تابلۆ حه‌سه‌ن: خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی کورده خاوه‌نی گه‌ورترین ده‌سکه‌وته له مێژوی کوردا، ئه‌مه‌یان جێگای شانازی هه‌موانه، دۆست و ته‌نانه‌ت دوژمنیش نه‌یتوانیوه ئه‌م ڕاستیه قوت بدات،
به‌ڵام مرۆف تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت بژی، دواتر ئه‌م دونیایه دواتر ئه‌م ژیانه بۆ نه‌وه‌کانی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت، سه‌رۆک بارزانی کۆچی دوای کرد‌و میلله‌تێکی به‌جێ هێشت که دڵسۆزه‌کانی ئه‌و میلله‌ته نازناوی باوکیان لێنابوو، دوای بارزانی نه‌مر ژماره‌یه‌کی زۆر له خێزانه‌که‌ی هاتنه مه‌یدانه‌وه ناکرێت بڵێن ئه‌مانه هه‌مو کۆپیه‌ک بوون له بارزانی ئه‌مه‌یان مه‌حاڵێکه به‌ده‌گمه‌نیش دروست نابێت، به‌ڵام زۆر به‌ئاسانی ده‌توانین بڵێن کامه‌یان ده‌خوازیت بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆی باوکێک بێت و کامه‌یان ده‌خوازی ببێته کۆیله‌ی ئاره‌زوه‌کانی ژیان، ئێمه نامانه‌وێت لێره‌دا ناوی که‌س بێنین له‌وانه‌ی مه‌به‌ستی دووه‌م ده‌پێکن به‌ڵام به‌پێیی ئه‌وه‌ی سه‌دان نوسینمان ده‌رباره‌ی بارزانی خویندۆته‌وه ئایا دۆست نوسیویه‌تی یان دوژمن ئه‌وه‌یان گرنگ نیه، به‌و پێیه ده‌توانین بڵێن چه‌ند که‌سێک له‌م بنه‌ماڵه‌یه یان ده‌کرێت شوین پێی ی بارزانی بدۆزنه‌وه، هه‌ندێکیان له ژێر سێبه‌ری بارزانیا خه‌باتیان کرد بۆ نمونه، شه‌هیدی گه‌وره ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ سهروکئ ئێستای کوردستان ڕێزدار مه‌سعود بارزانی، که ده‌توانین بڵێن ئه‌م دو برایه نمونه‌ی دوو برای خۆشه‌ویستی یه‌کتر بوون و تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی بارزانی گه‌وره هه‌میشه له وه‌رگرتنی وانه‌ی شۆڕشگێڕی بوون. له‌پال شۆڕشگێڕی بارزانی گه وره ئێمه ده‌توانین کۆمه‌ڵێک سیفاتی زۆر گرنگ بخه‌ینه به‌ر چاو که ئه‌مه دوو باره به ئامانه‌ته‌وه وه‌ریان گرت، به‌ڕای من گه‌وره‌ترین وانه ئه‌و وانه‌یه بوو که بارزانی نه‌مر هیچ کات و سات و ئانێک سه‌ری بڵندی خۆی نه‌وی نه‌کردوه بۆ پاره و خۆشی ژیان. سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌ی به‌رخوردانی پێشمه‌رگه یه‌کڕیزی کورد جێگه‌ی خۆشی ئه‌و مرۆفه مه‌زنه بوون، بۆ نمونه له ساڵی 1967 کاتێک ڕژێمی عێراقی ئه‌و ده‌مه ده‌یویست گفت‌و گۆ ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردا ئه‌و وه‌فده‌ی که هاتبون بۆ کوردستان وه‌کو دیاری ئۆتۆمبێلێکی مارسیدسیان بۆ بارزانی هێنابوو بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی پیشانیان بدات که بیق و باقی ژیان هیچ کاتێک مه‌به‌ستی ئه‌و نه‌بوه ده‌ست به‌جێ هه‌ر له پێش ئه‌واندا ئۆتۆمبیله‌که