ھونەرمەند رەزوان قادر: ھەموو کات حەز دەکەم پرۆژە وپیشانگام ھەبێت چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشم کردۆتەوە
ھڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
ھونەرمەند (رەزوان قادر ڕەحمان) یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی کەشوێن پەنجەیان لە ھونەری شێوەکاری کوردستان دیار وبەرچاوە خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشە، ماوەی ٣٠ ساڵە خەریکی وێنەکیشان ونوسینە، چەندین خەڵاتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرکی پێبەخشراوە سەرۆکی رێکخراوی شاوێر بۆ ھۆشیاری ژینگەیە لەبواری نووسینشدا بەربەردەوامی لە گۆڤار ورۆژنامەکان دا لەبواری ھونەری شێوەکاری دەنوسێت ماوەی ٢٥ ساڵە لەرێگەی دیواربەندی خەریکی ڕازندنەوەی قوتابخانە.
ھونەرمەند رەزوان ، یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی کە قەڵغانی پەرلەمانی کوردستانی پێشکەشکراو ، یەکەمین ھونەرمەند بووە لە ھەموو عێراق پیشانگەی ژینگەیی بکاتەوە ئەندامی کارای سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانە ،ئەندامی کارای سەندیکای ھونەرمەندانی عێراق ، ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە ، ئەندامی فیدراسۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتییە، ئەندامی کۆمەڵەی خۆشنووسانی کوردستانە، سەرۆکی رێکخراوی شاوێر بۆ ھۆشیاری ژینگەیە.لەم رۆژانەدا لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر دوانزەمین پیشانگەی تایبەتی خۆی کردوە ئێمەش لە نزیکەوە بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردوە.
*سەرەتا بۆ خوێنەرەمان باس لە ژیانی ھونەری خۆت بکەیت ؟
من (رەزوان قادر ڕەحمان ) لەدایک بووی شاری ھەولێر ١٩٨١ شێوەکارونوسەرورۆژنامەنوس وچالاکوانی بواری ژینگە/ دبلۆم لە شێوەکاری ٢٠٠٠ ھونەرە جوانەکانی ھەولێر / بەکالۆریس لە ھونەر ٢٠١٠ شیوەکاری کۆلیژی پەروەردە موسڵ/ بەکالۆریس لە زمانی ئینگلیزی کۆلیژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەددین ٢٠١٦ تائێستا١٢ پیشانگەی تایبەتم کردۆتەوە بەشداری ٢٢٠ پیشانگای ھاوبەشم کردوە.
* چۆن بوو بواری ھونەری شێوەکاریت ھەڵبژارد؟
– من ھەر لەمناڵیەوە بەھرەی وێنەکیشان ھەبوو لەبەر ئەوەی خوێندنم بەزمانی عەرەبی مامۆستایەکی ھونەری بەتوانام ھەبوو ناوی مامۆستا( ئەمیرە ) کە خۆی عەرەب بوو و زۆر ھانی دام و پاڵپشتم بوو لە پۆلی سێیەمی سەرەتایی بەشداری پیشانگای شێوەکار چالاکی قوتابخانەکانم کرد و لەسەر ئاستی ھەولێر پلەی یەکەمم بەدەستھێنا بەتابلۆی (جوتیار زەوی دەکێڵێت ) ھەروەھا لەبواری شانۆش لە پۆلی پێنجەم بەشداری شانۆگەریەکم کرد وەکو ئەکتەر بەناوی ( قەندیلۆکە) لەشاری دھۆک کە رۆلی پیاوێکی پیرم بینی دوایی بۆ برەو دان بە بەھرەکەم چوومە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شێوەکاری.
* کێن ئەوانەی ھاوکارو پاڵپشت بوون ؟
– سەرەتا ھاندەری یەکەمم خانەوادەکەم ودایک وباوکم زۆر ھاوکاریان کردم ھەروەھا مامۆستایی سەرەتاییم مامۆستا( ئەمیرە) ھاندەم بووە.
* بەرێزتان خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشن پێشوازی بینەران لەچ ئاستێک دایە؟
– من ھەموو کات حەز دەکەم پرۆژە وپیشانگام ھەبێت تائێستا ١٢ پیشانگەی تایبەتیم کردۆتەوە ، بەشداری زیاتر لە ٢٢٠ پیشانگەی ھاوبەشی ناوەو دەرەوەی ووڵاتم کردووە ،لە ئێستادا ئەگەر سپۆنسەرو ھاوکاری وپاڵپیشتی ھەبێت ، دوو پیشانگەش ئامادەیە بۆ نمایشکردن،تا ڕادەیەک پێشوازی ھاوڵاتیان لە ئامادەبوونیان لە پیشانگاکان باش دەبینیم.
