شه‌پۆلی ئاپۆرای ده‌نگده‌رانی یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌شاری کۆیه بێ سره‌وت هه‌موو ڕێگاکانی چوونه بنکه‌ی خوێندنگای زانستی به‌مه‌له‌مه‌ل داخستبوو ، پاڵهپاڵ و ئه‌نیشک هاویشتنیش ڕێ ی به‌به‌ر ڕێداری نه‌ده‌دا ! مێژوو تۆماری دانی دووه‌می ڕۆژی 19.05.1992 کرد . هاتێکی سه‌یر و ناوازه پیاوێکی ئه‌مریکی به‌ڕواڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی به‌خۆی و کامیراکه‌ی لهماشێنێک دابه‌زی خه‌ڵکه‌که ده‌وره‌یان دا ! بانگی پێشمه‌رگه کاک مۆفه‌ق حه‌وێز کرا ئه‌وکاته به‌رپرسی به‌ره‌ی کوردستانی بوو له‌شاری کۆیه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکا به‌ئینگلیزی که‌وتنه قسه ، ئه‌و ده‌یویست چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌که ببینێ ته‌واوی هوردهکاری و زانیاریه‌کان کۆکاته‌وه .. له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانیان ده‌ریای ده‌نگده‌ران وه‌ک سه‌ری تیرێک کرایه‌وه به‌ره‌و چوونه ژووره‌وه‌ی بنکه‌که له‌دواوه‌ش په‌نگاوی گرێدانه‌وه‌ی داوه . کامیراوانی که‌ناڵی کۆیه‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان کاک دلێر جونێد هیرانی لهڕێپۆرتاژێکی ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی گرتن له‌و ساته‌ش کاک موحسینی مام یحیا ئاماده‌بوو . مسته‌ر سکۆت به‌چاوه قوڵ و تیژبینهکانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای له‌چاوه‌کانی مۆفه‌ق حه‌وێز کرد بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر پرسی: بۆ خۆت هه‌ڵنه‌بژارد بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ؟ داوای کرد له‌گه‌ڵی پێکه‌وه بچنه شاری ته‌قته‌ق هاوڕێ ی بێ ، له‌بانووی تاڵه‌بان نه‌خشه‌که‌ی ده‌رهێنا و گۆتی: بابچینه گوندی تاڵه‌بان ؟ کاک مۆفه‌ق تێیگه‌یاند: گونده‌که نه‌ماوه له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت کراوه !
کات ڕۆیی دوای دوو ساڵ له‌شاری هه‌ولێر له‌ناو به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم یه‌کێک بانگی کرد: مۆفه‌ق مۆفه‌ق ! ئاوڕی لێ داوه مسته‌ر سکۆته به‌رپرسی سه‌رتاسه‌ری ده‌زگا ئه‌مریکیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه ، به‌هه‌ندێ وشه‌ی شێوازی بادینی به‌کوردی گۆتی: ئه‌ز لهبههدینانم وه‌ره بۆلام . به‌ڵام شه‌ڕی براکوژی ئه‌وساکه هه‌رگیز دیداری سێ یه‌می تا ئێستاش دوای تێپه‌ڕی بیست و سێ ساڵ یاده‌وه‌ری دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان ڕێک نه‌خست.