ئای خوایه !
درێژدادڕی و لێک کێشانه‌وه‌ی ڕێزهفیلمهکه ، بێزارکاره کات سوتێنه‌ری بینه‌ر و ماندیکاری پێوه‌یه ، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگاری کێشه جوایه‌زه دڕاماییهکانه به‌ڵام لهچێوهیهکدا ده‌خولێته‌وه هه‌میشه به‌سه‌رکه‌وتنی مانوو گروپه‌که‌ی کۆتایی دێ .
هه‌رکێشه‌یه‌ک به‌یه‌ک دوو زنجیره چاره‌سه‌ر ده‌کا به‌و دواییه هه‌ستی مێبه‌خشی خاتوو لاکیشمیبای چاوبهل و گه‌وره کچ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆی وروژێنه‌ر ته‌واوی ڕووداوه‌کانی داپۆشی . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وه‌رگێڕانه‌که که‌شکۆڵێکی فه‌رهه‌نگی هیندی خسته به‌رچاوی بینه‌ری کورد لهتوانستهکانی داهینانی ئێستای فلیمسازی و ڕابردووێکی ڕتوشکراوی مێژوویی که وێنه تهڵخهکانیشی جوان کردووه . گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌خه‌بات و به‌رگری ، فه‌رمانڕه‌وایی و یاساگهری ، ئاین و خاک ، ئازایه‌تی و خۆبه‌خشی ئاوێزان به‌دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی ، ڕێز و ستایش …تاد درامایه‌کی ئهختهبوتیه چه‌ندین په‌لوپۆی هه‌یه ، گرێبه‌ست و گرێکه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه . له‌هه‌مووی جوانتر تۆنی کوردبێژی و پێشکه‌وتنی وه‌رگێڕانه کوردیه‌که‌ی به‌ره‌و خه‌مڵانێکی پێگه‌یین چووه مایه‌ی دڵخۆشی یه .
له‌سه‌رووی 14 ساڵ ..
سه‌رباری دیاریکردنی ته‌مه‌نی تهماشهوانان له‌سه‌ره‌وه‌ی چوارده‌ساڵانی به‌س له‌ماڵان گه‌وره و بچوک سه‌یری ده‌که‌ن ، بینه‌ر خۆی بڕیارده‌ره په‌یڕه‌وی ده‌کا یان نا ؟ بێگومان لای خۆمان نایه‌که‌ی زۆرتره .
خه‌یاڵدانی سیناریست ..
ده‌رهێنه‌ریش له‌خه‌یاڵدانی سیناریسته‌که په‌نگی خواردوه به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولیته‌وه جار هه‌یه کێشه‌کان بێ ده‌رچه‌ن ناچار په‌نا ده‌باته‌به‌ر ئه‌فسانه‌سازی خه‌یاڵی سیحر و میحر ، له‌پڕ و له‌ناکاو په‌یدابوون و ونبوون چاره‌سه‌ری کارتۆن فیلم داده‌هێنێ پێموایه ئه‌گه‌ر خۆی بینه‌ربێ ته‌واوێک پێده‌که‌نێ دوایه‌ش باوه‌شکی بێزاری دێته‌وه .
دزینی کامیرا لهمانوو ؟
کێ بوون ئه‌وانه‌ی چه‌ندین جار کامیرایان لهمانوو دزی ؟ هه‌رچه‌نده ڕۆڵی مانوو تهوهرباس و سه‌ره‌کیه به‌ڵام مامۆستا تاتیاگروو له‌گه‌ڵ پراچی مانویان خسته‌وه په‌نایان لانی که‌م له‌و چه‌ند ڕێزه‌ی پێش کۆچی دوایی پراچی هه‌رزوو زوو بهئادگار و توانایه‌کی جوان نمایشیان ده‌کرد ڕوناکیان له‌سه‌ر مانوو لاده‌برد خۆیان گه‌ش ده‌که‌وتنه چاوی بینه‌ر واته کامیراکه .
تازیه‌ی پراچی ..
به‌داخه‌وه تازیهکی گه‌رمی ناودڵ و ماڵی بینه‌رانی دراماکهبوو ، کاره‌کته‌ر و شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌و کیژۆڵه ڕۆحپهرهیه هونه‌ری و کارلێکهربوو زۆر ڕاستگۆیانه خۆی نمایش ده‌کرد ، زۆرگهیهنهر و کارتێکهربوو هه‌نده ژیکه‌له و ده‌م به‌پێکه‌نین ، ژیر و هیژا ، جوان ڕازاوه به‌کراسه هیندیه‌که‌ی هه‌مووانی سه‌رسام کرد بهنمایشکارهکانی دراماکهشهوه .
پاشای کاشی ..
یا پاشای چه‌مه‌نتۆ ؟ کاتی شووکردنی ئیندووی کچی پاشا باجی ڕاوۆ پاشای بیسور ، کوڕی پاشای کاشی هاتبووه خوازبێنی دیاره له‌وێ زیاتر کاشی ده‌بڕن چه‌مه‌نتۆ ناگرنه‌وه !
ئاین و ئه‌رکی ژیان ..
دووانه‌ی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی مانووه . مێرده‌که‌ی ئاینیتی و ئه‌رکی ژیانیش خه‌باته بۆ لادانی جه‌ور و سته‌می به‌ریتانیه داگیرکاره‌کان . له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌یه کێشه و گرفتی زۆری هاتیته پێش ، وه‌ک که‌سێکی باوه‌ڕداری باوهڕدهر ، خه‌باتکار و شۆڕشگێڕ نیشانه‌یه‌کی جوانی سه‌روه‌ری گه‌لی هینده شایسته‌ی ڕێز و پیگه‌ی به‌رزه .
گانگادار ڕاوۆ ..
پاشا بوکه‌ڵه‌که‌ی جانسی وه‌ک به‌ریتانیه‌کان پێناسه‌ی ده‌که‌ن . هه‌نده‌ک جار ژیر و دانا هه‌ندێ جاریش ئه‌وه‌تا بهچارپێ ناڕوا له‌بێ ئاگایی ، خاره یاغهکه وه‌حه‌ی لێ بکه ده‌چته‌وه گاڕانێ ! له‌کۆڕبه‌ندی پاشاکانی هیندستان له‌هه‌موویان به‌توانا و پێکراوتربوو . یاقوت و ئه‌نگوستیله و خهناوهکهکانی پاشا ترینگهیان دی سه‌رڕاش هه‌میشه شمشێره‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه جه‌نگاوه‌رێکی به‌هێزه .
تاتیا تۆپ ..
که‌هه‌ر ده‌کاته‌وه تاتیاگرووی مامۆستای مانوو گۆتی: چاوه‌ڕوان مه‌که خۆر له‌خۆرئاوا هه‌ڵبێت . په‌ندێکی دیکه‌ی هیندی پڕ له‌واتای حه‌قیقی و داپۆشراو به‌واتا مهجازیهکهیه ، وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی لێکدانه‌وه هه‌ڵگره هه‌روه‌ها گۆته‌یه‌کی تر : برینێک بخورێندرێ هه‌رگیز چاک نابته‌وه . ئه‌وه پزیشکسازی نی یه به‌ڵکو په‌ندێکی وانه داده‌ری ژیانه . ئه‌و زه‌ویه‌ی ژێرپێتان ده‌خلیسکێت . گوڕه‌شه‌یه‌ک بوو بۆ به‌ریتانیه‌کان ئێمه‌ش هه‌روا فێرده‌بین .
دابی کۆمه‌ڵایه‌تی ..
وه‌ک هه‌موو خوو نه‌ریته‌کان پێڕه‌و و پرنسیپی خۆی هه‌یه وه‌ک له‌هیندستان باوکی کچ ده‌چته خوازبێنی زاوا ، له‌لای خۆمان داک ژنێ لۆ کوڕێ دهینی . ئه‌وان له‌دراماکه ده‌ڵێن: ژن لای ئه‌وان پیرۆزه به‌ڵام ڕێک پێچهوانهکهیتی زۆرتهپهسهر و کۆیله‌یی ژیان ده‌که‌ن جگه له‌ئه‌رکی قورسی سه‌رشانیان ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌ییان ده‌ده‌ن .
ڕۆیشتنی سه‌رده‌ست ..
کورد ده‌ڵێ : ده‌ستم ڕاگرتیه به‌سه‌ری دابڕوا . واته ئه‌وکه‌سه پڕنازه و خۆشه‌ویسته له‌سه‌رده‌ستانه له‌به‌رزی . برای مانوو نانۆ ڕاهۆ ده‌ستی لۆ مان‌و دانا به‌سه‌ری دابڕوا دوای به‌رێوه‌بردنی ماره‌ییه‌که که‌له کۆسپه‌کان هاته خوارێ پێیه‌کانی له‌سه‌ر ده‌ستی نانۆی برای داده‌نا .
کوڕی هه‌ڵگیراوه ..