*لە زۆربەی قوتابخانەکانی ھەولێر لەرێگەی تابلۆی سەر دیوارەکان شوێن پەنجەیت دیارە، ئەگەربکرێت باس لەوپرۆژیەت بکەیت؟
– ئەوەی ڕاستی بێت ماوەی ٢٥ ساڵ زیاترە خەریکی ڕازندنەوەی قوتابخانەو باخچەی منداڵان و داینگەو نەخۆشخانەکانم ، تائیستا زیاتر لە ١٠ ھەزار تابلۆم کیشاوە لەسەر دیواری قوتابخانەکان و ھەروەھا ٩٠% قوتابخانەکانی شاری ھەولێرو دەوربەری من ڕازاندۆتەوە ، زۆرێک لەو کارانە بەخۆبەخشی ئەنجامدرا بەتایبەت قوتابخانەکانە حکومیەکان ئەوان تەنیا بۆیییان بۆ ئامادە دەکردم منیش تابلۆکانم بۆ دەکێشان وە یـەکەمین ھونەرمەندم لە کوردستان ساڵی ١٩٩٥ لەرێگەی تابلۆ ونیگاری دیوار بەندی قوتابخانەی گوندێکم لەسەر ئەرکی خۆم رازندۆتەوە.
* دیارە خۆت سەرۆکی رێکخراوی شاوێر ئەگەر باس لە کارو چالاکی ئەم رێکخراوە بکەیت؟
– رێکخراوی شاوێر رێکخراوێکی سەربەخۆی خۆبەخشە لە بواری پاراستنی وھۆشیاری ژینگە کار دەکات تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ھەزار پرۆشۆرو پۆستەری رێنمایی وئامۆژگاری ژینگەمان دابەشکردوە لە نێوەندەکانی خوێندنی ناوەوو دەرەوەی شاری ھەولێر و زیاتر ١٠٠٠ ھەزار سیمیناری ژینگەمان ئەنجامداو ھەورەھا ١٠٥ ھەلمَەتی پاککردنەوەی سەیرانگاکانمان ئەنجامداوە یەکەمین رێکخراوین لە سالی ٢٠١٣ ھەڵمەتی بەروو چاندمان ئەنجامداکاتێ (٩٠ ) کیلۆ بەروومان چاند ھەروەھا دانانی دانەوێلەو ئاو بۆ باڵندە کیویەکان ئەنجام داوە، لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٥٠٠ ھێلانە بۆ باڵندەکان لەناوچە شاخاویەکان و دارستانەکان دانا لەگەڵ چەندین پرۆژەی تر.
* لە بواری نووسینش بەرێزتان لەگۆڤارو رۆژنامەکان خامەتان رەنگینە، دەکرێت باس لە بواری بکەیت؟
– بەڵێ لە ساڵی ١٩٩٨ دەستم بواری نوسین کردووە، لەبوارەکانی وەرزش وپەروەردە و ژینگە ھەروەھا چەندین ریپۆرتاژ م لەسەر دیاردە نەرێنییەکانی نێو کۆمەڵگا لە گۆڤارورۆژنامەکان بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ چەندین کاریکاتێر لەسەر لاپەرەی گۆڤارو رۆژنامەکان بڵاوکردۆتەوە تائێستاش بەردەوامم.
* بەرێزتان چەندین خەڵاتت لەسەر ئاستی کوردستان وعێرا ق و نێودەوڵەتی وەرگرتووە دەکرێت ئاماژەیان پێبدەیت؟
– تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ پێنج سەدت خەڵاتی رێزڵینانم وەرگرتووەو قەڵغانی پەرلەمانی کوردستانیشم پێشکەشکراو ھەروەھا ٣٥٠ رێزوسوپاسم وەرگرتووە لەگەل َ بروانامەی دکتۆرای فەخری لە وڵاتانی ئیتاڵیا و بەریتانیا و میسرو لیبیا و ئوردن.. وەلە وڵاتی تو نس خەڵاتی دووەم زیوینم لەپێشبڕکێ کاریکاتیر لەنێو ٣٠٠ بەشداربوو لە وڵاتانی عەرەبیم بەدەست ھێنا.