دهبهخێشیت به حه‌بیب محه‌مه‌د که‌ریم سکرتێری ئه‌وسای پارتی، دووه‌م وانه له گرنگه‌کانی بارزانی نه‌مر خۆنهبهستنهوه به حیزب‌و تاقمی پچوک لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه حیزبێک له حیزبێکی دیکه گه‌وره‌تر بێت به‌ڵکو گه‌وره‌ترین حیزب له کن بارزانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌مو پارت و گروپه‌کان گه‌وره‌تره بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی زۆری کاربه‌ده‌ستانی شۆڕشی ئه‌یلول سه‌ر به پارتی نه‌بون یان ئه‌ندام نه‌بون له‌ناو ڕیزه‌کانی پارتیدا زۆربه‌یان نه‌ته‌ویی سه‌ربه‌خۆ بوون و هه‌ندیکیشیان ئه‌ندامی حیزبی دیکه بوون، ئاخر ئه‌م خاڵه بوو که مه‌کته‌بی سیاسی پ د ک پێی هه‌زم نه‌ده‌کرا، چونکه ئه‌وان پارتیان به‌حیزبی پێشره‌و داده‌نا لێره‌دا بارزانی به سه‌د ساڵێک له دیکتاتۆریه‌تی حیزب دور ده‌که‌ویته‌وه یان بڵێن له زه‌مانێکدا ده‌ژیا که دوای خۆی به 50 ساڵ دیته کایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه بێت‌و خاڵ به خاڵی بارزانی شی بکه‌ینه‌وه ئه‌وه پێویستیمان به سه‌دان لاپه‌ڕه ده‌بێت و دور ده‌که‌وینه‌وه له مه‌به‌ستی بابه‌ت ئه‌و دوو برا سه‌رکرده‌یه که ئاماژه‌مان بۆ کرد دوو که‌سی که‌یان به‌جێ هیشتوه دوای خۆیان به‌ڵام دوو که‌سی چالاک ، زانا، په‌یره‌وی هه‌مو وانه سه‌رکه‌وتوه‌کانی جیهان ده‌که‌ن، یه‌که‌میان ڕێزدار نێچیر بارزانیه که تاکو ئێستا هیچ که‌سێک نه‌یتوانیوه وه‌کو ئه‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببات سه‌ره‌رای بونی ده‌یان ته‌گه‌ره له ڕێگای یه‌کخستنی حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری پێویست و گونجاو بۆ میلله‌تێک که له هه‌مو میلله‌تانی دونیا پتر پێویستیان به خزمه‌ت گوزاریه، ئه‌و کوردستانه‌ی که له‌ژێر ئاگرو زه‌برو زه‌نگی به‌عس دا هیچی بۆ نه‌مایه‌وه نهڕێگهو بان نه پیشه‌سازی نه بازرگانی نه گوندێکی به پێوه وه‌ستاو نه شارێکی نهتۆقاو به‌ڵکو هه‌مو له‌ناو گۆمی مه‌نگی داپڵۆسینا خنکاو ڕێزدار نێچرفان بارزانی تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستی خزمه‌تی ده‌گا خزمه‌تی کردوه شارێکی وه‌کو هه‌ولێر که به‌عس کردبوی به قه‌برستانێکی ترسناک فه‌رمو برۆن ئێستا بیبینن هه‌روه‌ها ده‌یان شار‌و شاره دی و گوندی دیکه، بڕۆن سه‌یری جاده‌و بانه‌کان بکه‌ن که‌هێشتا له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایدان بزانن چۆن ناوچه‌کانی دیکه‌ی تری کردۆته گیرفانی خۆ به‌رای من ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراتیه‌ت ڕێگا بدات ده‌بێت که‌سێکی چالاکی وه‌کو کاکه نێچیر تا ماوه‌یه‌کی زۆر کاروباری حکومه‌تی کوردستانی پێ‌بدریت.