شێوازه‌کی بوونه خاوه‌ن منداڵه زۆرتایبه‌ت لای پاشا و فه‌رمانڕه‌واکان ئه‌گه‌ر نه‌زۆک یا هۆکاری نه‌خۆشی ڕێگری منداڵبوونیان بووبێ ، جاران پیاده ده‌کرا لۆ کوێرنه‌بوونه‌وه‌ی به‌ره‌بابیان . له‌کوردستانیش هه‌بووه ئێستاش ڕێگای یاسایی هه‌یه و ده‌کرێ . هه‌میشه به‌ڕیتانیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی ئه‌و یاسایه‌یان ده‌کرد لۆ لابردنی گانگادار و لێستاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵه‌ته پاشاییه‌کانی .
منداڵیه‌که‌ی مانوو ..
ڕووداوێکی زۆر زۆر له‌ته‌مه‌نی منداڵی مانوو ڕوویدا ! بێ هه‌ژمار و له‌سنور ده‌رکه‌وته‌ی زێده‌ڕۆیی ، ئه‌گه‌ر قسه‌که‌شیان ڕاست بێ به‌ڵام ناچیته عه‌قڵه‌وه ئه‌وکچه بچکۆلانه ده‌یان ئه‌فسه‌ری به‌زاند!
په‌نجه‌ی براتووته ..
نیشانه‌کردن وه‌ک نه‌ریت به‌په‌نجه‌ی براتووته پیرۆزکاری ئاینی یه لای براهمینه هیندیه‌کان که‌چی لای ڕاسپوتهکان نیسانه‌که بهبهرانۆک واته په‌نجه گه‌وره ده‌کرێ خه‌تێکی سوره بۆ سه‌ره‌وه . هه‌روه‌ها نزای خێر و ده‌ست به‌سه‌ر داهێنان جێگای باوه‌ڕ و مایه‌ی خۆشه‌ویستی و خواستی خۆشهاتی به‌خته ئه‌وه‌ش لای خۆمان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ری منداڵ داده‌هێنرێ . نێوچه‌وان ماچکردن له‌کورده‌واری پیرۆز و به‌رز ڕاگرتنه .
خه‌زێم ..
و بهرههناو واڵای پۆشاکی هیندیه‌کان مۆدێلێکی کۆن کۆن و به‌سه‌رنه‌چووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شه مۆدێرن کراوه پێڕه‌وده‌کرێ . تازه گه‌یشتبووینه ئه‌وروپا براده‌ره‌کی ڕهواندزیمان له‌گه‌ربوو ده‌یگۆ: ئیهی بنۆڕێ تازه ئه‌و کیژهجوانه خه‌زێمه‌که‌ی پوره حهلیممی لهکهپوی کردیه ، بابه ئه‌و مودێله گه‌له‌کی که‌ونه . خه‌زێم له‌کورده‌واری خۆشمان باوی هه‌بوو له‌جوانکاری ژناندا جارهه‌بوو لیره یانیش نه‌خشێکی زێڕی مۆریهکی شین لهچهقهکهیدابوو .
ئه‌تیکێتی به‌رده‌م پاشا ..
به‌ده‌ستی ڕاست گرتنی ئه‌نیشکی چه‌پ و شت دانه ده‌ستی پاشا باوێکی ئه‌تیکێتی به‌رده‌م پاشایان بوو ، شێوازێکی ڕێزگیری و به‌رز ڕاگرتنه . له‌دراما کۆریه‌کانیش هه‌مان ڕه‌فتار له‌به‌رده‌م پاشادا ده‌کرا .
زهنگوره ..
له‌په‌رستگا و کۆشک هه‌میشه بوونی هه‌بووه ، بۆ نه‌ریته ئاینیه‌کان زرینگه‌ی ده‌هات تا ئه‌مڕۆش لهکڵێساکاندا بانگه‌وازی نوێژه . لهکۆشکیش بۆ داواکردنی سکاڵایه بۆ به‌ده‌سهێنانی دادوه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کان بۆ خاوه‌نیان . له‌دراما کۆریه‌کان ده‌هۆڵێکی زه‌به‌لاح بوو . لای خۆمان ئه‌گه‌ر که‌سه‌ک سکاڵای هه‌بی نهزهنگوره و نهدههۆڵ نی یه ئه‌دی چ بکا ؟
هێ ی به‌ریتانی !
هه‌ڕه‌شه‌کی به‌هێزی ڕاچڵه‌کێنه‌ری داگیرکارانه له‌کاتی پڕبوونی سته‌مه‌کانیان به‌ڕوویاندا ده‌ته‌قێته‌وه له‌گه‌ڵیشی پهنجهوهشانێک هه‌یه مانوو جوان نمایشی ده‌کرد .
ئه‌مه بوه‌ستێنه یان بوه‌سته !
