هیوا سه‌عید: له یه‌کێک له فیلمه بهرههمهێنراوهکانی هۆڵیۆد له ژوانی دوو خۆشه‌ویست کچێک له به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویسته کوڕه‌که‌ی ئه‌دای ئه‌م حیواره ده‌کا: بۆیه داوای بینینتم کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی پێت ڕابگه‌یه‌نم ئه‌وه دوایهکتر بینینمانه چونکه له‌مه‌ودا من ده‌ڕۆمه زانکۆ ئیدی له‌وێ هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و بۆدییه بدۆزمه‌وه که حه‌زم لێیه‌تی!
له کاردانه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه کوڕه‌که بێ هیچ دوودڵییه‌ک یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک ئاز یوو ڵایکی نیشاندا.
ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌ی ئه‌و مه‌شهه‌ده دروستی ده‌کا بۆچی ئه‌و کوڕه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنابڕێ یان دواتر به‌بێ وه‌فا له‌و کچه ناڕوانێ و ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌ی پێ ئاسییه. دیاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ پاشخانی کولتوری ئینسانه‌کان یان ڕاستر بڵێم بۆ کولتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و جۆره ئینسانه لێی به‌رهه‌م هاتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ نموونه له‌ناو کۆمه‌ڵگاکانی شه‌رقی یان ئاسیا به گشتی که زیاتر عاله‌مێکی رۆحییه و ئیش له‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی ئینسان ده‌کات. ئه‌گه‌ر بۆ داستانه دڵدارییه‌کان یان تابلۆکانی ئه‌و عاله‌مه بگه‌ڕێینه‌وه یاخود گوێ له ئاواز و گۆرانییه‌کانی بگرین هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین دنیایێکه به ته‌واوه‌تی ئیش له‌سه‌ر ناکامی و گۆشه‌گیری و دووری ده‌کات. بۆیه له‌و جۆره فه‌زایه ئینسانێک دروست ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌که‌م خۆشهویستیکردنییهوه خه‌ون به‌وه ده‌بینێ ببێ به مهم یان به زین، ببێ به مه‌جنون یان له‌یلا.. بێ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی له‌و داستانانه خۆشه‌ویسته‌کان ناگه‌ن به یه‌ک به‌ڵکو کۆتایی هه‌موو ئه‌و پاڵه‌وانه دڵدارییانه کۆتاییه‌کی ڕه‌شه (مأساة). یان زۆر له تابلۆ و وێنه‌کانی هه‌مان ئه‌و دنیایه وه‌ک داستانه دڵدارییه‌کان ئیش له‌سه‌ر دووری و گۆشه‌گیری کراوه بۆ نموونه کێشانی وێنه‌ی باڵنده‌یه‌ک به ته‌نیا یان وێنه‌ی کچێک یان کوڕێک له ژێر دره‌ختێک له چاوه‌ڕوانی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا ئه‌ویش هه‌ر به ته‌نیا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که پێچه‌وانه بکه‌یه‌وه وه‌ک کێشانی وێنه‌ی دوو یان پۆلێک باڵدار پێکه‌وه، یان کچ و کوڕێک هه‌ردووکیان له ژێر دره‌ختێکدا ئه‌وانیش هه‌ر پێکه‌وه، یان له داستانه دڵدارییهکاندا خۆشه‌ویسته‌کان له دواجار به یه‌ک بگه‌ن ئێدی لێره‌وه‌یه فه‌زایه‌که وای لێدێ جۆره ئینسانه‌کی دیکه‌ی لێ به‌رهه‌مه‌م دێ واتا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کارانه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێ چیدی