ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان – مامی گومانلێکراوه‌که رایگه‌یاند که برازاکه‌ی ئه‌ندامی PKK نییه و ناوبراو نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زوبێر ئایداریش رایگه‌یاند که ئه‌وانیش له رووداوه‌که ده‌کۆڵنه‌وه و وه‌ڵامی هه‌ندێک لێدوانی چه‌واشه‌کاری هه‌ندێک لایه‌نی دایه‌وه و وه‌بیریشی هێنایه‌وه که پێشتر چه‌ند سیخوڕێک له تورکیاوه هاتوون و دزه‌یانکردۆته ناو ریزه‌کانیانه‌وه . فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانیش به‌ڵگه‌کانی رووداوه‌که ده‌خاته روو …
له‌سه‌ر کوشتنى سێ ژنى سیاسه‌تمه‌دارى کورد ( عومه‌ر گیونه‌ی ) ده‌ستبه‌سه‌رکرا و ، مامى ناوبراو ( زه‌کایى گیونه‌ی ) له لێدوانێکى دا بۆ کهنالێکى تورکى وتى ( عومه‌ر گیونه‌ی ) PKKیى نیه ، ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و.
مامى ( عومه‌ر گیونه‌ی )، ( زه‌کایى گیونه‌ی ) به ته‌له‌فۆن به‌شدارى به‌رنامه‌ى ( تهرهفسز بولگه ) واته ( هه‌رێمى بێ لایه‌نى )ی که‌ناڵی CNN.turkبوو و رایگه‌یاند که ( عومه‌ر گیونه‌ی ) ته‌مه‌نى 31 ساڵه و خه‌ڵکى سیواسه ئه‌ندامى PKK نیه.
عومه‌ر ئه‌ندامی PKK نییه
زه‌کایی گیونه‌ی وتى:”عومه‌ر له پێنج ساڵیه‌وه به خێزانیی چونه‌ته پاریس، له‌گه‌ل باوکى له چێشتخانه‌یه‌کى (خواردنى خێرا)دا کارى ده‌کرد . دوایین جار له به‌شى ئاسایشی فرۆکه‌خانه کارى ده‌کرد.” و وتیشی :” دواجار دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بینیم و ئه‌مسال نه‌هاته‌وه بۆ پشووى سالانه .”
مامی ئه‌و گومانلێکراوه رایگه‌یاند :”ئێمه وه‌ک بنه‌ماله ته‌نانه‌ت هه‌وادارى PKKش نین ، هیچ ئه‌گه‌رێکیش نیه که عومه‌ر وههابووبێ، به‌لام ده‌یانه‌وێ ئه‌و تاوانه بخه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌و. ده‌مه‌وێ ئاسایشى ژیانى براکه‌م و ، برازاکانم گه‌ره‌نتى بکرێ. “
زه‌کایى گیونه‌ی مامى ( عومه‌ر گیونه‌ی ) زیندانیکراو له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا وتى:”مانگى جارێک په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل براکه‌م ( باوکى عومه‌ر) ده‌کرد. برازاکه‌م نه‌خۆشه ، ته‌نانه‌ت بیرى ناکه‌وێته‌وه که سه‌عاتێک به‌ر له ئێستا چى خواردووه . راپۆرتى نه‌خۆشیه‌که‌ى له نه‌خۆشخانه هه‌یه . نازانم چۆن له فرۆکه‌خانه کارى کردووه. “
ئایدار: به‌ر له چه‌ند ساڵێک ژماره‌یه‌ک سیخوڕ دزه‌یان کرده ناو ریزه‌کانمانه‌وه
له‌سه‌ر لێدوانه چاپهمهنیهکه ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK زوبێر ئایدار به گه‌شتى هه‌واله‌کانى NÜÇE.TV ی راگه‌یاند:” وا دیاره که ئه‌و که‌سه ( عومه‌ر گیونه‌ی ) خۆى زۆر نزیک کردۆته‌وه و به‌شدارى چالاکى و رێپێوانهکانیش بووه و وتویهتى کوردم ئێمه‌ش نازانین که کورد یان نا . ئێمه ناتوانین جه‌خت لسه‌ر ئه‌وه بکه‌ین ئه‌و کردوویه‌تى یان ئه‌و نه‌یکردووه ئێمه‌ش لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین ، مامهکهشى ده‌ڵێ که ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان له‌گه‌ل PKK نیه . ئه‌وه‌ى که لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر کردووه ئه‌وه‌یه که دوایین جار کێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل ئه‌و هه‌ڤالانه‌مان کردووه به‌ر له‌وه‌ى تیرۆر بکرێن. ئه‌و کاتێ له کۆمه‌له بووه هه‌ڤال ساکنه داواى که‌سێکى کردووه که زمان بزانێ ئه‌و یه‌کسه‌ر وتویهتى من هاوکارى ده‌که‌م. “
