م. عه‌ونی خۆشناو
ماوه‌یه‌که گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان کێشمه‌کێش و گه‌رم و گوڕی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان، وه‌ک پرسی ڕه‌شنووسی ده‌ستور و پرسی درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ جاری سێیه‌م و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ڕه‌شنووسی ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان،
هیچ پرسێک له کوردستان به‌و ڕێژه‌یه و گه‌رم و گوڕیه قسه و باسی له‌سه‌رنه‌کراوه، به‌ڵام زۆرێک له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان له دیدگا‌و به‌رژه‌وه‌نده‌ی ته‌سکی حزبایه‌تییه‌وه ده‌یانڕوانیه ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازه، یه‌کێتی ئاراسته‌ی خۆی له هه‌موو ئه‌و تێز و بۆچوونانه جیاکرده‌وه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌کردنی ئه‌زموونی کوردستان، یه‌کێتی هه‌میشه پێشه‌نگ و داهێنه‌ر بووه له پرسه چاره‌نوسسازه‌کاندا .. تێگه‌یشتنی هه‌م بۆ فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و هه‌م بۆ ڕۆڵی کوردستانیان جیاواز بووه، له تێگه‌یشتن و تێڕوانین و دنیابینی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی دی، بۆیه سازانی نیشتمانی کرده نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی سه‌رده‌میانه بۆ به‌یه‌کگه‌یشتن و ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه ئاوڕێک له ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌کانی ڕابردوو بده‌ینه‌وه، ئه‌وه بێگومان دوور له پڕوپاگه‌نده‌ی حزبی و چه‌واشه‌کاری ڕاگه‌یاندن له هه‌موو وێستگه‌کانی خه‌بات به درێژایی مێژوو، له کوێ قه‌یران و ته‌نگژه و کۆسپ هه‌بێت، له‌وێ یه‌کێتی وه‌ک فریادڕه‌سێک داهێنانێکی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه به میتۆدێکی نوێگه‌ری که ببێته کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، ئه‌و قه‌یرانه‌ی دوایی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی ڕه‌شنووسی ده‌ستور و درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ند تێڕوانینێکی جیاواز له ئارادا بوون، به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێداگری ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت بۆ ویلایه‌تی سێهه‌مینی سه‌رۆکایه‌تی خۆی کاندید بکاته‌وه، وه‌ک شه‌ڕێکی پێش وه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن له پێناوی به‌ده‌ستهێنان و مسۆگه‌رکردنی ده‌نگی زیاتر بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌ش و ته‌سکی حزبایه‌تی ده‌یانڕوانیه ئه‌و پرسه چارنووسسازه.
پارتی دیموکراتی کوردستان به پشتبه‌ستن به ڕه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێم، له دیدگای ئه‌وان که هه‌موو ڕێکاره یاسایی و سیاسییه‌کانی بڕیوه ته‌نیا ماوه ڕیفڕاندۆمی له‌سه‌ر بکرێت و ڕه‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وانیش شه‌ڕی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و پارێزگاریکردن له سه‌روه‌ت و سامان و ده‌ستکه‌وته‌کانیان و هه‌یمه‌نه‌ی تاکڕه‌وی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه‌کان ده‌سه‌پاند، یه‌کێتی وه‌ک هێزێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، له پێناوی پارێزگاریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کان سازانی نیشتمانی کرده په‌یام و ڕێڕه‌وی خه‌بات، له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه هه‌وڵی پێکه‌وه سازان و لێکنزیکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی ده‌دا، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن و دۆزینه‌وه به ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانه، دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر له‌گه‌ل سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و یاساناسان و ڕۆشنبیران و په‌رله‌مانتاره‌کان، به‌هۆی ململانی سیاسییه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌کان نادیدهگیران و نه‌سازان، هه‌ردوو بیرۆکه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و پارتی به‌ره‌و ئاراسته‌ی لێکترازانی کوردستان هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له پێناوی به‌دیهێنان و پێکانی ئامانجه گشتیه‌کان له هه‌وڵ و کۆششه‌کان به‌رده‌وام بوو، دواجار به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنێکی نێوان هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی ( ی.ن.ک و پ.د.