دوای ڕاپەڕین ژیان بە دۆخیکدا ڕۆی ئەستەمە لە بیر بکرێت،ئەو منداڵانەی بەو ڕۆژگارەدا تێپەڕین ئیستاش وەک نەخۆشیەکی دەرونیە و زۆر جار کەبیریان دەکەوێتەوە ھەر وەک ئەوەی شەوە بینەقاقای گرتبن، نە دەتوانن ھاوارکەن، نەدەتوانن بیداربیتەوە.ئەو سەردەم سەردەمێک بوو تامی خواردنەکان ئیدی لە زاردا بیر ئەچوونەوە تەنھا شت ئەوە بوو کە تیر بخۆیت سەموونیک یان لە تێک نانت زیاتر بەر کەوێ،ھەزاران جەنگ لە نیوان خوشک و براکاندا بەرپابوو ،منداڵان بۆیەکەمجار ویرایان بڵین دایکە تۆ فەرق ئەکەی ئەوەی ئەو زۆرترە ،ئەو زەمەنە ھیندە برسی بووین تیرمان نەدەخوارد.پیداویستی وایکرد بوو ئەوەی لە قتووی ھیچ عەتاریکدا نە بوو،یا ڕووی نەدا بوو لەم زەمەندا بوو بەشتێکی ئاسایی لەوانە ….
* خورما جێی شەکری گرێتەوە،
*مۆز میوەیەکی دانسقە بوو،
*گۆشت ئەو شتە بوو تەنھا جەژنان دەخورا، ھەر ئەوساڵە بوو کە دەیان ووت ئیسقان بۆ مامۆستا،پشیلە سەرگەردان بوو،سەگ ھەموویان بوون بە فیتەر لە ژیر ئۆتۆمبیلا ڕۆژ تا ئێوار لە برسا دەنووستن.
*مریشک ئەو ساڵانە کەمترینیان سەر دەبڕا ئەویش لە ئاژەڵ دۆستی نەبوو ئیشمان بە ھێلککەی ناو سمتی بو.پەتاتەیان ئەکردە قونی مریشکەوە فرۆشیارەکان ئەیان ووت ھێلکەشی پێیە………تەنھا بۆ ئەوەی کیشی زۆر بێت دەست دریژی ئەکرایە سەر سمتی مریشکی داماو …
*پێڵاوی پومای لاسیک جوانترین پێڵاو بوو بیرمە منداڵانی گەڕەک بە ھۆی ئەوەی کە بنەکەی ھەڵ ئاوسای و گرنج گرنجە بە گۆیزان لێیان ئەکردەوە ئەیان ووت با تیژ بڕوات.
*شەڕواڵی باوک کە کۆن دەبووی لای خەیات بچووک ئەکرایەوە بۆ مناڵان
*ماکسی دایک دەکرا بە قاتە بیجامە.
*نانی بازاڕ و نانەواخانە نەما،
*سەمونخانەکان چەند دانەیەک لە شاردا مان ئیدی خەلک خۆی لە مالەوە سەمون خانەی دروستکرد بە فڕنی تەنەکە.
*کیلۆی شەکر ٨٠ دینار بوو ، ھەر بە بۆنەیەوە کەلتووری چالێنان بۆ میوان لە مینووی ماڵاندا سڕایەوە.
*ڕۆن ١٠٠ ھەزار دوگی حەیوان لە جیاتی ِۆن بەکار دەھێنرا.
*تامی برنج لە بیر کرا ئەگەر ماڵێ برنجیان ھەبوایە بۆ ئیوارە لەگەڕەک ئەیوت ھەتیوو برنجمان ھەیە.
*سوودێکی ئەم ماڵ ویرانیە ئەوە بوو بە ھیچ شێوەیەک زەلامی ورگ زلت نە دەبینی لە شاردا ھەموو ڕەشیق بوون چونکە گرانی (شەکر،ڕۆن،برنج،ئەزمەی نان) ببونە ھۆکاری ئەوەی بە سروشتی خۆپاریزی لێ بکەین.
*مرۆڤ بە ھۆکاری بیکارەبایی گەڕایەوە بۆ قەرنی١٨ فتیلە جێی چرای گرتەوە بەیانیان کونە لووتت ئەتووت توونی حەمامە.
*ھەر ئەو زەمە ڕۆژانەی خەرجی منداڵان لە نیو پرۆگرامی خەرجیدا دەر ھێنرا.
*خەڵکی کەوتنە ماڵ فرۆشتن،تەلەفزیون ئەگۆڕا بۆ ڕادیۆ
*مەتارەی عەسکەری جێی بەرادەی ئیستای ھەبوو
*ئیتر ھەر گەنجەو لە ماڵەوە پارە یان ئاڵتوونی ئەبرد یان سەیارەی باوکی ئەفرۆشت بۆی لەو زڕووفە ھەڵبێت.ئەوەی لەو زەمەندا ڕشتوون سەدا ٧٠ تۆمەتی دزی کردن لە ماڵەویانی لەسەرە ناحەقیشان نەبوو بەخوا
ھەر لێگەڕەێ لیگەڕیِ ئەوە مەلھابوو کەی ژیان بوو…
ئەو زەمەنە زیاتر لە ١١ ساڵی خایاندا لە کۆتایدا ڕسوابن ئەوانەی کە ئەم زەمەنەیان بە ملەوەنی پشانداین.