تکایە بە گیلمان تیمەگەن ئەی ھەڤاڵانی دوورە ووڵات ( بۆ ھەموو ئەو بە ڕیزانەی لە دوورەوە فیشەک بە تاریکی ژیانمانەوە ئەنێن).
کاتێک دەسخۆشی لە ھەڵویستی سیاسی سەرکردەیەکی حیزب ئەکەین لە گیلێتیمان نییە، بەڵکو ئێمە ئەوانەی لە ھەموو نەھامەتیەکاندا لە کوردستانین و ماوینەتەوە و ڕامان نەکردووە لە دەست قەدەری کورد بوون. ئێمە زۆر باشتر لە ئێوەی کە دەرەوەی ھەرێمن دەژین کە (تەنھا لە دوورەوە و لە پشتی لاپتۆپەوە شیکاری میشکمان ئەکەن) لە مەغزی سەرکردایەتی کورد تێدەگەن. زۆر لە مێژە لەوە گەیشتووین، دەماخی سەرکردایەتی کورد بەوە گۆشکراوە (ئەگەر شۆڕشیان پێنەکرێت بۆیان تیکدەدرێ) ئێمەش بۆی تێکی نەیەن، کاتێک سەرکردەیەکی کورد عاقلیەک (ژیریەک) ئەنوێنێ ھەموومان دەسخۆشی لێدەکەین. ئەڵین براڤۆ، ئەزانن بۆ ؟ چونکە ئەگەر دۆکە یەک تۆز تێک بچێت، بە ھۆکاری ئەوەی بناغەی حکومەتی کوردی لە سەر پووشە، بە بچووکترین ڕەشەبا با ئەیبات، ئیمە فلیممان دە سووتێ… جاریکی دیکە ئەزانی بۆ؟
١. سەدا ٨٠ ی ئێمە موچە خۆرین، واتە ئابووریمان لای ئەو گەوجانەیە، بەھەر دۆخیکی یەک تۆز نائاسای بێت بانکەکان وەک ئەوەی ھی ماڵی دایکیان بیێ چۆڵی ئەکەن، واتە تەقەکانی دوێنی یەکەم جار بەرگرفانمان ئەکەوێت نەک گرفانی ئەوانەی لە تاراوگە ئەژین. ئابووریش واتە قوتی فەرمانبەر و نافەرمانبەر و ئێمە و ژیانمان.
٢. ئەگەر خۆپیشاندان بکرێت یان ھەر نا ئارامییەک بێت سنگی گەنجە بێنازەکانی ئێرە کە (دەمیان نەناوەتە نێو دەمی یارێک ) خەڵتانی خوین ئەکرێت، ئێوەش لە دوورە تەنھا لە فەیس بووکەوە ئەڵین بیگۆڕن ھەڵمەت بەرن. ھەر بۆیە وتمان دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە.
٣. ئەگەر خۆشی بێت ئەبێتە تەقە، ئەگەر شەڕبێت ھەر ئەبێتە تەقە، کەواتە ئێمە نازانین گوزراشت لە خۆشی بکەین بۆیە ھەر کاتێک دڵمان خۆش بوو، شتێک ئەشکێنین. بۆیە ئێوە لە کاتژمێر ٨ ەوە بە چپە قسە ئەکەن بۆی مناڵەکانتان خەبەری نەبێتەوە مناڵەکانی ئێمەش گوێی بە حەیا ئەلسەڵاتی فیشەک گۆش دەبێت.ھەر بۆیە وتمان دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە.
٤. ئەوانەی کە زۆر نیگەرانن بە دۆخی کوردستان، داواکارم بگەڕێنەوە خۆیان بە عەقڵ و مەنتقیان بیگۆڕن، چونکە ئەوان دنیایان دیووە لە ئێمە ھۆشمەندترن ئێمەی ئەحمەق بۆمان ناکرێت..
٥. کاتێک کە ئەگەڕێنەوە لە دۆخە ئارامەکاندا، ھەر ئێوە ئەبن بە کاندید و حەکیمی عەقڵمان، بڕوانامەی پیتزامان لێ ئەکەن بە دکتۆرا لە سیاسەتدا… لەگەڵ ئەو پەڕِی ڕیزمدا زۆرم لە فیلمانە دیووە. ٦. تکایە خۆمان زۆر برینارین ئێوەش قاچ مەنێن بە برینەکانماندا…. ھێندە پڕم لێم ئەڕژێت……. لە کۆتایدا بە ھیوام تیگەشتبن بۆ ووتمان: دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە.
