بنار پیرداود: وانەی پەروەدەی ھونەر لە قوتابخانەکان بە شێوەیەکی گشتی باشە
ھونەرمەند “بنارپیرداود مەخمورری” دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای ھونەرجوانەکانی ھەولێرە،خاوەنی چەندین پیشانگای ھاوبەش و تایبەتە،سروشتی کوردستان ھەوێنی تابلۆکانیەتی ئەگەر تێرامانێک لە تابلۆکانی بکەیت،ھەست دەکەین رەنگی شین بەسەری دا زاڵە بۆ زیاتر ئاگادار بوون بە کارە ھونەرییەکانی بە چەند پرسیارێک بەسەرمان کردەوە.
*پێمان باشە کورتەیەک باس لە ژیانی ھونەری خۆت بۆخوێنەرانمان بکەیت
– من (بنار پیرداود مەخموری) ، لە خێزانێکی ھونەری ژیاوم،ھەر لە قۆناغەکانی خوێندن حەزوئارەزووم بۆ نیگارکردن ھەبوو لەوێ بەشداری چەندین چالاکییە ھونەریم کرد بەشداری پیشانگای ساڵانەی قوتابخانەکەم دەکرد، دوایی چوومە دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێرم بەشی شێوەکاری ئێستا مامۆستام لە پەروەردەی دەشتی ھەولێر وە بەردەواومم لەکاری ھونەری.
* تابلۆکانت زیاترسروشتین ئەمە بۆچی دەگەرێتەوە؟
– لەوەتەی پەیمانگام تەواو کردووە نیگاری تابلۆی سروشتیم کردووە بەکاری سەرەکی خۆم.ڕاستیەکەی خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ سروشت و بەتایبەت سروشتە جوانەکانی کوردستان زیاتر سەرنجیان ڕاکشاوم ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی زیاتر ئەم سروشتە لە تابلۆکانم دارەنگ بداتەوە.
*رەنگ فاکتەرێکی سەرەکی تابلۆیە زیاتر ئەو رەنگانە کامەن کە لە تابۆلەکانت رەنگ دەدەنەوە؟
– من ھەموو ڕەنگێک بەکار دێنم لە تابلۆکانم وە زۆر گرنگی بە ڕەنگی ئینتباعی دەدەم .لەھەمان کاتدا ڕەنگی شین زاڵە لەسەر تابلۆکانم ڕەنگی شین بۆ بینینی بینەر زۆر سەرنج ڕاکێشە و وە تابلۆش کە بەکاری دێنم جگە لە ئاسمان و ئاو زۆر زیاتر بەکار دێنم بۆ شوێنە سێبەرەکان.
* قوتابخانەکانی ھونەری شێوەکاری زۆرن تۆ زیاتر خۆت لە کامە قوتانخانە دەبینیتەوە؟
– ھەموو قوتابخانەکان بینەری خۆی ھەیە و وە جوانی خۆی ھەیە من بەش بەحاڵی خۆم ئیش لەسەر قوتابخانەی ڕیالزمی دەکەم وەزیاتر ھەست بە ئارامی دەکەم لەگەڵ تابلۆکانم.
* لە کاتی کردنەوەی پیشانگا بینەر وەک پێویست نییە ھۆکارەکەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
– نەبوونی بینەر، ڕاستیەکەی بڵێین ،بەداخەوە ھونەر زیاتر پەیوەست بووە بە ھونەری گۆرانی گوتن.واتە ھەموو ھونەرەکانی تر پشت گوێ خراوە تەنھا گۆرانی گووتن نەبێت ،ئەویش ڕاگەیاندنەکان و سپۆنسەرەکان وایان لێکردووە ھونەری شێوەکاری بینەری نەبێت .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھونەرمەندی شێوەکاریش نایێتە پێشانگاکان ئەگەر زۆر زۆر برادەرت نەبێت بەداخەوە.
* ئەو ھونەرمەندانە کامەن کە کاریگەریان لەسەر بنار ھەبووە؟
– من زۆر زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە دەکەم کە ئەو بەھرەی پێداوم.وە سوپاسی ھەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم ھاوکارووە پشتگیرم بوونەوە تابلۆکانی مامۆستای ھونەرمەند “جەوھەر محەمەد” کاریگەریان لەسەر من ھەبووە.
* ئەو گرفت و کێشانە چین کە روبەرووی بەرێزتان دەبنەوە لە کاتی نیگار کردن؟
– وەکو گرفت تووشی گرفتێکی لەو شێوەیە نەبوومەتەوە بەڵام تەنھا ھەندێ جار کاتێک وێنەی سەر دیوار دەکێشم ھەندێ جار قوتابیان بێزارم دەکەم لەکاتی وێنەکێشان..ئەوەش ھەموو کاتێک نا زیاتر دەست خۆشیە لێم دەکرێ بەڵام قوتابیەکان ئەوەندە لێم نزیک دەبنەوە زۆر جار پەنجەیان لە ڕەنگەکە داوەو لە وێنەکەیان داوە.
* وەکو مامۆستایەکی پەروەردەی ھونەر وانەی ھونەر لە نێو قوتابخانەکان تاچەند گرنگی پێداروە؟
– وانەی پەروەدەی ھونەر لە قوتابخانەکان بە شێوەیەکی گشتی باشە بەڵام ھەندێ گرفتیش ھەیە ..وەکو نەبوونی ژوورێکی تایبەت بەنیگارکردن(نیگارگا).وە زۆر لە قوتابخانەکان مامۆستای وانەی ھونەریان ھەر نیە ئەوانە بەڕاستی گرفتن چونکە قوتابخانەکان زۆربەی جار ناویان زیاتر بڵاو دەبێتەوە بەھۆی ئەنجامی باش لەکاتی پێشبڕکێکان لە بابەتی ھونەرو وەرزشە.
*پرۆژەی داھاتووت چیە؟
– من تا ئێستا بەشداری ٢٥ پێشانگای ھاوبەشم کردووە لەھەموو شارەکانی کوردستان وە دوو پێشانگای تایبەتیم کردۆتەوە .وە کاری داھاتووم پێشانگای تایبەتی سێیەمە تابلۆکانیشم ھەمووی ئامادەیە تەنھا سپۆنسەرێک ھەبێت من پێشانگاکە دەکەمەوە.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
Discussion about this post