لهتهنگهتاوی بینه‌ر بۆبینینی گرته‌یه‌کی دواتری ڕووداوه‌کانی دراماکه و قوڵبوونه‌وه ئه‌و ده‌نگه وه‌ستانێک دروست ده‌کا هه‌مووان ده‌وه‌ستێنێ بهبینهرانیشهوه . ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی چاوکێشی دراماکه‌یه بۆ بینه‌رانی .
پاوان ..
ئه‌سپه سپی یه گوێ قوته‌که‌ی مانووه زۆر ڕه‌وان و به‌هێزه تاڕاده‌یه‌ک هۆشمه‌نده ، هه‌میشه هاوکارێکی چالاک و به‌وه‌فایه لۆی . په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌سپ یا ماین له‌گه‌ڵ سواره‌که‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی کیمیای مێشک و ناسیاریه کاتێکی ده‌وێ تا دروست ده‌بێ . ناو لێنانیش خوویه‌کی کۆنی مرۆڤه بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی ، جاران مارێ باپیرم هێسترکیان هه‌بوو زۆر به‌هێز و خۆگربوو ناویان نابوو هێستره قوتنی .
بایه‌که ..
ئه‌وساتانه‌ی خاوه‌نشکۆ دڵداری له‌گه‌ڵ خاتوو لاکیشمیبای ده‌کرد هه‌ر له‌ژوورێ بایه‌کی خێرا پرچی خاتوونی ده‌له‌رانده‌وه که‌چی لای خاوه‌نشکۆ نابا و نه‌باران ! وابزانم ده‌رهێنه‌ره هیندیه‌کانی بۆلیود له‌بیریان ده‌چی کو له‌ژوورێ ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌گه‌ر خانوو دیوار و ساپیته‌ی هه‌بی ! نا نا له‌وانه‌شه له‌هیندوستان وابی ده‌ی گێ مه‌ده‌یه بابڕوا .
ته‌لارسازی ..
دیمه‌نی خانووبه‌ره‌ی گوندی هیندیه‌کان و په‌رستگاکانیان پڕ له‌ستایله‌کانی ڕۆمان و گۆتیک و باڕۆکه ….تاد. هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری پاشاش ڕه‌نگاری سه‌وز و زه‌رد و وه‌نه‌وشه‌یی و نارنجی یه …. جگه له‌ساباتی ماڵه هه‌ژاره‌کان هه‌ر وه‌ک هه‌وارێکی کاتی سهرکشتوکاڵی کوردستانه . له‌گرته‌یه‌کی په‌رستگایه‌ک هه‌مان خاجی شکاوه‌ی هیتله‌ر وه‌ک نیشانی ئاری نه‌ژاد هه‌ڵی بژاردبوو له‌سه‌ر زه‌وی کێشرابوو وه‌ک نه‌ریت و نیشانه‌یه‌کی ئاینی پیرۆزی ده‌گه‌یاند .
لێکدانه‌وه‌کان ..
دراوی ئاڵتونی به‌ختی باش ده‌هێنێ ، ڕشتنی شیر شته‌کی خراپه ، بووک نابێ پێش گواستنه‌وه زاواکه ببینێ ، زه‌رده‌چه‌وه‌ی نێوان بووک و زاوا … تاد. له‌گه‌ڵ ده‌یان بگره و به‌رده‌ی تری باوهڕداریهکان .
ناوه هیندیه‌کان ..
ساکۆبای قهنهکێش ، جاکیبای ماره زه‌رده ، لاچۆبای له‌شفرۆش سێکوچکه‌ی پلانگێڕی و پورێ پیرێژنه سهرئاسنهکهی گانگادار هه‌میشه ئاژاوه‌گێڕن . نارسینگ ڕاۆی سه‌رۆک وه‌زیر ، ڕاگوناسی وه‌زیر ، کارمای شوێنکه‌وتوو ، داکم بهسامارسینگ ده‌گێڕته‌وه ده‌رێ: سهرماسی واچوو سهرماسی وای کرد .
شکۆمه‌ندی بۆ خواوه‌ند ..
هه‌موو شه‌ڕ و خۆڕاگرتنێک باوه‌ڕێکی له‌پشته‌وه‌یه پاڵنه‌ره به‌ڵام مارش و هاواری هێرش نه‌ک ههرکۆدهنگی به‌ڵکو کۆدهستیش دروست ده‌کا جاران کهپێشمهرگه هێرشیان ده‌کرد هاواریان ده‌کرد ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ڕ به‌س ئه‌وه‌ی ئێمه بیرکردنه‌وه و ده‌ربرینێکی عه‌ره‌بیه .
ده‌وجا با کۆتایی پێبینین ده‌ی : هه‌قهێ هه‌قهێ یاهیهێ هه‌قهێ …