هێماو خۆشه‌ویستی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ڕه‌ب ڕاغب عه‌لامه به‌رانبه‌ر به کوردستان وهونه‌ری کوردی وبه‌ر په‌رچه کهردارهکانی داهاتووی چاوه‌ڕوان نه‌کراو…
شێرکۆجه‌لال : گهلۆئهونووسینهم درێژکراوه‌یه‌کی چڕوپڕتره سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ربه‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئیدۆل نووسیم به‌ناوی ڕاغب عه‌لامه‌ی هونه‌رمه‌ندو هه‌ڵوێستێکی بهرزوناوازهی بهرانبهربهگۆرانی کوردی له به‌رنامه‌ی عهڕب ئیدۆل خوێنه‌ری خۆشه‌ویست به‌رله‌وه‌ی بڕۆمه ناوناخی باسه‌که‌م ده‌مه‌وێت پێناسه‌یه‌کی که‌می وشه‌ی ئیدۆل بکه‌م .
ئیدۆل به‌و ڕوخساروفیگهره هونه‌ریانه ده‌وترێت که له‌لایه‌ن هه‌وادارانی وه‌ك سیمبۆل و ئیلاهێك ده‌په‌رسترێن ئیتر ئهوئاکارههونهریه گۆرانی بێژ بێت یان شاعیرێکی مه‌زن یاخودنووسهرو شێوهکارێك تاده‌گاته که‌سایه‌تیه‌کی سیاسه‌ت مه‌دار. بێگومان ئه‌گه‌ر بۆنمونه ئاماژه به‌ناوی چه‌ند که‌سانێكی دنیای ئیدۆل بکه‌ین له‌به‌شه‌کانی هونهروبهشهکانی تری ژیان بۆوێنه ئه‌ستێره‌ی پۆپ ڕۆكی ئه‌مریکی ئێلفیس بریسلی یان میلین فاڕمهڕو مادۆنا و مایکل جاکسن ئهگهرباس له وه‌رزشکارانی ئیدۆل بکه‌ین ئه‌وه کرستیانۆڕۆناڵدوو لیونێل میسی یان زه‌ینه‌دین زیدان ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌ناوی چه‌ند ئه‌کته‌رێکی دنیای سینه‌ما بکه‌ین که بوون به ئیدۆل له‌وبه‌شه‌ی هونه‌ر ئه‌وه ئالان دلۆن بریجیت باردۆ و جیمس دین و مارلین مونڕۆ بێگومان بۆ شۆڕش گێڕو سیاسه‌ت مه‌داریش ئه‌وه تیشی جیڤارابێگومان ئیدۆل به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ههوداروپهرستیارهکانیان هێنده خۆشه‌ویست ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك خوایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانی داده‌نێن و بۆوان ئه‌وکه‌سایه‌تیه ده‌بێته ئیلاهی ڕاسته قینه‌یان و به‌شێوه‌ی باج یان وێنه لهسهرجل و به‌رگیان تاده‌گاته ئهوسنوورهی به نه‌خشاندنی تاتواژ له‌سه‌رپێستی له‌شیان نه‌خشی ئیدیۆلهکهیان نیگار ده‌کێشن زۆر جاریش له‌لایه‌ن به‌شێك له هه‌وادارانیان وه‌ك به‌شێك له هیستریای لێ دێت بۆوێنه به‌مردنی ئیدۆل کۆنترۆڵی خۆیان له‌ده‌ست دهدهنوو تووشی خۆکوژی ده‌بنه‌وه زۆرجاریش دنیای ئیدۆل ده‌بێته هۆی کاڵبوونه‌وه‌ی یاوهرهئاسمانیهکان و دینوو مه‌زهه‌به‌کانی سه‌رزه‌وی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ لاوازی و که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌سته ئاینیه‌کان دروست ده‌که‌ن بۆیه زۆرجارئیدۆلهکان ده‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پیاوانی گه‌وره‌ی دیندار بهکافرومولحیدومرۆڤی سهرلێشواوناوزهد ده‌کرێن یان هونه‌ره‌که‌یان وه‌ك هونه‌رێکی حه‌ڕام باسی لێده‌کرێت بۆوه‌ی خه‌ڵکی لێیان دوورکه‌وێته‌وه .
