هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

خەڵاتی “یۆڵماز گۆنای” لە دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دهۆک” پێشکه‌ش ده‌کرێت

Mansour Jahani by Mansour Jahani
12/12/2023
Share on FacebookShare on Twitter

مەنسوور جیهانی / دهۆک ـ “ئەمیرعەلی محەمەدتاهیر” سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک” ڕایگەیاند: باوکی سینەمای کوردی “یۆلماز گۆنای” Yılmaz Güney بە فیلمی سینه‌مایی “رێگا” Yol لە ساڵی 1982 خەڵاتی چڵه‌ خورمای زێڕی فێستیڤاڵی فیلمی “کان”ی فه‌ره‌نسا بەدەستهێنا؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارە، باشترین خەڵاتی ئێمە خەڵاتی “یۆڵماز گۆنای”یە.

کردنەوەی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی “دھۆک” بە فیلمی “مێسی بەغدا”

دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دھۆک” Duhok بە ئامادەبوونی دکتۆر “عەلی ته‌ته‌ر” پارێزگاری دھۆک، “بابه‌کر زێباری”، “عەلی عەونی”، “ئەمیرعەلی محەمەد تاھیر” سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دھۆک”، ” شەوکەت ئەمین کۆرکی” بەڕێوەبەری هونەریی ئەم فێستیڤاڵە، “عەباس غەزالی” بەرهەمهێنەر و کەسایەتی چالاکی فەرهەنگی و هونەریی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی دەستەی دادوەرانی بەشه‌کانی رکابه‌ری “سینەمای جیهان” و “سینەمای کوردی”، سینەماکارانی ئێرانی و بیانی ئامادەبووی ئەم رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ و هۆگرانی هونەری سینەما، به‌ نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی “مێسی بەغدا” Baghdad Messi لە دەرهێنانی “سەهیم عومەر خەلیفە” بەرهەمی بەلجیکا و هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکاره‌ کورده‌ی دانیشتووی وڵاتی بەلجیکا و هەروەها “حوسێن حەسەن” ئەکتەر، “ئەحمەد محەمەد” (حەموودی) ئەکتەری سەرەکی، “عادل عەبدولڕەحمان” بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان، ” میران دزەیی” و “ڕۆژ حاجۆ” Roj Hajo بەرهەمهێنەر لە هۆڵی “کۆنگرە” له‌ زانکۆی دهۆک لە هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌ و تا رۆژی ١٦ی دێسامبر/ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

رێوڕه‌سمی فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

لە سەرەتای ڕێوڕەسمی کردنەوەی دەیەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک”، کەسایەتییە دیارەکان، ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان” و به‌شی کێبڕکیی “سینەمای کوردی” و هەروەها ژمارەیەک له‌ میوانانی تایبەتی ئەم رووداوه‌ پڕبایخ و بەناوبانگەی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چوونە سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە و لە بەرامبه‌ر کامێرای کەناڵە تەلەفزیۆنییە جۆراوجۆره‌کان و فۆتۆگرافەران ده‌رکه‌وتن.

ناساندنی هه‌ر چی باشتری کولتوور و هونەری هه‌رێمی کوردستان

لە درێژەی ئەم رێوڕه‌سمه‌دا، “ئەمیرعەلی محەمەدتاهیر” بەرپرسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک” گوتی: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەم فێستیڤاڵە، بووەتە سەکۆیەکی سەقامگیر بۆ فیلم و  ڕۆشنبیریی سینەمایی و هەروەها پەیوەندییه‌کانی نێوان کولتوورە جیاوازەکانی بەهێز کردووه‌ و لە هەمان کاتدا، بۆ پێشخستنی هونەری سینەما لە هه‌رێمی کوردستاندا یارمەتیدەر بووە. فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” نه‌ک تەنیا مەیدانێکه‌ بۆ گفتوگۆ و تێگەیشتنێکی باشتر لە پێگەی سینەماکارانی ناوخۆیی و بیانی، بەڵکوو فاکتەری سەرەکییە بۆ ناساندنی هه‌ر چی باشتری کولتوور و هونەری هه‌رێمی کوردستان. چونکە لەم بوارەدا، هونەری سینەما ڕۆڵێکی سەرەکی و زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئه‌مه‌ فێرمان دەکات کە خه‌ڵکی چۆن دەتوانن لە رێگای چاوی سینەماوه‌ جیهان ببینن و ئێمه‌ فێر دەکات کە سینه‌ما سەرەڕای هه‌بوونی جیاوازییه‌کانی کولتووری، تێڕوانینی جۆراوجۆر و بیرۆکە تایبەته‌کان، چۆن گەلان له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆ دەکاتەوە.

