مه‌نسوور جیهانی ـ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هه‌روه‌ها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕیی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.
دامەزراندنی دیالۆگ و گوتارێک لە نێوان سینەماکارانی جیهان
“ئەمیرعەلی محەمەد تاهیر” سه‌رۆکی فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” گوتی: بۆ ئێمه شانازییەکی گەورەیە کە له یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دهۆک” بەخێرهاتنی هەموو ئێوهمیوانانی ئازیز و بەڕێز ده‌که‌ین؛ ئەم شارە، هه‌موو ساڵێک هونەرمەندان و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ده‌وری یه‌کتر کۆ دەکاتەوە. ئەمڕۆکهش ئێمه دیسان ئامادەیی خۆمان بۆ دابین کردنی سەکۆیەکی ستاندارد بۆ ئەم کارە گرنگە ڕادەگەیەنین و لەم فێستیڤاڵەدا، دەرگاکانی ڕۆشنبیری و هونەر دەکەینەوە بۆ ئەوەی کهسینەما بتوانێت به‌شێوه‌ی ڕاستەوخۆ و ڕاسته‌قینه پەیامەکەی خۆی بگەیەنێت و بواری دابین کردن و هێنانه‌ئارای دیالۆگ و گوتارێک لە نێوان سینەماکارانی جیهاندا پێک بێت. به‌رنامه‌کانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ تێر و ته‌سه‌ل و وردن. فیلمه کوردییه‌کان له ته‌نیشت فیلمه‌کانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و ڤۆرکشۆپهکانی پسپۆڕانهتایبهت به ته‌وه‌ر و بابه‌تی سینه‌ما پێشوازی له هۆگران و بینه‌ران ده‌کات.
کاریگەریی سینەمای هیندوستان لەسەر بینەران
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: وڵاتی هیندستان وه‌ک “وڵاتی میوان” له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا ئاماده بێت. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی دەستکەوتێکی گەورەیە؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کە پێگەی فێستیڤاڵەکە بۆته جێگای متمانە و باوه‌ڕی وڵاتانی دەرەوە و گرینگی پێ ده‌ده‌ن. وڵاتی هیندوستان نەک هه‌ر تەنیا بە به‌شی فیلمەکانی خۆی، بەڵکوو به‌چەندین چالاکیی هونەریی دیکەش، میوانی تایبەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دهۆک”ـە. سینەمای هیندوستان لەسەر پرس و بابه‌تە جۆراوجۆره‌کانی کۆمەڵایەتی لەوانە؛ هەژاری، نادادپەروەری، توندوتیژی و هتد چڕ بۆتەوە. ئەو وێنانەی کە له‌کۆمەڵگای هیندوستان، لە سینەمادا ڕەنگ دەداتەوە؛ کاریگەرییه‌کی زۆری لەسەر بینەر هەیە و هەستەکانی ئه‌وان ده‌ورووژێنێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، سینەمای وڵاتی هیندوستان، لەم بوارانەدا سەرکەوتوو بووە.
کاریگەریی فێستیڤاڵی لە بەرەوپێشبردنی پێگەی ڕۆشنبیری و هونەر لە ناوچەکەدا
“ئەمیرعەلی محەمەد تاهیر” لە درێژەی قسەکانیدا راشیگه‌یاند: فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” لە بوارەکانی دامەزراندنی ڕۆشنبیری و بەرەوپێشبردنی پێگەی ڕۆشنبیری و هونەر لەم ناوچەیەدا سەرکەوتوو بووە. ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە پەیامێک له‌گه‌ڵ خۆی هەڵدەگرێت؛ و لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە، ڕۆشنایی و تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتی و ئهوانهبهرجهستهدهکاتهوهو پاڵپشتییان لێ ده‌کات. لەم خوله‌شدا، فێستیڤاڵه‌که، هەڵگری پەیامی وەرزشە. وەرزش، لە لایەن هەموو کۆمەڵگاکانی جیهانەوە، گرینگی و بەهایەکی زۆری هەیە؛ “سینەما” و “وەرزش” لە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤەکاندا دوو ئامرازی کاریگەرن و له‌لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه به‌یەکتر دەگهن. لەم سەردەمەی ئێستادا، رووداوه گرنگەکانی وەرزشی بەڕێوەدەچن و لە لایەن سینەماوە ڕەنگدانەوەیان هەیە و بینەران ئه‌وانه ده‌بینن و بۆ هەمیشە بە نەمری و هه‌رمان دەمێننەوە. لەم سەردەمەی ئێستادا پێویستە بگوترێ که سینەما لە خزمەتی وەرزش دایە و هەر دووکیان له‌ته‌نیشت یه‌کتردا پشتیوان و پاڵپشتی شادی و بەختەوەری و کاریگەریی کۆمەڵگان و هەر یەکەیان ئومێدبه‌خش و وه‌فاداری و دڵسۆزیی ئەوی دیکه‌ن.
