عەلی حەمەڕەشید
منداڵان پێکەوە ئامادەکارییان کردبوو بۆ نەورۆز و بڕیاریان دابوو کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر ئەو یادە بکەنەوە چونکە پێیان وابوو ئاھەنگ و گۆرانی وتن و خواردنی جۆراوجۆر ڕاستە خۆشە بەڵام خۆشییەکی کاتییە و بەشێوەیەک نامێنێتەوە کە لە ڕۆژان و ساڵانی داھاتوودا بیبینن و شانازیی پێوە بکەن بۆیە کەوتنە گفتوگۆکردن :
لیا:
ھاوڕێیان وەرن بایـــادی نەورۆز…جیاوازتربێ لـە ســــاڵانی پێشوو
بەئەنجامدانی کــاری جـۆراوجۆر…بەخۆشییەوە بەشـداربین ھەموو
کۆرس:
بایادی نەورۆز بەرز ڕابگـــــــرین…گشت ئامادەبین لـــە بۆ پێشوازی
چونکە لەمێژە کـە نەورۆزی کورد … بۆمــان بووەتە جێگەی شانازیی
ئاوان:
من دەمـــــەوێت ئەم نەورۆزە…ھەریەکـــــــەو نەمامێک بێنین
لەشەقـــــام و باخچەو کۆڵان…زۆر بەجــــوانی بیانــــڕوێنین
ئایان:
من نەمـــــامێک تۆ نەمــامێک…با ھەڵمەتمـــــان فــراوان بێ
لە شارۆچکە و گوند و شـــارا…تا کوردستان گەش و جوان بێ
ڕاسا:
من باخچەیەک تۆ باخچەیەک…گــوڵڕێژ دەکەین بەئاســــانی
ھەتـا سبەی کوردستانمــــان…گوڵستانێک بێت لـــــەجوانیی
کۆرس:
ھەمــوو وەک یەک دڵسۆزانە…بڵێین ئێمە دۆستی ژینگەین
ھەتــــا ژینگە پارێزراو بێ…بەیەکــــەوە ھــەوڵ دەدەین
…
با دوکـــەڵی تایە و لاستیک…ژینگەکەمان لێ پیس نەکەن
مرۆڤیش بـــە بۆنی ناخۆش…بەرەو نائـــــارامی نەبـــەن
…
ھەوای خــاوێن بەردەوام بێت…وەکو پاکیی و سازگــاری خۆی
ھـــــەوڵنەدەین بــەو پیسییە …بیشێوێنێن و ڕێگــر بین بۆی
…
نەورۆزیش وەک نازداریی خــۆی…شکــۆی زیاتر دەردەکــــــەوێ
چونکە وردو درشتی کــــــــورد…وەک یەک نەورۆزیان خۆشدەوێ
…
دەی باھەموو دەنگ و ڕەنگمان…تێکــەڵاوی یەکتر بکـــــــەین
بڵێین نەورۆز بەخێر ھـــــــاتی…یەکدەنگی خۆمـــان دەربخەین
…
جــوانیی ژینگە و ھاوکارییمان…بپـــــارێزین درشــت و ورد
پەیــامێک بێ جێی شــانازی…بۆ نەورۆز و بــۆ ئێمەی کورد
…
٨/٢/٢٠٢٣
ڕێژنەی
Discussion about this post