ن/ کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌موو وڵاتێک چه‌ندین دروشم و هێما و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه زۆر جاریش سیاسییه‌کان یان زاناکان یان وه‌رزشوانان یان هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبه‌کان ده‌بنه دروشم و هێمای ئه‌و وڵاته، فه‌ڵستینیه‌کان به‌هۆی بارودۆخی وڵاته‌که‌یانه‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه چه‌ندین که‌س بوونه‌ته هێمای گه‌ل و خاکه‌که‌یان.
یه‌کێک له‌وانه شاعیری شۆرشگێر مه‌حمود ده‌روێش بوو، که رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو له جۆشدانی خه‌باتی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و توانی له‌رێگه‌ی شعرهکانییهوه کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی و خاکه‌که‌ی بگه‌ینێته سه‌رتاپای جیهان.
مه‌حمود ده‌روێش له‌ساڵی 1942 له گوندی به‌ره‌و له قه‌زای عه‌کای جه‌لیلی رۆژئاوا له دایک بووه، چه‌ندین شعری حه‌ماسی نووسیوه و چه‌ندین دیوانی چاپ کردوه که گوزارشت له فیداکاری و قوربانیدانی گه‌لی فه‌ڵستینی ده‌کات.
له دوای ته‌واوکردنی خوێندنی ئاماده‌یی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ شعر و نووسینی وتار له گۆڤاره‌کان ته‌رخان کرد، به‌تایبه‌تی له گۆڤاری “الجدید” که له‌دوایی بووه سه‌رپه‌رشیاری نووسین له‌هه‌مان گۆڤار، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار تووشی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان بوو یه‌که‌م جاریش له ساڵی 1961 گیرا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاکی سیاسی زیندانیش بۆته هه‌وێنی شعره‌کانی.
ده‌روێش چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له‌وانه : خه‌ڵاتی لۆتس له‌ساڵی 1969 خه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ساڵی 1980 خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی شۆرشی فه‌ڵه‌ستینی ساڵی 1981 تابلۆی ئه‌وروپا بۆشعر ساڵی 1981 خه‌ڵاتی ابن سینا ساڵی 1982 خه‌ڵاتی لینین له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ساڵی 1983 و چه‌ندین خه‌ڵاتی تری وه‌رگرتووه، به‌رهه‌مه‌کانی بۆ سه‌ر 22 زمان وه‌رگێردراون
مه‌حمود ده‌روێش له ژیانیدا چه‌ندین پۆست و پله و پایه‌ی وه‌گرتووه وه‌کو وەرگرتنی ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی رێکخراوی ئازادی فه‌ڵستینی له ساڵی 1972 و هه‌ڵبژادنی له لیژنه‌ی ته‌نفیزی رێکخراوی ئازادی، به‌ڵام به‌هۆی په‌یمانی ئۆسلۆ وه‌کو ناره‌زاییه‌ک وازی لێهێنا. سه‌رۆکی نووسه‌ران و رۆژنامه نووسانی فه‌ڵستینی بووه ، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری “الکرمل” بووه .
ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی : (چۆله‌که‌کانی به‌بێ باڵ ، گه‌ڵاکانی زیتون ، عاشقێک له فه‌ڵه‌ستینه‌وه، دوا شه‌و ، خۆشه‌ویسته‌که‌م له خه‌وه‌که‌ی هه‌ڵده‌ستێت، هه‌وڵی ژماره7 ، خۆشم ده‌وێت یان خۆشم ناوێت، رۆژانی خه‌می ئاسایی، به‌خێر چیت ئه‌ی شهر به‌خێر چیت ئه‌ی ئاشتی، له‌سه‌رئه‌وه‌ی کردت داوای لێبووردن مه‌که و ..هتد)
شایانی باسه شاعیر مه‌حموود ده‌روێش نیازی وابوو پێش کۆچ کردنی سه‌ردانی کوردستان بکات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م گه‌شته‌ی بۆ نه‌کرا چونکه له 10/8/2008 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له ئه‌مه‌ریکا له‌کاتی نه‌شته‌گه‌ری دڵی لێدان که‌وتن.