زوبێر ئایدار وتى :” ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و لێکۆلێنه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌و که‌سه داخۆ دزه‌ى کردۆته ناومان و ده‌زانرێ که به‌ر له چه‌ند ساڵ چه‌ندین که‌س ره‌وانه کران که هه‌ڤالانى بهرێوهبهرانمان شه‌هید بکه‌ن به ژه‌هر و ته‌نانه‌ت هه‌ڤاڵ دێرینمان سارى ئیبراهیم له‌لایه‌ن سیخوڕێکه‌وه له هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا شه‌هید کرا . “
هه‌نگاو به هه‌نگاو چه‌ند ورده‌کارییه‌ک
دوێنێش داواکارى گشتى فرانسوا مۆلینس رایگه‌یاندبوو که :”( عومه‌ر گیونه‌ی )گومان‌لێکراو له کاتژمێر 11.00 و 12.00 خوله‌کى نیوه‌رۆى 9 ى مانگ له چۆته نوسینگه‌ى ئینفهرماسیۆنى کوردستان سه‌عات 12 و 56 خوله‌ک هاتۆته ده‌ره‌وه، کاتێ دێته ده‌ره‌وه جانتایه‌کى گه‌وره‌ى پێ ده‌بێ. له‌ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس دا له‌و جانتایه‌دا جێ په‌نجه‌ى باروتى فیشه‌ک ده‌رکه‌وتووه .
داواکارى گشتى کۆمارى له پاریس فرانسوا مۆلینس له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ڕوداوى تیرۆرى ساکینه جانسز ، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز زانیارى دا و رایگه‌یاند که له ئیفاده‌ى ( عومه‌ر گیونه‌ی )دا قسه‌ى ناکۆک هه‌ن و له‌گه‌ڵ دیمه‌نى کامێراکان یه‌ک ناگرنه‌وه .
به پێى لێکۆلینه‌وه‌که یان له‌و جانتادایه چه‌ک هه‌بوو یان که‌سێکى به‌کارى هێناوه ده‌ستى کردووه به‌و جانتایه‌دا ، خوله‌ک به خوله‌ک دیمهکانى کامێرا لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر کراوه له‌گه‌ل هه‌ندێ له قسه‌کانى ( عومه‌ر گیونه‌ی )یه‌ک ناگرنه‌وه . به‌لام له لێپرسینه‌وه‌دا ( عومه‌ر گیونه‌ی )ره‌تى کردۆته‌وه و وتویهتى بۆ جارى دووه‌م که چووه ته‌نیا پێنج ده‌قه له‌و نوسینگه‌یه‌دا ماوه و پاشان چووه و گومان‌لێکراو ده‌لێ که ئه‌و دیمه‌نانه مۆنتاژى خۆتانه. هه‌ر له لێپرسینه‌وه‌دا وتویهتى که سال و نێوێکه هاتوچۆى کۆمه‌له‌ى کورد ده‌کات له پاریس و بۆته ئه‌ندامى کۆمه‌له‌ى پاریس و خۆى داواى کردووه که ببێته ئه‌ندام و زانراوه که که‌سێکى ئاینداره و موحافه‌زه‌کاره. به‌ر له‌وه‌ى بێته پاریس سێ سال له میونشن ماوه .
هه‌وڵێک بۆ خۆڕزگارکردن
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى مۆلینس زانیارى ته‌واوى نه‌دا له‌سه‌ر ناسنامه و، هۆکارى هێرشه‌که نه‌دا، و که‌سوکاری گومانلێکراوه‌که‌ش له خودی میدیاکانی تورکه‌وه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان به‌درۆخسته‌وه، به‌ڵام میدیاکانی تورک ئه‌و گومانلێکراوه‌یان وه‌کو ئه‌ندامێکی PKK راگه‌یاند و ده‌ستیان به شه‌پۆلێکی تری رزگارکردنی حکومه‌ته‌که‌یان له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کاره تیرۆریستیه کرد .
