گۆڤاری تایمی ئەمریکی لیستی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین کاریگەرییان دروستکردوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ و لە لیستەکەدا ناوی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و چەند کەسایەتییەکی بەناوبانگی دیکە هاتووە .
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٨ی نیسان) پێیی ئه‌لیکترۆنی تایمی ئەمریکی لیستی (کاریگەرترین ١٠٠ کەسایەتی جیهان)ی بۆ ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە و تێیدا ناوی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی جیهان لەهەر چوار لایەنی ( کەسایەتییە گەورەکان و پێشەوا و سەرکردە سیاسییەکان و سیما دیارەکان و هونەرمەندان) خراونەتە ڕوو .
یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەو لیستە (عەبدوڵا ئۆجەلان) رێبه‌ری گه‌لی کورده و له‌ناو لیستی (کەسایەتییە سیاسییەکان)دا کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان دروستکردووە، ناوی هاتووە . لە پڕۆفایلەکەی ئۆجەلاندا کە له‌پێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکیدا دانراوە، باس لە ڕۆڵی ئۆجەلان کراوە لە ئاشتیدا و تێیدا هاتووە “لە سەرەتای دەستپێکی ڕێکەوتننامەکەی ئیرلەنداوە کە بە (ڕێکەوتننامەی هەینی گەورە) بەناوبانگە و ماوەی ١٥ساڵ تێدەپەڕێنێت، عەبدوڵا ئۆجەلان ژیانی لە زینداندا بەسەر دەبات”.
هەروەها هاتووە “سەرەڕای ئەمە، ئۆجەلان بووەتە دەنگێک بۆ ئاشتی و بۆتە سەرکردەیەک کە دەستی برایەتی بۆ ئەوکەسانە درێژکردوە کە بەدرێژایی چەندین ساڵی ژیانی دژی جەنگاون”.
هەروەها لە ڕۆژنامەکەدا ناوی هەریەک لە باراک ئۆباما (سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) و مەلالا یوسفزای (چالاکوانی ژنان) و فەتحوڵا گولێن (ڕێبەری ئایینی تورکیا) و چەندین کەسایەتی و چالەکوانی دیکەی جیهان ناویان هاتووە .
سەد کەسەکهی تایم، لیستێکی ساڵانەی کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانە و لەلایەن گۆڤاری تایمی ئەمرییکەوە بڵاودەکرێتەوە، بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٩٠دا بڵاوکرایەوە و دواتر لەسەر داوای کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی ئەمریکا و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەوانان کرا بە بۆنەیەکی ساڵانە و تێیدا ناوی ئەو کەسایەتییانە بڵاودەکرێنەوە کە ساڵانە زۆرترین کاریگەری لەسەر جیهان دروست دەکەن.
ژیاننامه‌ى ئۆجالان سەرۆکی شین فین (جیری ئادمس) نووسى بوو ده‌رباره‌ى ئۆجالان ئادمس ووتى:” ده‌زانرێت ماوه‌ى 15 ساڵه (عه‌بدولا ئۆجالان ) دامه‌زرێنه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له ولاتى تورکیا زیندانى کراوه . له‌دژى ئه‌وه تێکۆشانێکى ئاشتى به‌رێوه‌برد . له‌ته‌واوى ژیانى خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ى شه‌ڕى ده‌کرد به دۆستایهتیهکى درێژ بوو به رێبه‌رێکى دڵدار . بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى گه‌لى کورد به‌سالان رێگاى چارسه‌رى تاقیکردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوژمنى خۆى باوه‌ر بکات که‌وته‌ناو هه‌موو هه‌وڵدانێکه‌وه . ئۆجالان ئه‌و پێشه‌نگى و رێبهرایهتیهى نیشان دا . هه‌رچه‌نده له زیندان دابوو به‌ڵام نهخشهرێیهکى ئاشتى و دیموکراسى دانا. بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ک بێده‌نگ بێت و سیاسه‌ت بێته مه‌یدان . ئۆجالان تێکۆشانى گه‌لى کوردى هێنایه ئاستێکى گه‌وره . بۆیه سه‌ره‌تایه‌کى نوێ ده‌خوازێت . بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌و پێشهنگایهتیهى پیرۆز ده‌که‌ین و داوا له حکومه‌تى تورکیا ده‌که‌ین به‌زووترین کات ئۆجالان ئازاد بکرێت .”
فورات نیوز