سینەما دەتوانێت ئاشتی لە جیهاندا جێگیر بکات

ئه‌و هەروەها گوتی: جیهانی ئێمه‌ هەڕەشەی گەورەی وەک؛ کێشەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و قەیرانه‌کانی ئابووری و شەڕی وێرانکەری تێپەڕاندووه‌. سینەما بە باشی هێزی تایبه‌ت و ناوازەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەم ململانێیانە بە بیرکردنەوەیه‌ک له‌وپه‌ڕی دامەزراوە بیرتەسکەکان و تێپه‌ڕین و بەزاندنی سنوورەکان نیشان داوە. سینەما دەتوانێت پردێک لە نێوان کولتوورەکاندا دروست بکات، دیواره‌کانی توندوتیژی بشکێنێت، پەیوەندییه‌کان نێوان نەتەوە جیاوازەکان بەهێز بکات و هەروەها ئاشتی لە جیهاندا بەرقەرار بکات.

فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دۆزینەوەی سیحری سینەما

“ئەمیرعەلی محەمەد تاهیر” ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک” دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی باشتر سیحری سینەما بدۆزینەوە، بۆ ئەوەی که‌ ئێمه‌ بتوانین بە شێوازێکی دیکە سەیری ئەم جیهانە بکەین. چونکە کاریگەری لەسەر ڕەفتار و شێوازی بیرکردنەوەمان دەبێت. ئەم جه‌ژن و ئاهەنگگێڕانە، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌ له‌ په‌یوه‌ندی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگدا کە دەرئەنجامەکەی ئەوەیە؛ ئارامیی دەروونی، هەستێکی خۆش و بیرکردنەوەیه‌کی گەورە به‌ دوای خۆیدا دەهێنێت.

سینەمای فەرەنسا پازلێکی هه‌رمان له‌ جیهانی سینەمایە

ئەم به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند: ئەمساڵ، بە شانازییەوە پێشوازی لە سینەمای فەرەنسا دەکەین وەک وڵاتێکی میوانی تایبەت. فەرەنسا نەک ته‌نیا هەر لە ڕووی مێژووییەوە دەوڵەمەندە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە جیهانی سینەمادا هەیە، وه‌کوو پازلێکی هه‌رمان له‌ جیهانی سینەمایە کە هەمیشە دەتوانێت هه‌ستی ئێمه‌ بەئاگا بهێڵێتەوە. سینەمای فەرەنسا بە فراوانی و فرەچەشنییەکەی ناسراوە و نیشان دەدات کە گرنگی شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکەکە، لە خودی چیرۆکەکە گرنگترە. مێژووی سینەمای فەرەنسا، دەرهێنەران و سیناریۆنووسانێکی زۆری ناساندووە کە بە سەرکەوتوویی، له‌ هێزی زمان لە بەرهەمەکانی خۆیاندا که‌لکیان وه‌رگرتووه‌؛ که‌ چۆن دیالۆگی ورد و دیمەنە بێدەنگەکان، دەتوانن هەسته‌کان و بیرکردنەوەکان به‌ باشی بۆ بینەر بگوازنه‌وه‌. و له‌وه گرینگتیر ئێمه له بیرمان نه‌چۆته‌وه که باوکی سینەمای کوردی “یۆلماز گۆنای” Yılmaz Güney بە فیلمی سینه‌مایی “رێگا” Yol لە ساڵی 1982 خەڵاتی چڵه‌ خورمای زێڕی فێستیڤاڵی فیلمی “کان”ی فه‌ره‌نسا بەدەستهێنا؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارەوه باشترین خەڵاتی ئێمە خەڵاتی “یۆڵماز گۆنای”یە.

