گرووپی مۆسیقای “گلاریس” ساڵی 2017 لە کرماشان دەستی بەکار کرد و بە گرووپێکی میوزیکی فۆلکلۆر دەناسرێت کە هەوڵی خوێندنەوەی گۆرانییە دێرینەکانی ناوچەی کرماشان و ئایینی یارسان دەدات. ئەندامانی ئەو گرووپە شەش کەسن کە دوویان سەرەڕای ژەنیاری، گۆرانیبێژیشن و چالاکییەکانییان زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکەنەوە. بەڵام لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەردەوام گوشاریان لەسەر بووە و چەندینجار بانگهێشتی دادگا کراون و ئێستا چالاکیی هونەری لە ئەندامی ئەو گرووپە قەدەخە کراوە.
Discussion about this post