کامەران حاجی ئەلیاس
ھونەرمەندی موزسیان وشیار حاجی عوسمان ناسراو بە(وشیار رواندزی )،ساڵانێک بوو وەکو ھونەرمەندێکی موزسیان لەگەڵ تیپی موزیکی پاشای گەورە کاری دەکرد،ھەر لەگەڵ ئەم تیپە بەشداری چەندین فیستیڤاڵی ھونەری لەسەر ئاستی کوردسان و عێراقدا کردبوو ئەو لە ژەنینی چەندین ئامێری موزیک دەستێکی باڵای ھەبوو وەکو ئامێرەکانی ئۆرک ، ریتم ، پیانۆ ، دەڤ .. بەداخەوە ئەم ھونەرمەندە بەھۆی نەخۆشی گیانی لەدەست دا.
سەرەتای کاری ھونەری ھونەرمەند وشیار رواندزی دەگەرێتەوە بۆ شاری رواندز کاتێ لە ساڵی ١٩٧٧ دەبێتە ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەروە لە ھەمان ساڵدا لەسەر دەستی ھونەرمەندی گەورە مامۆستا “زرار محەمەد مستەفا ” بەشداری لە خوولێکی فێربوونی موزیک دەکات ،لەوساتەوە تا رۆژی کۆچکردنی بەردەوام بوو لە کاری ھونەری لەگەڵ چەندین تیپ و گروپی موزیکی کاری کردووە لەوانە تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، تیپی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی رواندز، تیپی مۆسیقای لاجان ، تیپی مۆسیقای ئاوات.. ھەر لە شاری سۆران چەندین خوولی موزیکی کردۆتەوە زۆرێک لە ژەنیارەکانی دەڤەری سۆران لە ژێر دەستی ئەو پێگەیشتوون .
ھونەرمەند وشیار رواندزی بەشداری زۆرێک لەفیستیڤاڵە ھونەرییەکان کردوە ، لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق بۆنموونە فیستیڤاڵی چالاکی قوتابخانەکان لە لە ساڵی ١٩٧٩ لە شاری سەماوە لە خواری عێراق ، فیستڤاڵی دەزگای رۆشنبیری وبڵاوکردنەوەی کوردی ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ھەولێر وە فیستڤاڵی ھونەری شاری دھۆک لە ساڵی ١٩٨٥ لە دوای راپەرنیش لەساڵی ١٩٩١ بەشداری چەندین ئاھەنگی گەورەی کردوە بەتایبەتی لەگەڵ ھونەرمەندان ( شڤان پەروەر و ناسری رەزازی لە شارەکانی رواندز ،رانیە، سۆران ، ھەولێر..ھەروەھا لە شاری سۆراندا ستۆدیۆییەکی تۆمارکردنی دەنگی ھەبوو چەندین ئاوازی بۆ گۆرانیبێژە لاوەکان داناوە ھەر لە ستۆدییەکەی خۆی چەند سرودێکی بۆ پێشمەرگە تۆماری کرد و بە دەنگی ھونەرمەندە لاوەکانی دەڤەرەکە بڵاوکردوە.
مخابن ئەم ھونەرمەندە لە رۆژی ھەینی ١٨ی٩ی ٢٠٢ لە تەمەنی ٦٠ ساڵی بە ھۆی نەخۆشی گیانی لە دەست دا لەو کاتەی زۆر لەپرۆژەی ھونەری لە ھەگبەدا بوو رۆحی شاد بێت.































































کامەران حاجی ئەلیاس









Discussion about this post