گرنگی زمان و بەکارهێنانی لە سینەمادا

بەرپرسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دھۆک” گوتی: یەکێک لە تەوەرە سەرەکییه‌کان که‌ ئەمساڵ دەمانەوێت باسی بکەین، گرنگی زمان و بەکارھێنانی لە سینەمادایه‌. سینەما زمانێکی جیهانی و گشتگیرە کە دەتوانێت مرۆڤەکان لە کولتوورە جیاوازەکانەوە له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ بکاتەوە، ڕێگەمان پێدەدات که‌ چیرۆکێک بە باشترین شێوە بۆ ڕۆحی مرۆڤ بنێرین. زمان، ئامرازێکی گرنگە لەم بوارەدا و له‌ جیاوازییە کولتوورییەکان، ئاسته‌نگه‌کان و بەربەستە جۆراوجۆرەکان تێده‌په‌ڕێت و ده‌بێته‌ هۆی گوازتنه‌وه‌ی پەیامی فیلمەکان.

سوپاس بۆ ئه‌و سینەماکاره‌ کوردانه‌ی کە بە زمانی دایکی فیلم دروست دەکەن

ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: لە هەموو ئەو سینەماکارە کوردانەی کە لە بواری سینەمای کوردیدا و بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات و لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان چالاکی و تێکۆشان دەکەن؛ سوپاس و قه‌درناسی دەکەین و داوایان لێدەکەین که‌ لە دروستکردنی بەرهەمەکانیاندا زیاتر له‌وه،‌ گرنگی و سه‌رنج بە زمانی کوردی بدەن؛ بۆ ئەوەی زمانی دایکیی ئێمەش لەناو زمانە زیندووەکانی جیهاندا بە نەمری بمێنێتەوە و وەکوو هەموو میله‌ته‌کانی جیهان، زۆر شانازی بە زمانەکەی خۆمانەوە دەکەین.

سینەما دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی کولتوورەکان

“ئەمیرعەلی محەمەد تاهیر” جەختی لەوە کردەوە: ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک” پێویستە بەردەوام بێت و درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌مه‌ نەک ته‌نیا هەر دەرفەتێکە بۆ نمایش کردنی بەرهەمه‌کانی سینەماکارانی وڵاتان، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی نێوان کولتوورە جیاوازەکان، ئه‌و دەرفەته‌ی کە ڕێگەمان پێدەدات که‌ لە ئەزموونه‌کانی سینەماکارانی جیهان، سوود وەربگرین و ئەزموونەکانی خۆمان زیاتر دەوڵەمەند بکەین. وه‌رن با پێکەوە سیحر و هونەری سینەما ببینین، له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌کان، دەنگ و ڕەنگه‌ جیاوازەوەکان بژین. ئه‌مه‌ جه‌ژن و ئاهەنگێکی ڕاستەقینەی خەڵکییە کە تێیدا هەست و سۆز لەگەڵ هونەردا تێکه‌ڵ و ئاوێته‌ ده‌بێت.

کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی نەتەوەیەک

لە درێژەی رێوڕه‌سمەکەدا، دکتۆر “عه‌لی ته‌ته‌ر” پارێزگاری دهۆک گوتی: میله‌ت و نیشتمان و نیشتمان و میله‌ت، پێکه‌وه‌ گرێ دراون و هیچ کات ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ گرنگ و مێژووییه‌ له‌ نێو ناچێت. هەندێک جار نەتەوەیەک، تووشی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی بووە و ئەو میللەتە، شڵەژاوە و یەکپارچەیی خۆی لەدەست داوە؛ ژینۆساید و لەناوبردنی نەتەوەیەک، لابردنی زمان، کولتوور و ئەدەبیاتی ئەو نەتەوەیە. ئەگەر هەموو ئەم شتانە له‌ ناو بچێت؛ ئیدی هیچ شوێنەوارێک لەو میللەتە نامێنێتەوە، بەڵام ناوی ئه‌وان لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

