ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
من ناتوانم قەڵەمەکەم بکەمە فیشەکێک و کەلە سەری گەندەڵی پێ ووردو خاش بکەم ، وە هەرگیزیش ناتوانم ڕزقی زۆر کەس ببڕم کە موچەو ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە کە ناوی کارە، هیج کاتێکیش بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە بە کودەتاو فسی فسی و واسیدە جێگای کەسێکی تر بگرم کە ناتوانێت کارو ئەرکی نیشتیمانی و هونەری و حەزو ئارەزوەکانی وەکو شارستانی جێ بەجێ بکات؟
کەلتووری کوردی وە هونەری کوردی و ڕۆشنبیریەتی ووڵاتەکەم بەهۆی گۆڕان کاری یە سیاسی و ئابووری یەکانەوە وە بە هۆی ئیرادەیی حزبی یەوە ڕوەو هەوارێك هەنگاو دەنێ کە حەسوودی پێ نابردرێت ، بۆ هەندێك کەس پاشا گەردانی و بۆ کەسانی لێهاتووش ڕۆژانی تاریکی نەخوێندەواری ، خاوەن ماڵ بۆ دەرەوە و بێگانەی ئەم زمانەش خاوەن ماڵە .. ئەمە بەسەرهاتی زۆربەی ئەو مرۆڤانەن کە خاوەن تاقی کردنەوەو ئەزموونێکی قووڵی ژیانی هونەرن بۆ مرۆڤایەتی ، بۆرو مۆر تێکەڵن ، واسیدەکان زیاترن لەکاراماکان ، نەخوێندەواری هونەری لە ووڵاتی مندا زۆرن ، بەتایبەت ئەوانەی کە بڕوانامەی خاترو خۆتری لەخۆ بەستوە ، وە دەزگاکانی کوردستانم پڕن لەو مرۆڤانەی کە ئەزموونێکی ئەکادیمیان نی یە بەڵکو تەنها لەدەزگاکاندا فێری وانەی نوێ دەبن بە ڕۆتینی ئیداری یەوە تا دەگاتە پرۆگرامی سادەو ساکار و سواوە کە سوود بە ووڵات ناگەیەنێت.
من پێشتریش لە نوسراوەکانمدا دەربارەی ڕەوشی هونەری کوردستانم ئەوەم ووتوە کە خەڵکێکی زۆر لە سەرە فیلتەرەکاندا دانراون تەنها میزاجین وەنایانەوێت هونەرێکی بەرزو پایە بێتە کایەوە وە هێمایی نمونەیی بێت ، پلەیەکی بەرزو بەهایی هەبێت ، جار جار وە کەم کەم هونەرێکی بەرز دەبینین لەم لاو ئەولا ، بەڵام سەنتەرێکی وازۆر مردوومان هەیە وە پڕە لە گەندەڵی ڕۆتینی ئیداری کە پێویست ناکات؟
هونەر ئەوەندە دڕندەو زەحمەت نی یە مرۆڤ نەتوانێت کاری بۆ بکات و ووڵاتی پێ ئاوەدان بکاتەوە وە دراسەی پێشکەش کردنی بکات ، زۆربەی دەسەلاتەکان کە بڕیار لەسەر کاری هونەرمەندێك دەدەن خاوەن بڕوانامەی هونەری نی یە ، ئەگەریش هەبێت بەردەوام چاوێکی لە لای خۆیەتی نەك کەلتوورێك بۆ خزمەتی کوردستان.
ئەگەر وەزیر بویتایە دڵنیاین ڕۆتین چیەکانت خانەنیشین دەکرد ،
نەبوونی شەپۆلی هونەری هاوچەرخ لەکوردستاندا هۆیەکە بۆ سستی ناشارستانیەت ،، زۆربەی هونەرمەندەکان ئەوانی خەم خۆری ئەم ووڵاتەن دەناڵێنن بەدەست ناتەبایی یەوە، ئەمانە بوون بە ڕێگری هونەر بۆ ئاوەدانی کەلتووری کوردستان هەر بۆیە ئەگەر بوییت بەوەزیر ئاگات لە موستەفید چی یەکان بێت با دوبارە نەبنەوە ، ئەوانی کورسی یەکانیان مارە بڕیوە لەخۆیان.