توانا حەمە Photo: تکایە بە گیلمان تیمەگەن ئەی ھەڤاڵانی دوورە ووڵات ( بۆ ھەموو ئەو بە ڕیزانەی لە دوورەوە فیشەک بە تاریکی ژیانمانەوە ئەنێن) ھێندە پڕم لێم ئەڕژێت… کاتێک دەسخۆشی لە ھەڵویستی سیاسی سەرکردەیەکی حیزب ئەکەین لە گیلێتیمان نییە، بەڵکو ئێمە ئەوانەی لە ھەموو نەھامەتیەکاندا لە کوردستانین و ماوینەتەوە و ڕامان نەکردووە لە دەست قەدەری کورد بوون. ئێمە زۆر باشتر لە ئێوەی کە دەرەوەی ھەرێمن دەژین کە (تەنھا لە دوورەوە و لە پشتی لاپتۆپەوە شیکاری میشکمان ئەکەن) لە مەغزی سەرکردایەتی کورد تێدەگەن. زۆر لە مێژە لەوە گەیشتووین، دەماخی سەرکردایەتی کورد بەوە گۆشکراوە (ئەگەر شۆڕشیان پێنەکرێت بۆیان تیکدەدرێ) ئێمەش بۆی تێکی نەیەن، کاتێک سەرکردەیەکی کورد عاقلیەک (ژیریەک) ئەنوێنێ ھەموومان دەسخۆشی لێدەکەین. ئەڵین براڤۆ، ئەزانن بۆ ؟ چونکە ئەگەر دۆکە یەک تۆز تێک بچێت، بە ھۆکاری ئەوەی بناغەی حکومەتی کوردی لە سەر پووشە، بە بچووکترین ڕەشەبا با ئەیبات، ئیمە فلیممان دە سووتێ… جاریکی دیکە ئەزانی بۆ؟ ١. سەدا ٨٠ ی ئێمە موچە خۆرین، واتە ئابووریمان لای ئەو گەوجانەیە، بەھەر دۆخیکی یەک تۆز نائاسای بێت بانکەکان وەک ئەوەی ھی ماڵی دایکیان بیێ چۆڵی ئەکەن، واتە تەقەکانی دوێنی یەکەم جار بەرگرفانمان ئەکەوێت نەک گرفانی ئەوانەی لە تاراوگە ئەژین. ئابووریش واتە قوتی فەرمانبەر و نافەرمانبەر و ئێمە و ژیانمان. ٢. ئەگەر خۆپیشاندان بکرێت یان ھەر نا ئارامییەک بێت سنگی گەنجە بێنازەکانی ئێرە کە (دەمیان نەناوەتە نێو دەمی یارێک ) خەڵتانی خوین ئەکرێت، ئێوەش لە دوورە تەنھا لە فەیس بووکەوە ئەڵین بیگۆڕن ھەڵمەت بەرن. ھەر بۆیە وتمان دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە. ٣. ئەگەر خۆشی بێت ئەبێتە تەقە، ئەگەر شەڕبێت ھەر ئەبێتە تەقە، کەواتە ئێمە نازانین گوزراشت لە خۆشی بکەین بۆیە ھەر کاتێک دڵمان خۆش بوو، شتێک ئەشکێنین. بۆیە ئێوە لە کاتژمێر ٨ ەوە بە چپە قسە ئەکەن بۆی مناڵەکانتان خەبەری نەبێتەوە مناڵەکانی ئێمەش گوێی بە حەیا ئەلسەڵاتی فیشەک گۆش دەبێت.ھەر بۆیە وتمان دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە. ٤. ئەوانەی کە زۆر نیگەرانن بە دۆخی کوردستان، داواکارم بگەڕێنەوە خۆیان بە عەقڵ و مەنتقیان بیگۆڕن، چونکە ئەوان دنیایان دیووە لە ئێمە ھۆشمەندترن ئێمەی ئەحمەق بۆمان ناکرێت.. ٥. کاتێک کە ئەگەڕێنەوە لە دۆخە ئارامەکاندا، ھەر ئێوە ئەبن بە کاندید و حەکیمی عەقڵمان، بڕوانامەی پیتزامان لێ ئەکەن بە دکتۆرا لە سیاسەتدا… لەگەڵ ئەو پەڕِی ڕیزمدا زۆرم لە فیلمانە دیووە. ٦. تکایە خۆمان زۆر برینارین ئێوەش قاچ مەنێن بە برینەکانماندا…. ھێندە پڕم لێم ئەڕژێت……. لە کۆتایدا بە ھیوام تیگەشتبن بۆ ووتمان: دەست خۆش بۆ ئەو ھەلویستە. توانا حەمە