هونەر، سەرچاوەی ئاوه‌دانی و گەشەکردن و دووبارە دروستکردنەوەی هزر و ئهندێشهیە
سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” جەختی لەوە کردەوە: هونەر، سەرچاوەی ئاوه‌دانی و گەشەکردن و دووبارە دروستکردنەوەی بیر و بیرۆکە و ئهندێشهیە؛ هەروەها وەرزش سەرچاوەی هێز و تەندروستی جەستەیە. وەرزشوانان هەر چییەک بکەن، هونەرە و هەر هونەرێکیش که‌ئه‌نجام بدرێت، وەرزشە. بۆیە پێویستە که‌هەموو هونەرمەندێک ژیانی وەرزشیی هەبێت و هەموو وەرزشوانێک خاوەنی عەقڵێکی هونەری و کراوە بێت.
ئێمە پشتگیری لە ڕۆشنبیری و هونەر و بە تایبەتی هونەری سینەما دەکەین
دوکتۆر “عه‌لی ته‌ته‌ر” پارێزگاری دهۆک گوتی: به خاتوو “ئیلهام شاهین” ئه‌کته‌ری ناسراوی میسری و هه‌موو میوانه‌کانی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵه‌که لە هەموو شوێنه‌کانی جیهانەوە به‌خێرهاتن ده‌ڵێم، بۆ ئێمهمایهی شانازی و سه‌ربه‌رزییه که میوانداری ئێوه‌بین. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرفتە زۆرانەی کە هەمانە، به‌ڵام ئێمه لە پاڵپشتی کردنی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزش نەوەستاوین و لە داهاتوویه‌کی نزیکیشدا له ڕۆشنبیری و هونەر و بە تایبەت هونەری سینەما پشتیوانی و پاڵپشتی دەکەین. پێشوازی و پاڵپشتیی خەڵکی شاری دهۆک بۆ هونەری حەوتەم و هونەرەکانی دیکه، وزه و پاڵنەرێکی زۆر لە ئێمەدا دروست دەکات؛ بۆ ئه‌وه‌ی که بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانە ئابوورییانەی کە هەمانە؛ بەڵام درێژه بە پشتیوانی کردنی هونەری سینەما بده‌ین و له‌و کارهبەردەوام بین.
گەیاندنی پەیامی ئاشتەوایی، ئاشتیخوازی و خۆشەویستی و هۆگری بە جیهان
هەروەها گوتی: هیوادارم لە ڕێگەی زمانی جیهانی و گشتگیری سینەما بە شێوه‌یه‌کی بەردەوام؛ پەیامی ئاشتەوایی، ئاشتیخوازی، مرۆڤدۆستی، ژیانی ئاشتیخوازانە، خۆشەویستی و هۆگری بهبەرژەوەندیی پێگه‌ی مرۆڤایەتی و هونەرهکان و هتد بە جیهان بگەیەنین و لە نێو میللەتەکەی خۆماندا ئه‌وانه جێگیر بکەین. توندوتیژی، هیچ داهاتوویەکی بهدواوهنییە و تەنیا دەبێتە هۆی وێرانکاری کە تا دەیان ساڵیش بووژانه‌وه‌و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کات دەخایەنێت. ئێمه‌چۆن ده‌توانین لەبەردەم بیری تاریک، توندڕەوی و ڕق و کینە له نێو مرۆڤه‌کاندا بوەستین؟ باوەڕ بکەن زۆر جار له رێگای دروستکردنی کورتە فیلمێک یان فیلمێکی درێژ، به‌باشی دەتوانین ئەم پەیامە بگەیەنین و لەبەردەم ئەم جۆرە بیرکردنەوانەدا بوەستین. ئەوەی که‌لە ڕێگەی زمانی هونەرەوە، ئه‌نجام دەدرێت، لە ڕێگەی زمانەکانی دیکه‌وه ئەنجام نادرێت. گەیاندنی پەیامێک یان وردبوونه‌وه‌و تەرکیزکردن لەسەر بابەتێک لە ڕێگەی دروستکردنی فیلمێک یان زنجیرەیەکەوە، ئەوەندە کاریگەری داده‌نێت کە سەد قسه‌و لێدوانی کەسایەتییه‌کان یان حیزب و لایەنە سیاسییەکان به‌و سادهییهناتوانن ئەم کاریگەرییەیان هەبێت.
ڕۆڵی گرنگی سینەمای جیهان بۆ ئاشتی، مرۆڤدۆستی و سەقامگیری لە کۆمەڵگادا
ئەم مامۆستایەی زانکۆی دهۆک له درێژەی قسه‌کانیدا ڕایگەیاند: هه‌ر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەرکی ئێمەیە که پشتیوانی لێ بکەین. هەر لەبەر ئەم هۆیه، پێویستە لە ڕۆڵی گرنگی سینەمای جیهان بۆ ئاشتی، مرۆڤدۆستی، خۆبەخشی و ژیانێکی ئارام و سەقامگیری لە کۆمەڵگادا یارمەتی وەربگرین؛ چونکە لە دونیای ئەمڕۆدا لە هەر گۆشەیەکدا کە ڕووداوێک یان شتێک ڕوو دەدات، کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤەکان دەبێت. ئەگەر سەرکەوتن و دەستکەوت هەبێت، ئەوە سەرکەوتنی هەموو مرۆڤەکانە و ئەگەر خودای نەکرده، شکه‌ست یان ڕووداوێکی ناخۆش ڕوو بدات؛ شکه‌ست و خه‌م و دڵتەنگی هەمووی مرۆڤه‌کانه. پەیامی ئێمە وەک خەڵکی کوردستان، هەمیشە و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام، پەیامی خۆشەویستی و هۆگری بهبەرژەوەندیی هه‌موو خەڵکی جیهانه، پەیامی ئاشته‌وایی و ئاشتیخوازی و پەیامی دیالۆگ و گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
خزمەتی بەرچاو بە هونەری سینەمای جیهان
“ئاریان سەلاحەدین”، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و هونەر و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیوادارم که هەرێمی کوردستان، وەکوو خاک و نیشتمان؛ شوێنێک بێت کە جێگەی وردبوونه‌وه‌و سەرنجدانی کامێراکانی دەرهێنەرانی سینەمای جیهانی بێت و هونەری سینەما تیایدا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ببات و لێرە چاوه‌ری گەشەی بەرچاوی سینەمای وڵاتانی دیکەش دەبین. چونکە ئەوەی کهلێرەدا ئێمه هەمانە، ڕه‌نگه خزمەتێکی بەرچاو بە هونەری سینەما لە جیهاندا ئاراسته بکات و هیوادارین که‌به‌شی کەرتی تایبەتیش زیاتر له‌وانه پێشوازی لە سینەمای کوردستان بکات.
پێشکەوتنی سینەمای کوردستان له ته‌نیشت سینەمای وڵاتانی جیهان
ئه‌و گوتیشی: چون ههروەک ئێوە زیاتر لە ئێمە ئاگادارن، به‌شی کەرتی تایبەت سنوورێکی زۆری لە سینەمای جیهانیدا تێپه‌ڕاندووه و ئێمه هیوادارین که‌لە هه‌رێمی کوردستان، سه‌رمایه‌دانه‌ران و وەبەرهێنەران، سەلیقەکانی خۆیان نزیک بکه‌نەوە و لە بواری سینەمادا زیاتر لەمه، وەبەرهێنان بکه‌ن بۆ ئەوەی که بتوانین لەم بوارەشدا شایەتحاڵی گەشەکردن و گەشەسەندن بین و دەرفەتی گه‌وره‌تر و زیاتریش بۆ سینەماکاران دابین بکەین. بۆ ئه‌وه‌ی که‌لە ئایندەیەکی نزیکدا بینه‌ری پێشکەوتنی سینەمای کوردستان له ته‌نیشت سینەمای وڵاتانی دیکەی جیهان بین.
تڕه‌یله‌ری فه‌رمی یازدەیه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک”:
Discussion about this post