بێگومان تائێرهوابزانم به‌سه بۆ پێناسه‌ی وشه‌ی ئیدۆل بۆیهلێرهوه گه‌رکه بڕۆمه ناوکڕۆکی بابه‌ته‌که واته ڕه‌وشی دیار‌و نادیا ر واته ڤیزیبل ئان ڤیزیبل یان هه‌ست پێکراووههست پێنکراو روونوو نا روون یان دیده‌نی ونایدهنی ناو به‌رنامه‌ی عه‌ڕه‌ب ئیدۆل گه‌لۆ گومانمان له‌وه‌دانیه که ئه‌وبه‌رنامه به‌رنامه‌یه‌کی عهڕهبیهولهکهنالێکی عه‌ڕه‌بی پێشکه‌ش ده‌کردێت که‌وته مه‌رجی به‌شداریکردن ته‌نهاو ته‌نها بۆ مرۆڤی عه‌ڕه‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش له‌سه‌رمێزی دنیای سیاسه‌ت وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی سهربهخۆنهناسراوه به‌ڵك و هه‌روه‌ك به‌شێك له عیڕاقی فیدڕاڵ ئاماژه‌ی بۆده‌کرێت وهبههۆی ئارامی ئه‌وهه‌رێمه لیژنه‌ی به‌رنامه‌که خوازیارنهبوون بڕۆنه به‌غداد بۆهه‌ڵبژاردنی به‌هره‌مه‌نده ده‌نگ خۆشه عه‌ڕه‌به‌کانیان بۆیه روویان له کوردستان کردههربهوهۆیهوهش دووبههرهمهندی کوردیشیان خسته ناو به‌رنامه‌که خاتوو پهروازحسێن هاوژینی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش گۆران سالح و فه‌رهه‌نگ وه‌ك سه‌ره‌تا بۆ کاری وه‌رگێڕان هاتبوو بۆدوایهش به‌یه‌کێك لهبههرهمهندهکان وهرگیرابهڵام بۆ قۆناغه‌کانی سه‌ره‌وه ده‌رنه‌چوو به پێچه‌وانه‌وه خاتوو په‌رواز هه‌نگاوی بۆ قۆناغه کانی لووتکه هاویشت و سه‌رنجی لیژنه‌ی به‌رنامه‌که‌ی بۆخۆی ڕاکێشاوه‌و هه‌روه‌ها سه‌رنجی بینه‌رانیشی بۆ خۆی ڕاکێشاوه هه‌م به‌ده‌نگی خۆشی و ڕوخساری شیرینی و ئه‌دای باشی . بێگومان ئهگهرلێرهوه بۆچونێکی لۆژیکمان به‌رانبه‌ر به به‌شداربوونی ئه‌وخاتوونه هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌واتای کوردبوون یان کوردستانی بوون ئه‌وبابه‌ته ههڵسهنگێنیین ئه‌وه‌ده‌کرێت بێژین لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه سه‌رپێچیان به‌رانبه‌ر به به‌رنامه‌که کردوهچونکه ئه‌وژنه به‌ڕه‌گه‌ز کورده‌و عاره‌ب نیه ئه‌گه‌ر کوردستانیش ده‌وڵه‌تێکی سهربهخۆبا ئه‌وه نهئهولیژنهیه روویان هه‌رگیز له‌کوردستان نه‌ده‌کرد نه پهروازخانیش ده‌یتوانی بڕواته ناو ئه‌وبه‌رنامه‌یه . که‌واته لێرهپرسیارێك خۆی قیت ده‌کاته‌وه لێمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا بۆده‌بێت په‌روازی کوردستانی بڕواته ناو ئه‌وبه‌رنامه‌یه که‌سه‌د ده‌رسه‌د بهرنامهیهکئ عه‌ڕه‌بیه؟ من بۆخۆم بۆدووهۆی دهگهڕێنمهوهیهکهمیان په‌یوه‌ندیه باشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی لوبنان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوندی هونه‌ری و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ههرێمو ئه‌وڵاته به‌پله‌ی دووه‌میش ڕێزوحوڕمهتی گه‌لی کوردبۆ هونه‌رمه‌ندانی لوبنان و داوهتکردنیان بۆ کۆنسێرته‌کانی کوردستان ڕێزلێنانیان هه‌موو ئه‌و شتانهبهسهریهکهوه وای له هونه‌رمه‌ند ڕاغب عه‌لامه کردوه که به‌هه‌ستێکی تروبهسۆزیکی تری زۆر ڕاسته‌قینه‌تر له‌که‌سانی تری ناولێژنهکه دان به وشه‌ی کورد‌و کوردستان دابهێنێ و ئه‌و سنووره درووست کراوه بشکێنی تاپلهیهکیش نانسی عه‌جره‌م واپێ ده‌چێت زۆر کوك بێت له‌گه‌ڵ ڕاغب عهلامهوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدات لهداهاتووگۆرانی به‌کوردی بچڕێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه جۆرێك له‌هه‌ستی جیاوازبهدی ده‌کرێت له لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌ندی عه‌ڕه‌ب ئه‌حلام ئه‌و هاواری دانیشتوانی ناو هۆڵه‌که‌ی کرد‌و پێی ووتن ده‌زانن ئهوژنهلهکوێوههاتووه به‌ر له‌وه‌ی خۆی وه‌ڵامێکی خۆی و دانیشتوانی ناو هۆله‌که بداته‌وه ڕاغب عه‌لامه له‌ته‌کیه‌وه ووتی له‌کوردستانی عیڕاقه‌وه هاتووهبهڵام ئه‌حلام ووتی له عێڕاق له بابل له چیمه‌نه ههڵوسراوهکان هاتووه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك جار ناوی کوردستان بهێنی حوسێن شسافعیش هه‌رله سه‌ره‌تای ئه‌وبه‌رنامه‌یه هێمایه‌کی وای دا کهگهرهکه په‌روازخان ته‌نها خۆی ئاماده‌بکات به‌زمانی عه‌ڕه‌بی گۆرانی بڵێت به‌ڵام ائیستا نه‌ناوی عیراق ده‌هێنی نه ناوی کوردستان واته ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ده‌نگی پهروازدهکات به‌شێوه‌یه‌که‌ی بێ لایه‌ن و دادوه‌رانه بێگومان ئهوخاڵانهش هه‌مووی خاڵی پۆزه‌تیفن بۆ ئێمه‌ی کوردلهخوابهزیاد ئیمڕۆ خه‌ڵکانێکی هونه‌رمه‌ندو ڕۆشنبیری عاڕه‌ب هێدی هێدی دان به‌بوونی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و به‌خاکی کوردستان وه‌ك نیشمانێكی جیاوازلهنیشتمانی خۆیان داده‌نێن که‌واته ئه‌رکی ئێمه لێرهداچیه؟
به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی خۆم بده‌مه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه بهڕاوبۆچونی خه‌ڵکی کوردبکهم به‌تایبه‌ت له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بێگومان جگه‌له‌وه‌ی راوبۆچونی پۆزه‌تیڤمان به‌رچاوده‌که‌وێت به‌ڵام هاوکات هه‌ندێك کۆمێنت و بۆچونی ترمان به‌رچاوده‌که‌وێت کهتهنهاو ته‌نها خزمه‌ت به‌یه‌ك شت ده‌کات ئه‌ویش ئالۆزی و تێکدانی مۆڕالی خاتووپهروازبهکۆمهڵێك داواکاری که‌ئه‌وانیش ته‌نهاو ته‌نها خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ته‌نگ و