ک ) له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن، ڕه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم درێژ بکرێته‌وه، که ماوه‌که‌ی له 24 مانگ زیاتر نه‌بێت، سیاسه‌ته حه‌کیمانه‌که‌ی یه‌کێتی داهێنانێکی نوێگه‌ری داهێناو کوردستانی له‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕاند، ئه‌وه بوو پرۆژه‌که خرایه به‌رنامه‌کاری په‌رله‌مان، به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له جیاتی ستایش و ده‌ستخۆشی بۆ هه‌وڵ و کۆششه‌کان دوور له ئیتهکێت و پڕنسیپی په‌رله‌مانتاری دیارده‌یه‌کی نامۆ دوور له به‌ها و که‌لتوری کورده‌واری، په‌شێوی و ئاژاوه‌یان له نێو هۆڵی په‌رله‌مان نایه‌وه، وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی دوور له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵس و که‌وتیان کرد، که بووه مایه‌ی نیگه‌رانی دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان. به گوێره‌ی لێدوانه‌کانی په‌رله‌مانتاران به گشتی و لێدوانی په‌رله‌مانتار ( گه‌شه دارا حه‌فید ) په‌رله‌مانتاری لیستی سه‌وز له په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که ڕه‌شنووسی ده‌ستور له‌سه‌ر ده‌ست و پێشنیاری یه‌کێتی گهڕانرایهوه بۆ په‌رله‌مان. یه‌کێتی سه‌لماندی که هێزی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌کانه له هه‌رێمی کوردستان، چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان کارتێکی ئه‌وان بوو بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی کراوه خواستی هه‌موو لایه‌ک بووه، به‌تایبه‌ت پێشتر پڕۆژه‌یه‌ک هه‌بوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و هیچ ماوه‌و مه‌رجێکی تیا نه‌بوو، بۆیه یه‌کێتی ئه‌وه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و پرۆژه‌یه‌کی جێگره‌وه‌یان پێشکه‌شکرد، منیش وه‌ک چاودێرێک و ڕۆژنامه‌نوسێک، له سۆنگه‌ی دڵسۆزی و په‌رۆشیمان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان به‌دواداچوونێکم بۆ ئه‌و پرسه هه‌ستیار و چاره‌نووسازه‌دا کرد، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ل په‌رله‌مانتارێکی به‌ڕێزی لیستی سه‌وزی په‌رله‌مانی کوردستان، ده‌رباره‌ی شێوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستورو درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌ی دایه‌وه، گوتی ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتارانی لیستی سه‌وز ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌وادارانی حزبه‌که‌مان دابوو بردمانه سه‌ر، ئه‌ویش به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان و گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی له سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی، به لۆژیکی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێدرایه‌وه و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ دوو ساڵی تر درێژکرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که ویلایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له به‌رواری 19.08.2015 له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌تاهه‌تایی کۆتایی دێت، هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه و سازان و ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌کرێت،ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا، ئه‌مانه‌ش هه‌موو به یاسا ڕێکخراون له یاساکه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، دوای واژۆکردنی ئه‌و یاسایانه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌موو یاساکانی پێشوو تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستور له‌کار ده‌که‌ون لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ستکه‌وت نین بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که به هه‌وڵ و کۆششی یه‌کێتی له نێو په‌رله‌مان به یاسا ڕێکخراون؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌و هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌و بوختانه و ڕاگه‌یاندنێکی چه‌واشه‌که‌رانه ده‌کرێته سه‌ر سیمبوله‌کانی یه‌کێتی و یه‌کێتییه‌کان! ئیڕاده و کێرڤی نیشتیمانپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کێتیه‌کان له‌وه به‌هێزتر و له‌وه هوشیارترو چاوکراوه‌ترن به پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ چه‌واشه‌و فریو بدرێن، بۆیه باشتر وایه هه‌موومان هه‌وڵ و کۆششمان له پێناوی ئه‌وه بێت، کوردستان به‌ره‌و که‌ناری ئارامی و ئۆقره‌یی به‌رین و بیکه‌ینه سه‌کۆیه‌کی ئازاد و ئاوه‌دان و خۆشگوزه‌ران..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای