دڵکەش قادر
لە نوێژی مەغریبی ئەمڕۆمدانزام کردجێنزرگەی خەیاڵ و ژوانمڕووەو ڕۆژئاوا بێڕووەو نیگای تۆ بێ.
دوێ ئێوارێخەیاڵم لای ئەو ڤۆیسە بووکە لە نوێژی عەسردا دەستنوێژی شکاندم.
سەرمخستە سەر باڵی چەپیقژی ئاڵۆسکاومشانە دەکەم ودڵی تەژی دەکەم لە خۆمخۆم دەکەم بە شاباڵی نوێژی شەو.
دوێ بەیانیکە هەڵسامچاوی خەیاڵی تۆ لەسەر سینەم کایەی دەکرد وهەڵیدەگڵۆفیم.
هەموو نوێژەکانم دەڕژێنە نێوپێکی تەنیاییتەوەخۆم لە ڕقی ئەو نەوڕەسانە دادەبڕم کە شەوان دەڕژێنە نێو عەتری جەنگ.
عەتری تۆ کایەکردنی منداڵی منە لەسەر خیابانێکە دەچێتەوە نێو دڵی سلێمانیی وگۆیژە دەکاتە جوانترین بووکی سپیپۆشی دنیای زستان.
عەتری نوێژ وعەتری من دوانەیەکی دانەبڕاون لە نیگای تۆنیگای تۆ نوێژی نیوەی شەوە لە گریانی منداڵی.
تۆ خوناوی سەر گوڵەگەنمی گیانمیئیحساسم تژی دەکەی لە سروەی بەیان.
سلێمانییدڵکەش قادر










































































Discussion about this post