دڵکەش قادر
ئەو ساتانەی بە میلی کاتژمێری تەمەن نایەنەگۆ
دیرۆکی ئەو کوشتنانەی بە ئاگری غەدر ناخرێنە ناو تابووتی جەنگی وەهمەوە
من نەبم
بە فرمێسک خەیاڵی شیعر بینا ناکرێ
من وەهمەکان دەخەمە نێو پەرتووکی ئاڵتوونییەکانەوە و پەڕێکی زێڕین لەسەر پەڕەی ئاونگی جێ دەهێڵم
بەسەفەر
چناری خەیاڵ لە جەنگەڵی حەزدا باڵاتر دەبێ
کەفی ئافات لە بەحری حەزین دەکشێ بۆ کەناری گومان
با دڵی گومان لە سوچێکی کەوندا لێبدا و
مانا لە کۆڵانەکانی گوماندا تا باڵابوونی دەڕواتەوە
ئێواران دەچنە سەر حەزی ڕشتنی ئەشک و
دیرۆکی غەدر لە ماڵی ئاگردا
میوانێکی خۆنەویستە
درۆی جاران
نەخشاندنی وێنەیەکبوو
لەتکردنی هاوێنەیەکبوو
گوتنی سترانێکبوو
تا سەما لەخەیاڵ نەکەوێ
تا ماڵ لە باران دانەبڕێ
تا خەیاڵ تەڕتر بێ
تا باخچە سێوی سوور بگرێ و
هەنگ لە شیلە بێبەش نەبێ.
سلێمانیی
دڵکەش قادر











































































Discussion about this post