ئێمە بایخ و نرخی سینەما دەزانین

ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی: ئێمە ئه‌رزش و بایخ و نرخی سینەما دەزانین، چونکە لە ڕێگەی سینەماوه‌ به‌ باشی دەتوانین پەیامی خۆمان بە جیهان بگەیەنین. هونەری حەوتەم، کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و شارستانییەتی مۆدێرن پێکه‌وه‌ گرێ ده‌دات و بەیەکەوە دەیبەستێتەوە و ئێمه‌ هه‌میشه‌ وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دهۆک” و بۆنە و رووداوه‌کانی‌ دیکه‌ی کولتووری، هونەری و وەرزشی پاڵپشتی و پێشوازی ده‌که‌ین.

پەیوەندی فیلمێکی پسپۆڕانه‌ له‌گه‌ڵ کولتووره‌کان و نەتەوە جیاوازەکانی جیهان

ئەم مامۆستایەی زانکۆ گوتی: کەسێک کە لە بواری هونەری حەوتەمدا کار و چالاکی ده‌کات، ڕەنگە حەز نەکات که‌ لە بوارە هونەرییەکانی دیکه‌دا کار بکات. من وەک نووسەرێک، لەو باوەڕەدام کاتێک کە فیلمێکی پسپۆڕانه‌ و پرۆفیشناڵ بەرهەم دەهێنرێت، به‌ باشی دەتوانێت لەگەڵ کولتووره‌کان و نەتەوە جۆراوجۆره‌کان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پەیوەندی دروست بکات. چونکە سینەما هونەر و زمانێکی نێودەوڵەتییە و هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی جیهانی لەخۆ دەگرێت؛ ڕەنگە ئەدەبیات و بەتایبەت شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، لێکۆڵینەوە و توێژینه‌وه‌، ئەم دەسەڵاتە گەردوونی و گشتگیرەیان نەبێت؛ چونکە ئەمانە بۆ چینی زانا و نوخبە ده‌نووسرێن و بەرهەم ده‌هێنرێن. بەڵام هەموو مرۆڤەکان دەتوانن بینه‌ری به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌کان بن و سەیری فیلم بکەن. لەگەڵ ئه‌واندا پەیوەندی بگرن، چێژیان لێ وەربگرن و پەیامەکەیان بە باشی و بەبێ نێوەندگیر وەربگرن.

میلەتی کورد، تراژیدیا و کارەسات و ژینۆسایدی تێپەڕاندووە

پارێزگاری دهوک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئێمە ڕووداوه‌کان، کارەساته‌کان، به‌ڵا و نه‌هامه‌تی، تراژیدیاکان و کۆمه‌ڵکوژی زۆرمان بەخۆوە بینیوە و تێپه‌ڕاندووه‌؛ ئەگەر سینەماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، سه‌باره‌ت به‌ تراژیدیاکان و ئه‌و زوڵم و ستەمانەی کە بەسەر میلەتی کورددا هاتوون، به‌رهه‌مێکی سینه‌مایی زۆر بهێننه‌ بەرهەم، هێشتا تەواو نابێت، بەڵکوو تەنیا گۆشه‌یه‌ک لەو کارەساتانەیان وێنا کردووە.