ته‌سکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤیهنیزم دادهدۆزینهوه ئهوڕوودهیهش هیچ خزمه‌تێك بهپهروازو به‌هونه‌ری کوردی وبهدواڕۆژی کوردستان ناکات من نازانم جلی کوردی له‌به‌رنامه‌یه‌کی وادا چی له هونه‌ره‌که‌ی پهرواززیاد ده‌کات ئهودهنگ پێشکه‌ش ده‌کات یان مۆدیل و مهنکانی جل و به‌رگه ئێمه بیدهبێت شته‌کان وا نه‌زانانه تێکه‌ڵ به‌یه‌ك که‌ین ئه‌وجۆره نمایشانههش شوێن و پێشه‌که‌شکردنی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ئایا جل ده‌بێته پێناسه‌ی باسی و خراپی تاکی کورد ئهگهرگریمان کورد‌و کوردستانی به‌جل و به‌رگ بێت خۆشاجاشهکانی سه‌رده‌می خۆی کوردستان هه‌موویان به‌جلی کوردی جاشایه‌تیان دهکردبهشێك له‌گۆرانی بێژه خۆفرۆشهکانمان به‌جلی کوردی گۆرانیان بۆ سه‌دام ده‌چڕی که‌ی جل و به‌رگ سهمکی مه‌حه‌ك بووه بۆهونهرو هه‌ڵسه‌نگاندنی. بۆیه لێره ده‌گه‌ڕێمه‌وه سهروهڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌م گه‌لۆ ئه‌رکی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که په‌رواز خان به‌وجۆره شته لاوه‌کی و بێ مانایانه خه‌ریك نه‌که‌ین مۆڕاڵی به‌وشتانه تێك نه‌ده‌ین به‌ڵك و کاری ئێمه‌ته‌نها ئه‌وه‌بێت که به‌ده‌نگ دانمان پشگیری لێ بکه‌ین و ئه‌گه‌ر لهبارماندا هه‌بێت ئامۆژگاری به‌پێزی پێ بده‌ین له‌تۆڕی فهیهس بووك نه‌وه‌ك گشت کۆمێنته‌کانمان له‌چوار چێوه‌ی هابۆ به‌زمانی عه‌ره‌بی گۆرانیت ووت هابۆ جلی کوردیت نه‌پۆشی هابۆ ئاڵای کوردستان لهبهرخۆت ناکه‌یت که له‌ڕاستی ئهوجۆرهداواکایانه بێجگه‌له‌وه‌ی له‌چوار چێوه‌ی ستانداری به‌رنامه‌که ده‌رده‌چێت ته‌نهاو ته‌نهاش هه‌ستی ڕهگهزپهرستانو خه‌ڵکی شۆڤیهنیزمی عاڕه‌ب ده‌وروژێنین و دژ به ده‌نگدان بۆ په‌روازخان که ئه‌وه‌ش زه‌ره‌ره‌کی گه‌وره لهپهروازدهدات و ده‌نگه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه که‌واته ئێمه لێرهداگهرکه سیاسه‌ت بهوژنه کورده وهنهکهین ئه‌وه‌ڕاست نیه ئه‌وخۆی وه‌ك سیاسه‌ت مه‌دارێکی هونه‌رمه‌ند له‌وبه‌رنامه‌یه ده‌ربخات بۆ بینه‌رو بۆ لیژنه‌که یان ڕاستر وایه لێره گه‌ره‌که هونه‌ره‌که له‌پێش سیاسه‌ت دانێ و خۆی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی سیاسه‌ت مه‌دار ده‌ربخات بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان و سیاسه‌تیش بۆ سیاسه‌ت مه‌دارانی پڕۆفشیۆنال به‌جێ بهێڵێت که بێ گومان من خۆم ئه‌وه‌ی دووه‌مم پێ ڕاستره بۆیه چه‌نده بۆ چڕینی گۆرانیه‌کی کوردی پێوویسته له‌ناو ئه‌وبه‌رنامه‌یه هێدهش بگره زیاتریش چڕینی گۆرانی عه‌ره‌بی پێوویسته بۆ هێنانی ده‌نگه‌کان بۆیه