مرۆڤی ئەو سەردەمە پێیان وایە زانکۆ ئەو شوێنەیە کە ئاواتی پێ ئەخوازن..
بیرمە یەکەم رۆژی خوێندن لە زانکۆ شەوەکەی دووجار خۆم شۆرد پرچم رێکخست و جلەکانم وتو کرد لە پێش ئاوێنەکە لانەدەچووم وەک بڵێی بەیانی بڕۆم بۆ بینیی خۆشترین شوێنی دنیا… پاشان
بیرم لەوە ئەکردەوە کە بۆ بەیانی چۆن ئاگام لە خۆم بێ کارێکی هەڵە نەکەم ئاسایی دەربکەوم لە لای هاوپۆلەکانم بۆ ئەوەی دواتر گاڵتەم پێنەکەن… بەهەرحاڵ
بەیانی کە چوم دیتم زانکۆ خۆی پڕی هەڵەیە ،خۆی پڕی کەموکورتیە ،دەتگوت نمایشی هەڵبژاردنی شاجوانە..!کامەی لە هەموان راقی ترە نمرەیان بۆ دەفڕاند ،هەبوو سەیارەی باوکی هێنابوو تۆزی پێ دەکرد دەتگوت کۆمپانیای ئەپڵە ،هەمووی ئایفۆن چواردەی پێبوو, هەبوو بە جلی هاوڕێکەیەوە رەسمی دەگرت خەمی لەبەر بوو بۆ بەیانی چی لەبەر بکات، هەبوو بە شەرمەوە رێی زانکۆی دەگرت لەترسا بۆ ئەوەی کەس قی قی بۆ نەکات نەزانن مەرحەلە یەکە،هەبوو جگەرەی م.م دەکێشا ،کە دەهاتە زانکۆ وینستۆنی دەکڕی
هەبوو ناونیشانی شوێنێکی هەڵەی بە قۆتابیەکی تازە دەدا بەس بۆ ئەوەی ببێتە گاڵتەجار لای ئەوانیتر،هەبوو سیمینارێکی ئاسایی پێشکەش دەکرد مامۆستا نمرەی بۆ دەرژاند بەس لەبەرئەوەی مێ بووە جسم و باڵایەکی جوانی هەبووە گرنگ نیە ئاستی زانستی چۆن بووە..!!
هەبوو دوو مانگ پارەی ینتەرنێتی پێ نەبوو دوایی رەسمێکی خۆی پۆست دەکرد دەیوت ببورن بەهۆی سەرقاڵیەوە ماوەیەک لێتان دابڕاوم،ئیجا لێرەوە من تێگەیشتم تەنها سەخیفەکان مەرغوبن، تەنها هیچوپوچەکان موهیمن، زانکۆ شوێنێکە بۆ درۆزنکردنی ینسان، ئەکرێ بڵێین زانکۆ ئەو ناوەندەی خوێندن و فێرکردنە نیە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ئەو شوێنە نیە کە مرۆڤ تێیدا فێری زانست بێت فێری ئەو شتە بێت کە دەیەوێت ئەکرێ بڵێین ناوەندی بازرگانیە،ناوەندی تێکشکاندنی حەز و خولیاکانی گەنجە.
ناوەندی خزم و خزمانێ و ماستاو واستە کردنە کە ئەگەر دەوڵەمەند نەبیت یا کچ و کورە مەسول نەبیت کارەکانت لێی ناروا ….
کەواتە زانکۆ ئەو ژینگە دڵخوازە نیە کە هەر یەکێک لە ئێمە ئاواتی بۆ دەخوازین پێی بگەین بەڵکو ئەو سزایەیە کە هەر لەگەڵ دەستپێکردنی قەترە قەترەی هیوا و ئاواتەکانت پێ دەنێژێت.
بەیخان فرمان علی
Discussion about this post