مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی “کچانی خۆر” له ده‌رهێنانی “ئێوا هوسۆن” و به ده‌ورگێڕانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” له ته‌لاری “هونه‌ر” له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته سه‌ر په‌رده.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی”، فیلمی سینه‌مایی “کچانی خۆر” Girls of the Sun له ده‌رهێنانی “ئێوا هوسۆن” و به ده‌ورگێڕانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و جیهان، به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له کاتژمێر 20ی سبه‌ی چوارشه‌مه 18ی ره‌زبه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 10ی ئوکتۆبری 2018ی زایینی له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” له ته‌لاری “هونه‌ر” له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته سه‌ر په‌رده و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی “کاجی زێڕین”ی ئه‌م فێستیڤاڵه، له‌گه‌ڵ فیلم گه‌لێک له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ ژاپۆن، تورکیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، لوبنان، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، سلۆڤاکی، کۆماری چیک، ئوستڕاڵیا و ئێران رکابه‌ری ده‌کات.
فیلمی سینه‌مایی “کچانی خۆر” به ناوه‌رۆکی خه‌بات و به‌رخۆدانی کچانی کوردی کۆبانی له دژی گروپی تیرۆریستیی داعش؛ له یه‌که‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی حه‌فتاویه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، چووه سه‌ر په‌رده.
“ئێوا هوسۆن” له وتووێژه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، ئاگاداربوون له ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزه‌دییه‌کان له کوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناک و دڵته‌زێنه‌کانی ژنان و کچانی به‌دیلگیراوی کوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له باس کردنی ئه‌م بابه‌ته ناو برد.
به گوته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فه‌ڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێ باکی و له‌خۆبردوویی ژنانی کورد له خه‌باتی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ داعش به ڕاستی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، هه‌ر به‌م
هۆیه‌ش بڕیاری داوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت.
“ئێوا هوسۆن” باوه‌ڕی وایه که “کچانی خۆر” له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت که وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه له رووداوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌کات؛ له هه‌مان کاتیش‌دا، په‌یامێکی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و تواناییه‌کانی ژنان ده‌کات.
“ئێوا هوسۆن” یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فه‌ڕه‌نسا و به‌رهه‌م گه‌لێکی دره‌وشاوه‌ی وه‌کوو’ “به هیوای مردن”، “بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵۆزن” و “گه‌نگ به‌نگ”ی له کارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه.
“ئێمانۆئێل به‌ره‌کات” ئه‌کته‌ری گه‌نجی فه‌ڕه‌نسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی باشترین ئه‌کته‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “کان”ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌م پڕۆژه سینه‌ماییه‌دا به‌شداری کردووه، ئه‌و ده‌وری “ماتیلده” په‌یامنێری جه‌نگی ده‌گێڕیت که چاوه‌ری ئه‌م رووداوه تاڵ و خه‌مبارانه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ “به‌هار” به ده‌ورگێڕانی “گوڵشیفته فه‌راهانی” هه‌یه. له فیلمی “کچانی خۆر”دا که له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و گورجستان وێنه‌ی گیراوه، گروپێک له هونه‌رمه‌ندانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌کته‌ره‌کانی ناوچه‌یی به‌شداریان کردووه.
سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فوئاد جه‌لال” له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” و به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای کوردی” له رۆژانی 18 تا 24ی ره‌زبه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 10 تا 16ی ئوکتۆبری 2018ی زایینی له 5 هۆڵی “سیتی سینه‌ما”، سینه‌ما “سالم” و ته‌لاری “هونه‌ر”ی شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.