ئه‌و که‌سایه‌تی چواره‌م له‌وانه‌ی شوێن پێ ی بارزانی نه‌مریان دۆزیوه‌ته‌وه ڕێزدار مه‌سرور بارزانیه مه‌سرور بارزانی گه‌لێک سیفاتی دبلۆماسی جوانی هه‌یه بۆ نمونه کاتێک که به ئینگلیزی یان به کوردی ده‌دوێت ده‌زانێت چی ده‌ڵێت ،ده‌زانێت چی بڵێت باشه، سه‌ره‌ڕای سه‌ر ده‌رچون و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و له بواری پاراستنی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به سیاسه‌تمه‌دارێکی بێوێنه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت تائیستا که قسه‌یه‌کی نه‌کردوه بۆ ئاژانسه‌کانی کوردستان که ببێته هۆی تێکچونی باری سیاسی و ئه‌منی خه‌ڵکی کوردستان، خۆ‌ئ له ڕاستیدا ئه‌بێت هه‌مو سیاسه‌تمه‌دارێک وابێت به‌ڵام ئێمه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینین به داخێکی زۆره‌وه ئه‌ڕوانین سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه جگه له ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میان کاتێک له ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن خۆ نیشانده‌ده‌ن قسه‌کانیان ده‌بێته هۆی به‌رپابونی ئاژاوه‌یه‌کی ناڕه‌وا، بۆ نمونه ئێستا یه‌کێک له پارته‌کانی (ئۆپۆزهسیون) هه‌راو هوریایهکیان ناوه‌ته‌وه به ناوی ئه‌وه‌ی دوباره بونه‌وه‌ی بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر واش بێت که وانیه ڕێزدار مه‌سروبارزانی ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌کی باش سیاسه‌ته‌کانی کاک مه‌سعود جێ به‌جێ بکات، هه‌رچه‌نده له ساڵه‌کانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌یسه‌لمێنن که که‌س جێگه‌ی بارزانی ناگریته‌وه له بواری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژماره‌یه‌ی ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی که له‌گه‌ڵ کاکه مه‌سعودا دانیشتون زۆر زۆر گه‌وره‌ترین له‌و ژماره‌یه‌ی که سه‌رۆک ووڵاتی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان یان بڵێ کوردستانی گه‌وره بۆ کاکه مه‌سعود ئامانجێکی ستراتیجیه ئه‌مه‌یان خه‌ڵکانی دیکه ئه‌گه‌ر چی له ئۆپۆزهسیونیشن نا‌وێرن له که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێونی بیانی‌دا ئه‌و قسانه بکه‌ن که بارزانی ده‌یکات بۆ نمونه پێداویستیه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک ناوچه‌کانی دیکه‌ی که بۆ سه‌ر خاکی کوردستان، دروستکردنی پردی هاوکاری له نێوانی کوردستانی خۆمان و پارچه‌کانی دیکه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی ئه‌م دوایه‌دا له وته‌که‌یدا به‌ڕێز بارزانی فه‌رموی له جیاتی خۆم و سه‌رۆک بارزانی سه‌رۆک ئاپۆ به ناوی 3 سه‌رۆکه‌وه قسه‌ی کرد ئه‌مه له کاتێکدا به‌ڕێز ئاپۆ له‌ناو زیندانی تورکه‌کانه، تورکیاش به هێزترین ووڵاتی ناوچه‌که‌یه ئه‌مه وا بزانم هیچ که‌سێک له ئۆپۆزهسیونهکاندا ناتوانن به‌لای ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌دا تێپه‌ر ببن ئه‌مه و زۆری تریش که ڕێزدار مه‌سرور ده‌توانێت له که‌سێکی دیه‌که باشتر ئه‌و ڕۆڵه ببینێت.