بورهان شێخ رەئوف
سه‌ره‌تا پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ جاری چواره‌م پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، به‌هه‌شتی مام جه‌لال دوو خوول ، د. فوئاد مه‌عسوم ، د. به‌رهه‌م ساڵح ، ئه‌مجاره‌ش د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید، وێڕایی پیرۆزبایی گه‌رمم هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له‌پێناوی پاراستنی ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی. به‌هه‌رحاڵ دوای ساڵێكی ته‌واو له بنبه‌ستی سیاسی و بۆشایی ده‌ستووری و یاسایی و ململانێی سه‌ختی ناو ماڵی شیعه و كورد، كه له دوای ساڵی 2003 -وه قه‌یرانی لەوجۆرەی به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو، توانرا له 13/10/2022 سه‌رۆك كۆمارێکی نوێ بۆ عیراق هه‌ڵبژێردرێت، ئەوەش دوای مشتومڕێكی زۆری ناوخۆیی و هه‌وڵه ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان. ئێستا ئیتر تاڕادەیەک كۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی هات، یه‌كه‌م قۆناغ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بوو، قۆناغی دووه‌م راسپاردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستپێکردنی كۆبوونهوهکانی کاندیدی راسپێردراو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا، یه‌كه‌م لایه‌نیش کە دیداری لەگەڵیدا هەبوو، سەردانی سودانی بوو بۆلای سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا، وێڕای پیرۆزبایی لێکردنی، سەرۆک بافڵ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سودانی خواست له پێكهێنانی كابینهکەی و یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی خزمه‌تگوزار له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا و دابینكردنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانی عیراق، هه‌روه‌ها خۆلادان له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كابینه‌كانی پێشوو و تێكه‌ڵنه‌كردنی كێشه سیاسییه‌كان به پڕۆسەی حوكمڕانی، بەجۆرێک هاووڵاتیان نەکرێنە بارمته‌ی ململانێكان، هه‌روه‌ها پشتیوانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێ راگه‌یاند. ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا كه پشكی كورد و یه‌كێتییه، با ئیتر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی کە سودانیی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه، تێگه‌یشتنی باشی بۆ كێشه‌كانی كورد له عیراق هه‌یه و ئاماژه‌ی باشی داوه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌کات. ئه‌مجاره ئاماده‌یی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش پێویسته، بۆیه گرنگه لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ماده‌كانی ده‌ستوور له ماده‌ی 140ه‌وه تا دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و مافی پێشمه‌رگه و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و بەغدا، کە ئەوە یەکەم بەڵێنی سودانی بوو. په‌تای گه‌وره‌ی عیراق گه‌نده‌ڵییه كه هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی گرتۆته‌وه، ناڕه‌زایی و بێزاری و بێ ئومێدیی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن و بایكۆتكردنی به‌ڵگه‌ی نه‌مانی متمانه‌ی گه‌لی عیراقه به لایه‌نه سیاسییه‌كان ، بۆیه ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و داوای لێبووردن لێیان و چاكسازی له هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، ئه‌كتیڤكردنی ده‌زگاكانی چاودێریی له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه تا په‌رله‌مان هه‌نگاویی جدی و به‌په‌له‌ن كه پێویسته كابینه‌ی نوێ كاریان له‌سه‌ر بكات.
Discussion about this post