پەرەپێدان و بەهێزکردنی سینەمای کوردی لە پێوەندی لەگەڵ سینەمای نێودەوڵەتی

دوکتۆر “عه‌لی ته‌ته‌ر” له کۆتایی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌: په‌ره‌پێدانی سینه‌مای کوردی و به‌هێزکردنه‌که‌ی، به‌بێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی نایه‌ته‌ دی. خۆشحاڵین کە فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک”، لەم خوله‌دا میواندارێتی سینەمای فەرەنسا دەکات؛ وڵاتێک کە به‌ یەکێک لە دۆستە کۆنەکانی خەڵکی کوردستان دێته‌ ئه‌ژماردن. خەڵکی کوردستان لە رۆژە سەختەکاندا، هەمیشە حکومەت و گەلی فەرەنسای لە تەنیشت خۆیدا هه‌بووه‌ و ئێمه‌ هەمیشە بەو پەیوەندییە دێرینە کولتووری و مێژووییە شانازی دەکەین. بابه‌ت و تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵی ئەمساڵ، زمانی دایکیە، ئەو زمانە شیرینەی کە منداڵ بۆ یەکەمین جار لە دایکییەوە فێری دەبێت؛ پاراستنی زمانی دایک پێویستییەکی یه‌کجار زۆر گرنگە بۆ هەموو نەتەوەیەک. بۆ یەکەمین جار، لەم خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا، فیلمه‌کانی “منداڵان و مێرمنداڵان” به‌شدارییان کردووه‌ و ئێمه‌ پێشوازی له‌وان دەکەین.

هه‌مه‌جۆرایه‌تیه‌ی هونه‌ر و كولتور، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ناساندنی كوردستان به‌ جیهان

له به‌شیکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، “ئاریان سه‌لاحه‌دین” بریکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌، بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌می سینه‌ماكاره‌ به‌ ئه‌زموون و لاوه‌كانمان، بۆ شێركردنی ئه‌زموون و دیدگا جیاوازه‌كانمان و هێنانه‌كایه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی فراوانتر له‌ پێناو ناسینی كولتووری ئه‌وانی دیكه‌ و ناساندنی كولتور و فه‌رهه‌نگی خۆمان به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌مان. ئه‌م فره‌ ده‌نگی و فره‌ ڕه‌نگیی و هه‌مه‌جۆرایه‌تیه‌ی له‌ هونه‌ر و كولتوردا له‌ بۆته‌ی به‌رهه‌می سینه‌مایی نمایش ده‌كرێت، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ناساندنی كوردستان به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌.

به‌یه‌كه‌وه ‌ژیانی ئاشتیانه‌ و چه‌سپاندنی كولتوری به‌یه‌كه‌وه‌بوون

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌و پێودانگه‌شه‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی سینه‌ما له‌ پاراستن و گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌ی زمانی دایكی، ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ژێر دروشمی زمانی دایكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ڵگری په‌یامێكی گرنگ و كاریگه‌ره‌، چونكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و چه‌سپاندنی كولتوری به‌یه‌كه‌وه‌بوون و قبوڵكردنی ئه‌وی دیكه‌، مانای سڕینه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مانای گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌ و پێشكه‌وتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌ كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

فۆکسی زیاتری میدیای ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی

“ئاریان سه‌لاحه‌دین” گوتی: سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” دەیەمین گەڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بەردەوامە و هەر جارەش بە ماندووبوون و کاری بێوچانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک، جوانتر و فراوانتر و بە پێزتر نمایش دەکرێت و ده‌رهێنه‌رانی به‌ناوبانگی جیهانی و سینەماکاران لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە دەوری کۆدەبنەوە و پەرۆشی بەشداریی کردنن تێیدا. هاوکات بینەر و فۆکسی زیاتری میدیای ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی، بۆ خۆی ڕادەکێشێ.

