“مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما و ڕه‌خنه‌گریی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی “ئێندی وایێر” IndieWire فیلمه‌کانی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسای هه‌ڵبژارد.
“مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی “کریستیان بلۆوێلت” Christian Blauvelt به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی “ئێندی وایێر” IndieWire له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو ڕه‌خنه‌گر و دادوه‌ر له کیشوه‌ری ئاسیا فیلمه‌کانی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسای ده‌ستنیشان کرد.
له وتارێک که له لایه‌ن “کریستیان بلۆوێلت” Christian Blauvelt به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی “ئێندی وایێر” IndieWire له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به مانشێتی “باشترین فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠٢٣ له لایه‌ن ٦٠ ڕه‌خنه‌گر” نووسراوه، هاتووه: ڕه‌خنه‌گران به جیدی له‌گه‌ڵ “ڕۆبێن ئۆستلۆند” Ruben Östlund سه‌رۆک، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” و ئه‌و فیلمه‌ی که ئه‌وان خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی و چڵه‌خورمای زێڕینیان پێدا، دژایه‌تیان کرد.
ڕێک وه‌کوو ساڵی ڕابردوو، ڕه‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ ئه‌و فیلمه‌ی که خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای زێڕینی وه‌رگرت؛ ناکۆکیان هه‌بوو. نه‌وه‌کوو ئه‌وه‌ی که هۆگری زۆریان به فیلمی سینه‌مایی “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” Anatomy of a Fall له ده‌رهێنانی “ژۆستین تێرییه” Justine TRIET هه‌بێت، به‌ڵام براوه‌ی چڵهخورما له‌و ڕاپرسییه‌ی IndieWire که بۆ ڕه‌خنه‌گران له سه‌رتاسه‌ری جیهان ره‌وانه‌مان کرد، له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی جیاواز دایه. ئه‌م جار، ٦٠ دادوه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له ٥ کیشوه‌ری جیهان تیایدا به‌شداربوون.
نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ٦٠ که‌سه، به فیلمی سینه‌مایی “ناوچه‌ی جێی هۆگری” The Zone of Interest گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی “جاناتان گلێزێر” Jonathan Glazer له ڕۆمانی “ماڕتین ئامیس” Martin Amis ده‌نگیان دا: ٢٩ که‌س له ڕه‌خنه‌گران، ده‌نگیان پێدا تا ببێته باشترین فیلم. ئه‌م ناکۆکییه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵی فیلمی “کان” که به فیلمی سینه‌مایی “ناوچه‌ی جێی هۆگری” بۆ خه‌ڵاتی گه‌وره ده‌نگیان دا و فیلمی سینه‌مایی “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای وه‌رگرت.
ناونیشانی باشترین دووهه‌مین فیلم، که له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گران هه‌ڵبژێردرا، ته‌نیا ٦ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا که ده‌ریخست لایه‌نگرییه‌کی زۆر و هۆگرییه‌کی باشیان به فیلمی سینه‌مایی “ناوچه‌ی جێی هۆگری” هه‌یه. فیلمی سینه‌مایی “گه‌لا وه‌ریوه‌کان” له ده‌رهێنانی “ئاکی کۆریسماکی” پله‌ی باشترین دووهه‌مین فیلم و فیلمی سینه‌مایی “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” به به‌ده‌ستهێنانی ٥ ده‌نگ، پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینه‌مایی “بکوژانی مانگی ته‌واو” Killers of the Flower Moon له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری جیهان “ماڕتین ئسکۆڕسیزی” و فیلمی سینه‌مایی “تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت” The Pot au Feu له ده‌رهێنانی “تڕان ئان هۆنگ” چوونه ناو ٥ باشترین فیلمه‌وه و ته‌نانه‌ت له ڕیزبه‌ندی باشترین دهرهێنهردانیش دایه.
بڵاوه‌خوازییه‌کی به‌م چه‌شنه دوور له باو نییه؛ فیلمی سینه‌مایی “نزیک” Close له ده‌رهێنانی “لۆکاس دۆنێت” Lukas Dhont و فیلمی سینه‌مایی “بڕیاریی جیایی” Decision to Leave له ده‌رهێنانی “پاڕک چان ووک” Park Chan-wook له ڕیزبه‌ندیی باشترین فیلمه‌کانی ڕه‌خنه‌گران، له ساڵی ڕابردوودا بوون و ئه‌و فیلمه‌ی که خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای وه‌رگرت، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنابوو.
فیلمی سینه‌مایی “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی ئێمه‌وه گرینگی ئه‌وتۆی پێدرا و له ڕاپرسی باشترین سیناریۆکانی ئێمه‌دا له ڕیزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌دا بوو. ئه‌وه به ته‌واویی ئاشکرایه؛ “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” که به بۆنه‌ی نووسینی سیناریۆ، ستایشی لێ‌کرا، ١٨ ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی باشترین سیناریۆ به‌ده‌ستهێنا. له لایه‌کی دیکه‌وه، فیلمی سینه‌مایی “ناوچه‌ی جێی هۆگری” ته‌نیا یه‌ک ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی باشترین سیناریۆ به‌ده‌ستهێنا ولئهم شانازییه نزیک نه‌بۆوه.