نابێت ئێمه سه‌غڵه‌ت بیین به‌وه‌ی کهئهوژنه کورده گۆرانی عه‌ڕه‌بی بڵێت وبیخهینه به‌رتیری تواج و ڕه‌خنه که‌خزمه‌ت به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌وژنه ناکات ئه‌گه‌ر گوڵ نیین دڕکیش نه‌بین ههرلهئیستاوهش هه‌ڵه‌یه بهوڕهفتارانهمان هه‌ستی عاڕه‌به شۆفیهنیزمهکان بوروژێنیین وههرلهئێستاوه خاتوو په‌رواز به شهزاحهسوون به‌راورد بکه‌ن که ئه‌ویش له‌چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پله‌ی یه‌که‌می هێنا له‌به‌رنامه‌یه‌کی وا به‌ڵام ئاڵای عیڕاقی به‌رزکرده‌وه ده‌بێت ئه‌وکاره بۆ دواین بڕیار‌و دواین ئه‌لقه‌ی به‌رنامه‌که هه‌ڵگرین و په‌له نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر پله‌ی یه‌که‌می هێنا وه‌ك سورپرایسێك ئاڵای کوردستان به‌رزبکاته‌وه لێره پهروازدهتوانی خۆی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی سیاسی پێشان بدات ئه‌ویش به‌گه‌یشتن بهلووتکهو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان که ئه‌وکاته‌ش زۆر دره‌نگ ده‌بێت بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستان تانه‌ی لێ بده‌ن .
له‌کۆتایی گه‌ره‌کمه بێژم ئێمه پێوویسته ڕێزبۆ ئهوبووچونانه دابنێین و بهرزبۆبهرژهوهندی خۆمان و خاتوو پهروازبیخهمڵێنیین له‌وانه هه‌ونه‌رمه‌ند ڕاغب عه‌لامه نه‌خشه‌ی هونه‌ری کوردستانی له‌لای ئێمه بوونی نه‌بوو پهواز تۆ ئهونهخشه هونهریهت به هونه‌ری عه‌ڕه‌بی گرێدا نانسی عه‌جره‌م ده‌بێت فێری گۆرانی کوردیم بکه‌یت و بۆوه‌ی گۆرانیه‌کت له‌گه‌ڵ برێم حوسێن شافعی له‌سه‌رتای بهرنامهوهخۆشم ویستی و هه‌ست و ده‌نگی تۆ منی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد ئه‌حلام هه‌ستی تۆگهرهکه دراسه بکرێت و تۆده‌بێت له‌قوتابخانه‌کان بخوێندرێیت هه‌ستی تۆ منی کوشت هه‌ستی من وه‌ك شێرکۆجه‌لال گه‌ره‌که هێژایانهتر له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه مامه‌ڵه بکه‌ین هه‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی فڕێده‌ینه ئه‌ولاوه‌و نابێت ببینه دووبارهوپاشکۆی خه‌سڵه‌تی شۆفیهنیزم کهلهدنیا بهرهوکاڵبوونهوهههنگاو دێنێت ئێمه‌ی کورد وه‌ك مۆدێلێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌ره‌که پێشه‌نگ بین لههاوژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان و دینه جوداکان بۆوه‌ی شتێك له‌مرۆڤایه‌تی بگۆڕین ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین که‌واته ئێمه‌ش دووباری ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌بیین و هیچ له‌مرۆڤایه‌تی ناگۆرین ….