی،کەریم ئەکبەرزادە،ئەنوەر هوژەبری،کەریم کڵاشیی فەڕ،ئارام مستەوفی،کاوە کەمانگەرپوور،ناسر حەسەنی،پەروانە ڕەستگارفەڕ،زانیار کەمانگەر،سەعادەت ڕەحیمی،ئەمیر ڕەزایی،قادر دادخا،نەسرین حاتەمی،فەرەح هومایۆنڕووز،دینۆ مەحموودزادە،نەشمیل نیزامی،سیما ئابخزر،ڕەسووڵ شێخکانلوو،نەعمەت مارۆنسی،شلێر ئیمرانژاد،ئارەش ئەمجەدی و …،هەر کامە و لە سووچ و گۆشەیەکی میدیاوە دەرکەوتوون و بۆ هەمیشە جێپەنجەی خزمەتیان دیارە.

هەشتەم،شارێکی مینا”سنە”کە بۆ جووڵە و بزاوتی فەرهەنگی لە هەر هەموو کوردستاندا ویردی سەرزاران و بگرە پێشەنگیشە،گەلێک سەیرە کە سادە و ساکار بە پەنای کەسایەتییەکی ئەوتۆدا تێدەپەڕێت و دواتر بە هەوڵ و خەمخۆریی چەندان دڵسۆزی ڕادیۆ هەر وەک ئارەزوو زیرەک،محەممەد فەرەیدوونی و نەشمیل نیزامی،سەنگی ڕاستینەی ئەم میدیاکارە دەگەڕێتەوە خولگەکەی خۆی و جارێکی دی ناوی دێتەوە ناو کایەی فەرهەنگی. کەچی لەڕاستیدا ئەوە ئەرکێکی هەرە سەرەتایی بەرپرس و بەڕێوەبەرانی دەزگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی خودی سنە و تارانە کە ئاوڕ لە ڕووداوە فەرهەنگییەکان بدەنەوە و کەسایەتییەکی ناسراوی بواری میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی بەو چەشنە غەریبانە و بێدەنگ بنئاخ نەکرێت.

نۆیەم،یەک لە پرسە جەوهەرییەکان لە لای ڕۆژنامەوان و میدیاکار،پەیجۆریی و گەڕان بەدوای ڕاستیی ڕووداوەکانەدایە کە دەمێکە لای ڕۆژنامەوانی ئێمە نامۆیە و ئەوەندە ئاوڕی لێ ناداتەوە. زۆربەی میدیاکار و ڕۆژنامەوانی ئێستا زۆر کەسایەتی لە لا دەبێتە میوان کە پەرۆشی یەکەم و کۆتایی تەنیا پڕکردنەوەی کاتی بەرنامە و لاپەڕەکەیەتی و چ خوێندنەوەی بۆ بیر و هزر و بەرهەمەکەی کەسایەتییەکە نییە. ئەمە خەسارێکی کوشندەی ڕۆژنامەگەریی ئێستامانە. تەنانەت پاژە سەرەکییەکانی هەواڵ کە بریتینە لە[کێ،لەکوێ،کەی،بۆچ و چلۆن]ی لە لا هیچ گرینگ نییە.[4]

دەیەم و دواخاڵ،بەختەوەرانە منداڵەکانی ئەم میدیاکارە نازەنینە ئەمڕۆکە ئەوەندە لە ڕێچکەکەی دایک دوور نین و کوڕەکەی واتە”ئامانج ئازەرمی”،ژەنیار و سترانبێژە و کچەکەیشی،”ئازادە ئازەرمی”یش،لەمێژساڵە خەریکی کاری نواندنە و هەروەها لە بواری شانۆیشدا خاوەن دەست و هونەرێکی باڵایە. بەڵام بە داخ و کەسەرێکی فرەوانە مریەم زاهیریانی،لە نێو بێدەنگییەکی کوشندەدا ڕۆژی 17ی خەرمانانی 1405ی هەتاوی(8ی سێپتەمبەری 2026)هەر لە شارەکەی خۆی(سنە)کۆچی دواییی دەکات و بە بەرچاو ئەم هەموو ڕاگەیاندنە کاڵفامانەوە غەریبانە بنئاخ دەکرێت. لێرەدایە مرۆ ئەم بەیتەی”هێمن موکریانی”بیر دێتەوە کە چەندە جوان دەبێژێت:

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟!

بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە

ژێدەر:

  • ناڵەی جودایی،هێمن،چاپی پێنجەم،سەییدیان،مەهاباد،1979
  • تاریخچە رادیو کردی در ایران(رادیو بە زبان کردی در ایران، از آغاز تا زمان انقلاب اسلامی)،آرش امجدی،پایان نامەی کارشناسی ارشد ایران شناسی،زمستان 1394
  • فەرهەنگی کوردواتەنی،ع.ع.شەونم،دەزگای دواڕۆژ،سلێمانی،2020
  • ڕادیۆ کوردیی تاران له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی دیرۆکدا،نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ هۆمه‌ر نۆریاوی،گۆڤاری ڕێزان،ژمارە 3،ڕێبەندانی 2015
  • روزنامەنگاری نوین،نعیم بدیعی،حسین قندی،چاپ سوم،انتشارات دانشگاە علامە طباطبایی،تهران،1382

[1] ناڵەی جودایی،ل20

[2] آرش امجدی،ص43

[3] فەرهەنگی کوردواتەنی،ع.ع.شەونم

[4] روزنامەنگاری نوین،ص29

Tags: ئەدەبوتار و بیروڕا
هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی،میدیاکار،شاعیر و وەرگێڕ،به‌ ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1346ی هه‌تاوی(دێسەمبەری 1967)له‌ گوندی "نۆریاو"ی سه‌ر به‌ شاری "پاوه"‌ (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)له‌ ‌دایک بوومه‌. خوێندنی سه‌ره‌تاییم هه‌ر له‌ گونده‌که‌م کۆتایی پێ هێناوه‌. بۆ خوێندنی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی ڕووم له‌ خوێندنگه‌کانی شاری "پاوه‌" کردووه‌. ساڵی 1365ی هه‌تاویی (1986)بڕوانامه‌ی دیپلۆمم وه‌رگرتووه‌ و هه‌مان ساڵیش له‌ کۆلیژی "زانسته‌ کۆمه‌ڵاتییه‌کانی زانستگه‌ی تاران" وه‌رگیراوم و ساڵی 1370ی هه‌تاوی(1991)له‌ لقی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵاتیدا وه‌ک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسم وه‌رگرتووه‌.

Related Posts

نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا
وتار و بیروڕا

نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

18/10/2026
دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا
وتار و بیروڕا

دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

16/10/2026
وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە
وتار و بیروڕا

وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

16/10/2026

Discussion about this post

نوێترین بابەت

بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

18/10/2026
گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان..

دوو هۆنراوە بۆ باخچەی منداڵان

18/10/2026
نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

18/10/2026
دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

16/10/2026
وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

16/10/2026
سه‌رگۆن پۆڵس و كچه‌ قژزه‌رده‌ ئیرله‌ندییه‌كه‌

سه‌رگۆن پۆڵس و كچه‌ قژزه‌رده‌ ئیرله‌ندییه‌كه‌

16/10/2026
کورداندنی فەلسەفە بەرھەمەکانی کەمال میراودەلی بە نموونە

کورداندنی فەلسەفە بەرھەمەکانی کەمال میراودەلی بە نموونە

11/10/2026
چه‌مكێك له‌ژیان و تێكۆشانی ئەمین برووسك

چه‌مكێك له‌ژیان و تێكۆشانی ئەمین برووسك

11/10/2026
ئۆپەرێتی گۆڤارەکانی منداڵان

رۆڵی پـەروەردەیی و کولـتووریی گۆڤـارەکانی منـداڵان..

11/10/2026
ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

11/10/2026
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.