وا دیاره ڕه‌خنه‌گرانی ئێمه ده‌توانن پێزانینی خۆیان له نووسینێکی شاکار له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فه‌رمی یه‌ک فیلم به وردیی جوێی بکه‌نه‌وه؛ “مایی دیسه‌مبه‌ر” و “دێوه‌زمه” له ڕیزبه‌ندیی باشترین سیناریۆدا بوون، به‌ڵام ته‌نیا “مایی دیسه‌مبه‌ر” له ڕیزبه‌ندێکی دیکه ده‌رکه‌وت.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، “جاناتان گلێزێر” به ناکۆکییه‌کی ته‌واو جیاواز، جارێکی دیکه بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلم، پله‌ی یه‌که‌می به خۆی مسۆگر کرد. له‌م به‌شه‌دا، فیلمی سینه‌مایی “ناوچه‌ی جێی هۆگری” له ده‌رهێنانی “جاناتان گلێزێر” ١٩ ده‌نگی له ٦٠ ده‌نگی مومکین به خۆی ته‌رخان کرد و فیلمی سینه‌مایی “بکوژانی مانگی ته‌واو” له ده‌رهێنانی “ماڕتین ئسکۆڕسیزی” به وه‌رگرتنی ٦ ده‌نگ، پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له پله‌ی سێهه‌می باشترین ده‌رهێنه‌ریشدا، ٣ فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌م پله‌یه‌یان به خۆیان ته‌رخان کرد، له‌وانه: “کایمێر” La Chimera له ده‌رهێنانی “ئالیس رۆڕواکێر”، “مایی دیسه‌مبه‌ر” له ده‌رهێنانی “تاد هێنز” و “تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت” The Pot au Feu له ده‌رهێنانی “تڕان ئان هۆنگ”.
بۆ یه‌که‌مین جار، ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریکی “ئێندی وایێر” IndieWire داوای له ڕه‌خنه‌گران کرد تاکوو باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕکێی حه‌فتا و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان”یش هه‌ڵبژێرن. دوو فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش ههرڕ کامیان ١١ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه: فیلمی سینه‌مایی”بانێل و ئاداما” له ده‌رهێنانی “ڕاماتا تۆلای سی” و فیلمی سینه‌مایی “چلۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت” له ده‌رهێنانی “مۆلی مانینگ واکێڕ”.
ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسی ماڵپه‌ڕی “ئێندی وایێر” IndieWire له ڕه‌خنه‌گرانی ٥ کیشوه‌ری جیهان له خواره‌وه‌دا هاتووه:
باشترین فیلم:
١ – “ناوچه‌ی جێی هۆگری” The Zone of Interest له ده‌رهێنانی “جاناتان گلێزێر” Jonathan Glazer
٢ – فیلمی سینه‌مایی “گه‌لا وه‌ریوه‌کان” Fallen Leaves له ده‌رهێنانی “ئاکی کۆریسماکی” Aki Kaurismaki
٣ – “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” Anatomy of a Fall له ده‌رهێنانی “ژۆستین تێرییه” Justine TRIET
٤ – “بکوژانی مانگی ته‌واو” Killers of the Flower Moon له ده‌رهێنانی “ماڕتین ئسکۆڕسیزی”
٥ – “تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت” The Pot au Feu له ده‌رهێنانی “تڕان ئان هۆنگ” Tran Anh Hung
باشترین سیناریۆ:
١ – “ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان” له نووسینی “ژۆستین تێرییه” و “ئاڕتۆر هێراڕی” Arthur Harari
٢ – “مایی دیسه‌مبه‌ر” May December له نووسینی “سامی بۆرچ” Samy Burch و “ئالێک مێکانیک” Alex Mechanik
٣ – “دێوه‌زمه” Monster له نووسینی “یۆجی ساکامۆتۆ” Yuji Sakamoto
باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلم:
١ – “ناوچه‌ی جێی هۆگری” له ده‌رهێنانی “جاناتان گلێزێر”
٢ – “بکوژانی مانگی ته‌واو” له ده‌رهێنانی “ماڕتین ئسکۆڕسیزی”
٣ – “کایمێر” La Chimera له ده‌رهێنانی “ئالیس رۆڕواکێر” Alice Rohrwacher
٣ – “مایی سێپته‌مبه‌ر” May December له ده‌رهێنانی “تاد هێنز” Todd Haynes
٣ – “تامه‌جرۆیی دۆدێن بۆفانت” له ده‌رهێنانی “تڕان ئان هۆنگ”
باشترین فیلمی یه‌که‌م:
١ – فیلمی سینه‌مایی”بانێل و ئاداما” Banel and Adama له ده‌رهێنانی “ڕاماتا تۆلای سی” Ramata-Toulaye Sy
١ – فیلمی سینه‌مایی “چلۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت” How to Have Sex له ده‌رهێنانی “مۆلی مانینگ واکێڕ” Molly Manning Walker.
بۆ زانیاری زیاتر:
Discussion about this post