ئەمڕۆ ٢٢/٧/٢٠٢٢ دوای ڕێگا پێنەدان بۆ گردبوونەوەی هاونیشتیمانیانی هەولێر دژ بە قەتل و عام کردنی ئەم دواییەی دەڤەری زاخۆ لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە، کە تیایدا ٩ کەس شەهید و ٢٣ کەسیش بریندار بوون کە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبی خوارووی عێراق بوون. عهلی حهمهساڵح له وهڵامێكدا بۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر نوسیویهتی، “پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات، وا ئێمە بۆ مان نەبێت بەبێ مۆڵەت بڵێین، کوشتنی ھاونیشتیمانیان بەسە، دەستی پشتمان میللەتێکی زوڵم لێکراوە”.
Discussion about this post