میدیاکانی تورک نائه‌خلاقیانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن
زوبێرئایدار ئاماژه‌ى به‌وه کرد که میدیا تورک به ره‌نگێکى نائه‌خلاقیانه ده‌یانه‌وێ سه‌رى مه‌سه‌له‌کان بگرن و راستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ بڵێن که ئه‌و کارى ناوخۆییه رێکخستنه و وتیشی:” ئێمه ئه‌و بانگه‌شانه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه هه‌م هه‌ڤالانمان ده‌کوژرێن و هه‌م ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه ئه‌ستۆى رێکخستنه‌که‌مان ئه‌وه دوورى ئه‌خلاق و ویژدانه ، نه‌ک ته‌نیا حسێن چهلیکى وته‌بیژى AKP به‌ڵکو وه‌زیرى دهرهرهوهى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو که ده‌لێ له‌گه‌ل فه‌ره‌نسیه‌کان دا له دانوسانى هاوکارییدان ، قسه‌کانى سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان و دواینیان مه‌مه‌د عه‌لى شاهین له‌ئه‌لمانیا که ده‌لێ له‌وانه‌ى له ئه‌ڵمانیاش ڕوداوى وه‌ک ئه‌وه‌ى پاریس ببێ ، دیاره ئاگادارى هه‌ندێ شتن ، داخۆ ده‌یانه‌وێ رێ وشوێن بگیرێته به‌ر یان تاوانه‌که له‌سه‌ر خۆیان لابه‌ن ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش ویستیان هه‌مان شت به‌رامبه‌ر ئێمه بکه‌ن .”
ئه‌ندامبوون له PKK دا کارێکی ئاسان نییه
زوبێرئایدار وتیشی :”ئه‌ندامبونى کۆمه‌له شتێکى ئاسایى به‌لام ئه‌ندام بون له PKKدا هه‌روا ئاسان نیه هه‌ر که‌س بێت و بیه‌وێ ببێته ئه‌ندامى PKK. ( عومه‌ر گیونه‌ی )کاتێ هاتووه بۆته ئه‌ندامى کۆمه‌له به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه کێ له پشته‌وه‌یه ، تێستى دى ئێن ئه‌ى هه‌یه که هى ئه‌و نیه هى که‌سێکى تره نازانین هى کێیه ، گرنگ ئه‌وه‌یه کێ فه‌رمانى داوه ؟ کێى تر ئامانجه ؟ کێ له پشتیه‌وه هه‌یه ؟.”
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که له 22 ى مانگه‌وه پاررێزهران ده‌توانن ناوه‌رۆکى دۆسیه‌که ببینن و ده‌ست به دواداچونى بکه‌ن. ئیمه وه‌ک بزوتنه‌وه وه‌ک بنه‌ماله‌ى قوربانیه‌کان و وه‌ک گه‌لى کورد ده‌مانه‌ێ که به زووترین کات ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه ئاشکرا بکرێ.
رابردووی ئه‌و که‌سه به به‌ڵگه‌وه ئاشکرا ده‌کرێت
فیدراسیۆنى کۆمه‌له کوردیه‌کان له فه‌ره‌نسا فه‌یکا رایگه‌یاند که ( عومه‌ر گیونه‌ی )هاتۆته لایان و کارى له‌گه‌ل کردووه و خۆى وه‌ک که‌سێکى نزیک نیشانداوه و ته‌نیا یه‌ک جار ساکینه جانسزى بردۆته جێى کارى بیرۆکراتى بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له پاریس، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه که زمانى فه‌ره‌نسى باش ده‌زانێ .
فه‌یکا رایگه‌یاند که ئه‌وان جیاوازیان نه‌کردووه له نێوان هیچ که‌سێک و ، کورد بوو بێ یان تورک کۆمه‌له‌ى ئه‌وان کراوه بووه.
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند که ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا رابردووی ئه‌و که‌سه و چۆنێتی به‌شداربوونی له کۆمه‌ڵێکی کوردی‌دا ئاشکرا ده‌کات ..
زانیاری زیاتر بڵاو ده‌کرێته‌وه ….
Ajansa FuratNews