* وەک مامۆستایەک چۆن دەڕوانیتە ئاستی مامۆستایانی ھونەر لە قوتابخانەکان ؟
– بەداخەوە لە قوتابخانەکان مامۆستایانی ھونەر بەگشتی وەک پێویست گرنگی بەوانەکەی خۆیان نادەن و ھەریەکەو وانەیەکی تر دەڵیتەوە و قوتابیان بێ بەش دەکەن لە چێژی ھونەر و کپکردنی بەھرەکانیان لەلایەکی ترەوە زۆریک لە مامۆستایانەی وانەی ھونەری دەڵێنەوە پسپۆریان ھونەر، ھەروەھا ھەندێک لەمامۆستایان لە وانەکەیان دا بەبیانووی نەبوونی پرۆگرامێکی تایبەت بەوانەی ھونەر کەمتەرخەمن من خۆم ماوەی ١٠ ساڵە پەرتووکی ھونەرەم داناوە وانەی لەسەر دەڵێمەوە لە ھەمان کات دا پێشکەشی زۆریک لە مامۆستایانم کردوە کە قۆناغی بنەرەتی پۆلی ١ تا ٦ پێک دێت ،کەپلان و دابەشکردنی کات و قۆناغەکانی وێنەکیشانی لە خۆدەگرێت ،بەجۆرێک ئەگەرمامۆستاکە پسپۆری ھونەریشی نەبێت دەتوانێت سوودس لێوەربگرێت.
*ئەوپیشانگەی تایبەت بەژینگەت کردۆتەوەناوەڕۆکی پیشانگایەکە گوزراشت لەچی دەکات؟
– خۆم لەبواری ژینگەو کاری نوسین و بەردەوامم ھەیە بۆیە بیرۆکەی پاراستنی ژینگە لە رێگەی تابلۆو بەباش زانی تائێستا زیاتر لە ٣٥ تابلۆم کێشاوە کە تابیەتە بەجوانیەکانی ژینگە درکم بەوە کرد کە بەم شێوەیە ئاسانتر و زووتر دەگات بۆیە ٥ پێنج پشانگەم بە تابلۆیانە کردۆتەوەو سەرەتا لە ھۆڵی میدیا دواتر لە ھەندێک لە قوتابخانەکان پیشانگاکام کردۆتەوە، و بەرنامەشم ھەیەلە ساڵی نوێ خوێندن لە زۆربەی قوتابخانەکان بکەمەوە و بۆئەوەی قوتابیان ئاشنا بکەین بە پاراستن و خۆشەویستی بۆ ژینگە ، ھەروەھا یەکەمین رێکخراو وھونەرمەندم لە ھەموو عێراق پیشانگەی ژینگەیی بکەینەوە بە بیرۆکەی پاراستنی ژینگە لە رێگە تابلۆ و ھونەرەوە لێرەوەش داوا لە وەزارەتی پەروەردە و بەرێوبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر دەکەم زیاتر پاڵپشت وھاوکارم بن بۆ ئەوەی تابلۆ وپیشانگە ژینگەیم بکەمەپرۆژەک لە زۆربەی قوتابخانەکان نمایش بکرێت.
* لە بواری ھونەری گرافیک کۆمەڵە تابلۆیەکی جیاوازت کردووە وبەتایبەت لۆگۆی کەناڵەکانی راگەیاندن ئەگەر ئاماژە بەو لایانەش بدەیت؟
– ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت و نابێ ھەڵەی تیدا بکەیت بۆیە زۆر ھونەرمەند خۆی لێ نادەن و بەکارێکی قورس دەزانن بەتایبەت ھەَلکۆلین لەسەر پلێت .من خۆم ماوەیەکی زۆرە خەریکی ئەو ھونەرەم تا ئیستا ١٢٠ تابلۆیەم ھەیە ،ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت لە پیشانگەیەکی تایبەت کۆمەڵێک لە تابلۆ نمایش بکەم وتابلۆکانیش بریتییە لە کێشەو گرفتەکانی ناو کۆمەڵگا بەشێوەی تەعبیری و نوسینی چەند ئایەتێکی پیرۆزی قورئان وچەند پەندێکی پێشینان لەگەڵ چەند فەرموودە و وتەی ناوداران.
































































ھونەرمەند رەزوان قادر: ھەموو کات حەز دەکەم پرۆژە وپیشانگام ھەبێت چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشم کردۆتەوە







Discussion about this post