ئینسان خه‌ونی بوون به پاڵه‌وانێکی ناکامی وه‌ک مهم یان زین نابینێ. به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییه‌وه به گه‌شبینی له ئاکامه‌که‌ی ده‌ڕوانێ بۆیه مۆدیله دڵدارییه مادییهکهش که ئه‌وه‌ی ئیستا زۆرتر له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ئه‌زموون ده‌کرێ به ته‌واوی ئیش له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌و جۆره کولتوره ده‌کا وه‌ک ده‌بینین له هه‌موو بواره‌کانی وه‌ک ستایلی ڕاپ که ئیش له‌سه‌ر ده‌ره‌وی ئینسان ده‌کا به‌و مانایه‌ی ته‌نیا بایه‌خ به هه‌ڵپه‌ڕینی بۆدی ده‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئاوازی سلۆ یان ستایلی سونه‌تی که ناخی ئینسانه‌کان ده‌هه‌ژێنێ. یان له فیلمه سینه‌ماییه‌کان و هه‌روه‌ها چیرۆک و ڕۆمانه‌کانیاندا هه‌موو کۆتاییه‌کان به خۆشی و پێکگه‌یشتن (ملهاة) ته‌واو ده‌بێ. به پێچه‌وانه‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی دنیا رۆحییه‌که‌ی ئاسیا وه‌ک ئێران و هیند یان چین به نموونه که ئیش له‌سه‌ر ناکامی و لێکدووری ده‌که‌ن. بۆیه سه‌رهه‌ڵدان یان له ناوچوونی چه‌مکی وه‌فاش په‌یوه‌ندی به‌و دوو فه‌زا رۆحی و مادییه‌وه هه‌یه لێره مه‌به‌ست له ڕۆح به مه‌فهومه دینییه‌که‌یه نه‌ک فه‌لسه‌فییه‌که چونکه له عاله‌می ئاسیا رۆحه دینییه‌که زاڵتره به‌سه‌ر هه‌موو خانه‌کانی عاله‌مه‌که و خۆشه‌ویستیشی لێ به‌ده‌ر نییه. په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌کانی نێوان کچ و کوڕه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌ساسی په‌یمانێک گرێده‌درێ هه‌ردوولاش ده‌بێ پابه‌ند بن به‌و په‌یمانه‌وه ته‌نانه‌ت به مردنیش بێ! چونکه ئه‌و په‌یمانه بارهه‌ڵگره به کۆمه‌ڵێک به‌های وه‌ک ڕاستگۆیی و پاکی و جوانی ئه‌گه‌رچی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستییه له نزیکه‌وه به‌ڕێوه بچێ بۆ هه‌بوون یان بینینی ئه‌و ڕاستگۆیی و پاکی و جوانییه له خۆشه‌ویست یان که‌سی به‌رانبه‌ردا. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه فه‌زایه‌که ئیش له‌سه‌ر دووری ده‌کا بۆیه هه‌ر له دووره‌وه پرۆسه‌که ئه‌نجام ده‌درێ بێ ناسینی ته‌واو به یه‌کتر واتا خۆشه‌ویستییه‌که ته‌واو سۆزدارییانه‌یه. به‌ڵام له عاله‌مه مادییه‌که دیسان دۆخه‌که پێچه‌وانه‌یه به‌ڵکو له‌وێ پرۆسه‌که له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌کان له نزیک یه‌کتر به‌ڕیوه‌ده‌چێ و له‌و لێکنزیکییهش ته‌واو ئاشنایه‌تی دروست ده‌بێ له هه‌ردوو لایه‌نه جه‌سته‌یی و رۆحییه‌که دیاره له‌وێش رۆح به مانا فه‌لسه‌فییه‌که دێ واتا عه‌قڵ. بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش هه‌ر عه‌قڵ یان غه‌ریزه‌که ده‌یدا ئه‌وه‌ش واده‌کا ئه‌گه‌ر هاتوو له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌بوون یان خۆشه‌ویستییه‌دا ئینسانه‌کان نه‌یانتوانی بۆشایی حه‌ز و ویسته‌کانی یه‌کتر پڕ بکه‌نه‌وه ئه‌وکاته زۆر به ئاسانی ده‌توانرێ ده‌ستبه‌رداری یه‌کتر ببن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌کیش ئه‌ویدی تۆمه‌تبار بکا به‌بێ وه‌فا.