هیوا سه‌عید: به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئه‌فلاتون حه‌قیقه‌ت یه‌کێکه له‌و به‌هایانه‌ی که یه‌که و ساده‌شه به‌و مانایه‌ی که ئاو له هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکدێت نه یه‌که و نه ساده‌شه واتا هه‌ر یه‌کێک له‌و دووانه داببڕی ئیدی شتێک نامێنێ به‌ناوی ئاو.
به‌پێی هه‌مان فه‌لسه‌فه شته ساده‌کان نه‌مر و سه‌ر به دنیای بهرزهکین چونکه له‌لای ئه‌فلاتون دنیا به‌سه‌ر به‌رز و نزم دابه‌ش بووه و ئه‌وه‌شی له دنیای نزم هه‌یه هه‌ندێک(جزئێک)ی وه‌رگیراوه له دنیای به‌رز که له‌وێ به‌هایه‌کان ههمهکین. بۆیه کاتێک مرۆڤ به‌سه‌ر عه‌قڵ و گیان و ئاره‌زوو دابه‌ش ده‌کات له‌و سێیه ئه‌وه‌ی هه‌مه‌کی و سه‌ر به دنیای به‌رز بێ ته‌نیا عه‌قڵه به‌پێێ ئیزافهکهی ئه‌رستۆش بۆ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌وانه سه‌ر به دنیای بهرزهکین که توانای جوڵاندنی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌یه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه له ده‌ره‌وه بجوڵێندرێن. هه‌ر لێره‌وه‌یه کاتێک حه‌لاج ده‌ڵێ انا الحق پێیوایه گه‌یشتۆته قۆناغێک دابڕاو له گیان و ئاره‌زوو ئه‌وه‌ی له‌ودا ماوه‌ته‌وه ته‌نیا عه‌قڵه و عه‌قڵیش ساده و هه‌مه‌کییه واتا پێکهاته نییه وه‌ک چۆن خودا‌ش پێکهاته نییه.
ئینجا ئه‌وه‌ی من ده‌مویست قسه‌ی له‌باره‌وه بکه‌م نه ئه‌فلاتون بوو نه فه‌لسه‌که‌ی به‌ڵکو یه‌کێک بوو له‌و به‌هایانه‌ی که سه‌ر به دنیای بهرزهکییه ئه‌ویش برادهربوونه. تا ئه‌و شوێنه‌ش من ئاگادار بم چ له زمانی عه‌ره‌بی یان له زمانی ئینگلیزی چه‌مکه‌کانی براده‌رایه‌تی لێک جودا کراوه‌ته‌وه و پۆلێن کراوه به‌سه‌ر چۆنییه‌تی براده‌ر یان پێکه‌وه‌بوونه‌که. بۆ نموونه له عه‌ره‌بی (خه‌لیل، ساحب، ڕه‌فیق، سه‌دیق) هه‌یه، هه‌روه‌ها له ئینگلیزیش (مه‌یت، فرێند، بێست فرێند یان فرێندشیپ) هه‌یه. به‌و مانه‌یه‌ی براده‌ری چایخانه یان خوێندن یان شوێنی کاره‌که له‌گه‌ڵ براده‌رێک ته‌نیا به دووره سڵاوێک ده‌یناسی ئه‌و دوو جۆره براده‌رایه‌تییه وه‌ک یه‌ک نین به‌ڵام له هه‌ردوو جۆر برادهرایهتییهکهش مرۆڤ ده‌توانێ به هه‌زارانی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بێت. واتا له پۆلێکی 20 خوێندکاری ده‌کرێ نۆزده‌یان براده‌رت بن یان له شارێکا ده‌شێ دوورهسڵاوت له‌گه‌ڵ سه‌د که‌س هه‌بێت له یه‌ک ماوه‌ی زه‌مه‌نیدا. به‌ڵام له جۆری ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی پێیده‌ڵێن سه‌دیق و به ئینگلیزییه‌که‌شی فرێندشیپ ده‌کرێ له ته‌واوی شاره‌که یان قوتابخانه‌که ته‌نیا یه‌کێک له‌و براده‌رانه له هه‌مووان نزیکتر و جێی ڕاز و هه‌ڵگری خۆت و نهینییهکانت بێ به پێچه‌وانه‌وه‌ش ناکرێ مرۆڤێک له یه‌ک کاتدا سێ په‌یوه‌ندی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له په‌یوه‌ندی و برادهربوونه ته‌نیا به دیوه مادیه‌که‌ی نییه به‌ڵکو له‌باره رۆحییهکهشی له په‌یوه‌ندیدایه وه‌ک عه‌شقێک به‌و مانایه‌ی زاهیدێک توانای تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ دوو حه‌قیقه‌تی جودا یان هه‌ڵگرتنی دوو خودای نییه له دڵیدا. ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وکاتی ئه‌وه نه ساده‌یی بوونه نه وه‌ک حه‌لاجیش توانای گوتنی (انا الحق)ی ده‌بێ. چونکه له دنیای به‌رزه‌کی به‌هایه‌کان له یه‌کتر جودان. که عه‌شقیش یه‌کێکه له‌و به‌هایانه‌ی سه‌ر به دنیای به‌رز و ساده‌یه وه‌ک ئاو له دوو شتی جودا پێک نه‌هاتییه بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه ناو پرۆسه‌ی براده‌رایه‌تی (به مه‌فهومه عهشقییهکه) ئیدی له‌وێ دوو که‌سی لێک جودا نین به‌ڵکو تێکه‌ڵ ده‌بن و ده‌بن به یه‌ک که‌سی ساده نه‌ک پێکهاته.