ئه‌زموونی ۱۳ ساڵم له بواری میدیادا هه‌ست به فیرۆدانی ته‌مه‌نم ده‌که‌م له سه‌ره‌تادا باسی کۆمه‌ڵێک میدیا ده‌که‌م
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا که‌ناڵی ئاسمانی ( ڕێگا) کرایه‌وه که سه‌ر به حیزبی شیوعی کوردستانه ئه‌وه‌یه پلان دانان بۆ به ده‌ست هێنانی بینه‌ر له مانگی ڕه‌مه‌زاندا په‌خشی که‌ناڵێکی شوعی ده‌ست پێ بکات ؟!!
ماوه‌ی چوارمانگ کارکردنم له ( روداو) زیندانی کردن بوو به چل ساڵ سه‌ره‌تا که چوومه روداو دوای تێست که به ئه‌زموون و توانای خۆم وه‌رگیرام پربوو له جوانی تا یه‌ک هه‌فته چوونکه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر دیواره‌کانی روداو نوسرابوو هه‌رکارمه‌ندێک واز له جگه‌ره‌کێشان بێنێت بڕی ۱۰۰۰ دۆلار پاداشت ده‌کرێت هه‌روها هه‌ر کارمه‌ندێک هاوسه‌رگیری بکات به بری ۲۰۰۰ دۆلار پاداشت ده‌کرێت خواردن له کاتی خول بینین له روداو به خۆراییه ئه‌مانه ته‌مه‌نی یه‌ک هه‌فته‌یان هه‌بوو ..
جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له کۆبونه‌وه‌کاندا په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی درێژ ده‌کر ئه‌سڵه‌ن نه سڵاوی ده‌کرد نه سڵاوی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه کابرایه‌کی فیته‌ر به‌رێوه‌به‌ری به‌ش بوو مامۆستای قوتابخانه مافیا بوو .. ده‌زانن بۆ !!؟
چوونکه ئه‌مانه ته‌نها یه‌ک جار سه‌رۆک وه‌زیرانیان بینی بوو گومرا ببون
خه‌ڵکی زۆر زۆر باشیشی تێدابوو ..
ئێن ئارتی میدیا سه‌رلێ شێواوه‌که‌ی کوردستان خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی کرده سپۆنسۆری به‌ناو بانگ بوونیان هه‌رچیه‌ک زبر‌و نه‌خۆش به ئه‌ڵێن رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت وتی .. ته‌نانه‌ت ئه‌یانه‌وێ بزانن سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌وان له‌سه‌ر کام لا ده خه‌وێ ده‌یانه‌وێ نوسینگه‌یان له ناو ماڵی سه‌رۆک و به‌رپرسان هه‌بێ
که‌ی ئێن ئێن هه‌ر هیچ ناڵێم چونکه گهربارانیش نه‌بارێ ده‌ڵێن پارتی و یه‌کێتی تاوان بارن ..
سپێده‌و په‌یامیش له‌ژێر ناوی ئیسلام و خودا خه‌ریکه ده‌بن به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌قینه‌وه له که‌رکووک روبدات ده‌ڵێن له به‌غدا بوو دوای دوو رۆژ ده‌نووسن ببورن .. کوردسات هه‌موومانی فێری سه‌مای هیندی کرد که‌چی به حهزرهتهوهم ئه‌و ده‌رچوانه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان به‌شی شانۆ و ده‌رهێنان ببینم به‌رهه‌مێکیان بۆ بکرێت
کوردستان تیڤی تا ئێستا یه‌ک لا نه‌بۆته‌وه سیاسیه یا هوونه‌ری یان چی !
گه‌لی کوردستان سوریای هێناوه‌ته کوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نان خواردن و ده‌عوات و واستهکاریش پاره‌ی داهێنان ده‌دات به هونه‌رمه‌ندێک که ۲۰۰ کلیپی هه‌یه سه‌یره ئه‌و به ۲۰۰ کلیپ داهێنانی نه‌کرد به ۲ ملیۆن دینار ده‌یکا ؟!
بیده‌نه ئه‌و قوتابیانه‌ی سینه‌ما و هونه‌ره‌جوانه‌کان و خه‌ڵکانی تازه پێ گه‌یشتوو شتی نوێ ببینین به‌سه ساردی گه‌رم نابێته‌وه
ئینجا فه‌یسبووک له کوردستان مامۆستا شێرکۆ بێ که‌س هۆنراوه‌یه‌ک ده‌نووسێ ۳۰ که‌س ڵایکی ده‌کات به‌ڵام کابرا په‌یجێکی دانه‌وه به‌ناوی فاته نێره ۷۰۰ هه‌زار که‌س ڵایکی کردووه ئه‌مه‌یه پهشی مانی من له کارکردن له میدیا
تێبینی سه‌رجه‌م ئهومیدیایهنهی باسم کردن شتی زۆرباشیشیان کردووه
بڕوا ته‌ها