م. عه‌ونی خۆشناو
حزب و ڕێکخراوی سیاسی جیا له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پیشه‌یی، به گوێره‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرام و په‌یره‌وی ناوخۆی په‌سندکراوی کۆنگره، له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئایدیایه‌ی هه‌یانه، به‌رنامه‌و پلانێکی گونجاو و سه‌رده‌میانه په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و بارودۆخ و ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگا گونجاو بێت،
له پێناوی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌پێدانی ئۆرگانه‌کانی حزب. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له ڕابردووی هێزه شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن دیسپلین و مۆڕاڵه‌کان بده‌ینه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پله‌و پایه‌یان هه‌بوو دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه دابوون که له ئه‌ستۆیان بوو، چونکه کادیره سیاسی و عه‌سکه‌ریه‌کان باگڕاوندێکی قووڵی هزری و شاره‌زا له چاڵاکی سه‌ربازی و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزو خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوون، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پله‌کانیان به‌رز ده‌کرایه‌وه هه‌نگاوێک له مردن نزیک ده‌بوونه‌وه، پێچه‌وانه‌ی جۆرێک له هه‌ڤاڵانی ئه‌مرۆ پله‌کانیان چه‌ند به‌رز بکرێته‌وه ئه‌وه‌نده سه‌رمایه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ڕیزه‌کانی حزب پاکتاو نه‌کرێت له که‌سانی مشه‌خۆرو هه‌ڵپه‌رست، ئه‌وه حزب له ئامانجه‌کانی دوور ده‌خاته‌وه، چونکه هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیانه له ڕه‌وڕه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نزیک ببنه‌وه، له تێڕوانینی ئه‌وان حزب وه‌سیله نیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان،به‌ڵکو حزب وه‌ک کۆمپانیا سه‌یر ده‌که‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌شی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه سڵ له هیج شتێک ناکه‌نه‌وه، له‌سه‌ر شان و شکۆ و خه‌بات و ماندووبوونی که‌سانی به هه‌لوێست که خاوه‌ن ئیڕاده و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن به‌رز ده‌بنه‌وه، هیچ به لاشیانه‌وه گرنگ نیه، له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان پرنسیپ و مۆڕاڵی حزبی پێشێل بکه‌ن و هه‌وڵی ئاژاوه نانه‌وه‌و دووبه‌ره‌کی له نێو ڕایه‌ڵه‌کانی ڕێکخستن ده‌ده‌ن و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌کان و کاراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان له ڕێگای ته‌که‌تول و ده‌سته‌گه‌ری و چه‌واشه‌کاری په‌ڕاوێز ده‌خه‌ن، بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی کاری ڕیکخراوه‌یی و شته پیرۆزه‌کانی حزب ده‌که‌نه قوربانی و سووته‌مه‌نی گه‌یشتنیان به ده‌سته‌ڵات. هه‌رکاتێک ئیمتیاز و پله‌وپایه بووه ئه‌لته‌رناتیف و جێگای دلسۆزی و په‌رۆشی و کاری سه‌ره‌کی ڕێکخستنی گرته‌وه، ئه‌وه بێ‌شک چاره‌نووسی ئه‌و حزبه به‌ره‌و پووکانه‌وه و لاوازبوون ده‌ڕوات!!.
لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا به‌رپرسه‌کانی ئه‌مڕۆ له بچووکترین پێگه‌یانه‌وه تاکو به‌رزترین پله مه‌به‌ستیان خزمه‌تکردنه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان؟! یاخود گه‌یشتنه به‌ده‌سته‌ڵات و نزیکبوونه‌وه‌یه له سه‌رمایه؟!! ئه‌گه‌ر خزمه‌تکردنه ئه‌وه پێگه‌ی به‌رپرسی خاوه‌ن مۆڕاڵ و په‌رۆش تێکه‌ڵاوبوونه له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر، چونکه هه‌ر حزبێک هه‌ڵقوڵاوی نێو جه‌ماوه‌ر نه‌بێت، ئه‌مرۆ بێ یان سبه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت، چونکه به میتۆدی ئه‌وانه‌ی که حزب وه‌ک کۆمپانیا سه‌یر ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس ده‌بینرێن و خۆیان نمایش ده‌که‌ن و به هه‌ندێکیان ده‌ڵێن چاوو دهستتانین و به هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ئێمه گوێچکه‌و دهمتانین و به هه‌ندێکیان ده‌ڵین هزر و بیرتانین، ئه‌وه‌نده له شوێن پێگه‌ی خۆیان نابینرێن، چونکه ئه‌وانه له ڕوانگه‌ی دڵسۆزی و په‌رۆشی هه‌وڵی گه‌یشتنیان به ده‌سته‌ڵات نه‌داوه، تاکو به گوێره‌ی پێگه‌ی خۆیان خزمه‌تی ئه‌و ئۆرگانه بکه‌ن که کاری تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵکو له پێناوی ده‌ستکه‌وته ماددییه‌کان ئه‌وه ده‌که‌ن، به‌رپرسی بی به‌رنامه‌و بێ مۆراڵ و بی ئامانج وه‌ک گه‌ڵای پاییز وایه که دیلی ده‌ستی باوبۆران ده‌بێت، ئه‌وانیش دیلی ده‌ستی به‌رپرسه باڵاکان ده‌بن و له پێناوی گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانیان سه‌ر به هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێک ده‌که‌ن و به هه‌موولایه‌ک ده‌ڕۆن و سه‌رئه‌نجام له‌ژێر ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌کاری ووردوخاش ده‌بن و خه‌رمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی حزبه‌که‌ش به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن .. به‌رپرسی دڵسۆز‌و په‌رۆش و سه‌رکه‌وتوو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌ل و نیشتمان قوربانی ده‌دات و هه‌وڵی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و هاوکاری و پێکه‌وه کارکردن و ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستی و گیانی لێبوورده‌یی ده‌کاته بنه‌مای سه‌ره‌کی کارکردن، نه‌وه‌ک له پیناو گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆی رق و کینه‌و دووبه‌ره‌کی بچێنێت و ده‌وروبه‌ر فریوبدات .. ئه‌و جۆره مرۆڤانه وه‌ک مۆرانه‌ی دار وان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ڕایه‌ڵه‌ی ڕێکخستن وه‌ک دار داده‌ڕزێنێت!!. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌دات، ئه‌گه‌ر خۆشیان به گه‌وره‌و زل بزانن و نمایش بکه‌ن .. بێ گومان ئه‌وانه له دید و تێڕوانینی دڵسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌رانی راسته‌قینه هه‌میشه به بچووکی ده‌مێننه‌وه!. بۆیه هه‌ریه‌که‌و له ئاست خۆمان به‌رپرسین له په‌یدابوونی مۆرانه‌ی حزب، چونکه له کاتی پێویست ده‌نگ هه‌ڵنابڕین..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای