م. عه‌ونی خۆشناو: ده‌نگدان ئه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ن که تایبه‌ته به ناخی مرۆڤه‌کان،له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگ له بنه‌ڕه‌تدا ئازاده و ده‌بێ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌و کاری پێ بکرێت، له کاتی پێویستدا به گوێره‌ی هزر و ویژدانی ده‌نگده‌ر ده‌رببڕێت،
کاتێک ئه‌و ده‌نگه‌ی به هه‌ڵه به‌کاردێ یان زه‌وت ده‌کرێ کۆیله ده‌بێ!! ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌فرۆشێت به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، زۆر جار ده‌نگده‌ر به هه‌ست و سۆزه‌کانی بڕیار ده‌دات، به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌و تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له بڕیاره‌که‌یدا، بۆیه هوشیاری سیاسی بۆ ده‌نگده‌ر له باره‌ی گرنگی و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له ئاراسته‌کردن و دیاریکردنی لیست و پالێوراو هه‌یه له کاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ده‌بێ قه‌واره سیاسیه‌کان پابه‌ندی به‌ندو بڕگه‌و ڕێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردن بن، تاکو پرۆسه‌که به‌دوور بێت له هه‌موو دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و ساخته‌کاری و ده‌ستێوه‌ردان، چونکه سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌نده به سروشتی ئه‌و مامه‌له‌ی له په‌یوه‌ندیکردندا له‌گه‌ل ده‌نگده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، چونکه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا ده‌نگده‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینێکی زانستیانه‌و دروستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که نه‌بێت، له‌باری سایکۆلۆجیه‌وه له ململانێکی ده‌روونی قوڵدا ده‌ژیت، ئه‌مه‌ش به هۆی پاڵنه‌ری هێزه ده‌ره‌کی و ئه‌و فشاره ده‌روونیه‌ی که وا له ده‌نگده‌ر ده‌کات، به‌ره‌و ڕه‌هه‌ندی جیاواز له بیرکردنه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌که بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆی ویژدانی خۆی هه‌رزان فرۆش نه‌کات،ئه‌و مرۆڤانه له ئه‌نجامی ڕاڕای بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان خه‌ون و ئاوات و بیروباوه‌ڕیان له بارده‌به‌ن و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان که‌پ ده‌که‌ن!! ئه‌وانه بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان جالجاڵۆکی ده‌بێت و له ناخدا له‌بارێکی سه‌خت و دژوار ئازار ده‌کێشن، چونکه خۆیان بوونه هۆکاری ناعه‌داڵه‌تی و نا یه‌کسانی و پێشێلکاری!!
ده‌نگده‌رانی به‌ڕێزی کوردستان.. ده‌نگی ئێوه چاره‌نوس و سیسته‌می حوکمڕانی کوردستان دیاری ده‌کات، ده‌نگتان زوڵال بێت و چاوتان کراوه‌بێت و ویژدانتان ئاسوده‌و ئازاد بێت، ده‌نگی خۆتان هه‌رزان فرۆش نه‌که‌ن، له‌و ڕۆژه‌و که‌رنه‌ڤاڵه‌دا مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری بنوسنه‌وه، مێژوویه‌ک شایسته‌ی گه‌لێکی ئازاد که به هه‌موو لایه‌ک بڵێن به‌سه بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه‌و بوختان، به‌سه بۆ چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان، به‌سه بۆ ته‌زویرو ساخته‌کاری و کۆیله‌بوون، تا له ناخه‌وه جارێکی تر که‌سی هوشیار و میلله‌تێکی ته‌ندروست و خاوه‌ن ئیڕاده دروست ببێته‌وه، تا داهاتووی نه‌وه‌کانمان ڕۆشن بێت و کۆتایی بێت به ته‌زویرو ساخته‌کاری و تیرۆری جه‌سته‌و ڕوحی تاکی کورد..
له کۆتاییدا داوا و په‌یاممان بۆ ئێوه‌ی ده‌نگده‌ری به‌ڕێز ئه‌وه‌یه هه‌مووان له ئاستی به‌رپرسیاره‌تی دابن، مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان ئه‌و مرۆڤه‌یه که هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕوونی ده‌رخه‌ن و ئه‌رک و ڕۆڵی خۆیان ببینن ڕاستی یه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕاڤه بکه‌ن، چونکه خروقات و ته‌زویرو ساخته‌کاری کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و ڕوویه‌کی ناشیرین نیشانی جیهانی ده‌ره‌وه ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که له ئاستێکی ناسروشت دابیت، بۆیه ئه‌رکی هه‌مووانه ڕۆڵی کوردانه‌ی پێویست بگێڕن، وه ئه‌رکی میدیاکاران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و دلسۆزانی گه‌ل و نیشتیمانه ئه‌و په‌یامه بگرنه ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی شارستانیه‌ت ووڵات بگرێته باوه‌ش و کوردستان بکرێته سه‌کۆی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و ئازادی هه‌لبژاردن و دیموکراسی و نوێگه‌ری و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا/ لاهای