چاوەڕوانیمان زۆرە له شاره‌زایانی بواری هونه‌ر و ڕۆشنبیری

گوتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەرکی ئێمەیە جگە لە پشتیوانی کردنی ئه‌م پڕۆژه‌ ناوازه‌یه‌ی هونه‌ر و ڕۆشنبیری، دەرفەتی زیاترمان لە ڕووی دارایی و بەرنامەی کورتخایەن و ستراتیژییەوە، بۆ بڕەخسێ کە ژێرخانی ئەم کایە پڕ بایەخ و کاریگەرە پەرە پێ بدەین. وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی تایبه‌ت به‌ هونه‌ر و ڕۆشنبیری هه‌ر یه‌ك له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانمان دامه‌زراند و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیكردنی ئه‌و دیدگا نیشتمانییه‌ی كه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا تێده‌كۆشێت. بۆ ئەم ئامانجەش چاوەڕوانیمان زۆرە کە شاره‌زایانی ئەم بوارە، هەماهەنگتر و خەمخۆرانەتر لە کایەکەدا کار بکەن و بەرچاوی ئێمە لە ئێستا و بۆ ئایندە ڕۆشنتر بکەنەوە.

پته‌ویی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی فه‌ره‌نسا

بریکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك چۆن هه‌ر گه‌ڕێكی فێستیڤاڵه‌كه‌ میوانێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌، بۆ ئه‌مساڵ میوانی سه‌ره‌كی فه‌ره‌نسایه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگی، پته‌ویی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌رده‌خات.

ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی

ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: ئەم فیستیڤاڵە بایەخدارە توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بنیات بنێت و ببێته‌ سه‌كۆیه‌كی گرنگی خزمه‌تكردنی ڕه‌وتی سینه‌ما له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا. کۆمەڵگای ئێمە سەلماندوویەتی کە بایەخ بە هونەر بە گشتی و دراما و سینەما بەتایبەتی دەدات و دەیەوێ بەرهەمی جوانتر و پێشکەوتووتر ببینێ. هاوكات مێژووی ئێمه‌ كێڵگه‌یه‌كی به‌ پیته‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی فیلمی سینه‌مایی و ژینگه‌یه‌كی له‌ باریشمان هه‌یه‌ بۆ وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی.

چیرۆك گه‌لێک لێوانلێو له ئایدیای سینه‌مایی

“ئاریان سه‌لاحه‌دین” بریکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆتایی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌: كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان چاوی له‌ به‌رهه‌م و كۆششی‌ هونه‌رمه‌ندانی بواری سینه‌مایه‌، هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتمانه‌ ده‌یان چیرۆكی هه‌یه‌، كه‌ بۆ وتن و گێڕانه‌وه‌ و خستنه‌ سه‌ر سكرین ده‌شێن، ئه‌و چیرۆكانه‌ تژین له‌ ڕه‌گه‌زی مرۆیی و ئاڵنگاری و ململانێ و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان و خاك و ژینگه‌ی كوردستان، بۆیه‌ ده‌شێت ببنه‌ هه‌وێنی پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌كانتان. هیوادارین ئەم چاوەڕوانییەی کۆمەڵگاکەمان بە گشتی و لاوانمان بەتایبەتی بە هونەرێکی ڕەسەن و جدی و سەرنجڕاکێش و بەچێژ، بەدی بهێنن و بتوانن شوێنی ئەو بەرهەمە نەرێنییانە پڕ بکەنەوە کە بەردەوام کۆمەڵگا ڕەخنەی جدییان لێ دەگرێ و پێی وایە وێنای خواست و دنیابینییەکەی ئەو نییە، بەڵکو کاریگەری نەگەتیڤیشی لەسەر نەوەکانمان هەیە. هیوای سەرکەوتن بۆ دەیەمین گەڕی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” دەخوازین و ئومێدەوارین خەرمانی مێژووی پڕشنگداری ئەم فیستیڤاڵە به‌ بڕشتتر و به‌رهه‌مدارتر بكات.

تیزێری فه‌رمی دەیه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “دهۆک”:

https://www.youtube.com/watch?v=mrnPmYGIC3U

Mansour Jahani

Mansour Jahani

پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما و ڕه‌خنه‌گریی سینەمایی

Related Posts

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن
هونەری

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

17/11/2025
103
فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦
سینەما و تیڤی

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

22/09/2025
104
براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران
سینەما و تیڤی

براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

18/09/2025
90
Next Post
ویترین

کۆڵەگەی گێلی

Discussion about this post

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.