ئا- کامەران حاجی ئەلیاس
کاتێ باس لە ئاواز و گۆرانی کوردی دەکرێت یەکێک لەو تیپانەی کە رۆڵی ھەبووە لە پێشڤپەچوونی کاروانی مۆسیقای کوردی تیپی موزیکی پاشای گەورەییە ئەمرۆ سێشەممە ١ی٧ی٢٠٢٥ (٤٨) ساڵ بەسەر ئەوتیپە تێپەر دەبێت بەم بۆنەیەوە لە شاری راواندز چەند چالاکییەک بەرێوە چووکە،ھاوکاتە لەگەڵ لەدایک بوونی دامەزرێنەری تیپ مۆسیقای پاشای گەورە رابەری ھونەری مامۆستا (زرارمحمەد مستەفا) .
لە ھەوارگەی شنگلبانە لە شاری ڕواندز،بەئامادەبوونی ھونەرمەندان و ھونەردۆستان و جەماوەرێکی زۆر لەلایەن کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردی لقی ڕواندز، لە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری ھونەر (زرار محەمەد مستەفا) و دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، پانێڵێکی ھونەری و ڕۆشنبیری بەرێوە چوو.
سەرەتای یادەکە ،سێ پانێل پێشکەش کران یەکەمیان بە ناوی (تایبەتمەندیە ھونەرییەکانی تیپی پاشای گەورە لە ڕوانگەی رابەری ھونەر “زرار محمەد مستەفا) لەلایەن د. ئامانج غازی پێشکەش کرا،پانێلی دووەم بە ناوی ((ڕۆڵی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی باشووری کوردستان) لەلایەن د. بژار عوسمان پێشکەش کرا، وە پانێلی سێیەم لەژێر ناوی (ئاوڕێک لە بزاوتی ئەدەبی کۆمەڵەی ھونەرو وێژەی کوردی لقی رواندز) لەلایەن یاسین برایم پێشکەش کراپانێلەکەش لەلایەن زینل خێری بەرێوە چوو.
لە میانی پانێلەکە بەشێک لەئامادەبووان بە چەند تێبینی و پرسیار بەشداری بوون.
ھەر لەم چالاکییە دوو کتێب ناساندنی بۆ کرا، لەوانە توێژینەوەیێک بە ناوی (ڕۆڵی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی باشووری کوردستاندا ١٩٧٧-١٩٩٦) لە لایەن (ھێلین یاسین) و (زەینەب حاجی عەوڵا) کە دوو دەرچووی بەشی مێژووی ئاداب – زانکۆی سۆران نووسراوە. کتێبی دووەم (شامارێ پەریا. ئەفسانەکی کوردییە بە شێوەئاخاوتنی ڕواندزێ) لە لایەن (یاسین برایم) قوتابی ماستەر لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سۆران، پێشکێشی مامۆستاکەی کردووە، وەک وەفاداری و ڕێزێک بۆ ماندوبوون و دڵسۆزی و ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەشی بە ھونەری کوردی کردووە.
سەرجەم چالاکییەکان لە ھۆڵی حوزنی موکریانی لە ھەوارگەی شنگلبانە بەسپۆنسەری (حازم کوردە) خاوەنی شنگلبانە بەرێوەچوو .
شایانی باسە لە ١٩٧٧/٧/١، لە سەر دەستی مامۆستای پایەبەرز ھونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە ھاتە دامەزراندن و رۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە خزمەتکردنی ھونەری ڕەسەنی مۆسیقا لە شاری رواندز و تەواوی کوردستان.
ئەم ھونەرمەندە لەسەر توانستی خۆی بێ ئەوەی کەسێک یان لایەنێک ھاوکاری بکات توانی پۆلێ لە ھونەرمەندانی میوزیک پێیگەێنێت، کە ئێستا رۆڵی بەرچاویان ھەیە لە گۆڕەپانی ھونەری موزیکی کوردستان.
بەڵێ ٤٨ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ئەم تیپە ھاتە دامەزارا ندن ،توانی لە ماوەیەدا چەندین شاکاری ھونەری پێشکەش بکەن و چەندین ھونەرمەندی وەک (سەید ئەحمەد ڕواندزی، سیروان سیرینی، شێرزاد حەیدەری، چەتۆ نەورۆز ، ئامانج غازی، فاروق باپیر، زینل خیری، ئەحمەد شێخە..) چەندانی تر لەسەر دەستی ھونەرمەندی پایەبەرز( زرار محمد مستەفا ) پێگەیشتن.
ھەروەھا ئەم تیپە لەماوەی تەمەنی خۆیدا توانی چەندین کاری ھونەری ئەکادیمی و پێشکەش بکات و چەندین موزیکی جیھانی وەکو ئۆکێسترا پێشکەش بە ھەوادارانی میوزیک بکەن و چەندین گۆرانی بێژیش لەم تیپە بەرھەمەکانیان بڵاوبکەنەوە وەکو ھونەرمەندان (وەلی دۆسکی، ئەحمەد مەندانە، ھاوتا ئەسعد، کاڵێ،ئەبوو بکری لزگی، ناسڕی رەزازی،سامان عومەر و سەلام ، خدر بێجانی …) چەندانی دیکە.
سڵاو لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە رۆحی مامۆستای کۆچ کردووی دڵسۆزی ھونەر ھونەرمەند” زرار محەمەد مستەفا” شاد بێت.










































































Discussion about this post