ئاکۆ عارف: نوسەر و رۆژنامەنوس سەنگەر زرار دواى ماندوبونێک ى زۆر کە شایانى پێزانینە ،کتێبیکى دانسقەى لەژێر ناونیشانى ( بیلۆگرافیاى بڵاوکراوە و ەرزشیەکان( 1985-2012 )چاپ و بڵاوکردەوە ،زیادەرۆى نیە گەربڵێین ئەم کتێبەوەک رۆژنامەنوسێکى هاوڕێم ووتى تا500 ساڵ ى ترو زیاتریش بەقەد پێویست سودى لێ دەبیندرێت یاخود لەهەر قۆناغێکدابێت دەتواندرێت سود و کەڵکى لێ ببیندرێت .
بێ ئاگابون لە رابردوو سلبیاتى زۆر و نەبڕاوەو هەندێک جاریش نەکردەو نەخوازراوەو لەزۆرحاڵەتیشدا رەنگە کوشندەبێت ، بیلۆگرافیاکەى کاک سەنگەر رابردووى رۆژنامەگەرى وەرزشى خستۆتەوە بەرچاومان ، ئەو کتێبە پێمان دەڵێت بزاف ى وەرزش لە کوردستاندا لەرووى میدیاى خوێندراویەوە ئەوە ئەرشیفەکەیەتى ، ئیتر چى کراوە و چۆنکراوە و بۆ ئەوهابووە و کەم کرابێت یان زۆر ، پێوانەکردنیان بۆ ئەمرۆ دەبێت لەسەر بناغەیەکى عەقڵان ى وزانستى بێت ، هەروەک ئەمرۆ کایەکە لەهەر دۆغێکى دابێت لەدوێنێ وە بەو شێوازەگەیاندویەتیە ئەمرۆ، ئەمرۆش بۆ ئێستاو بۆ داهاتو نابێتە موڵک ى رۆژنامەنوس و بەناو رۆژنامەنوس و راگەیاندکار و بەناو راگەیاندکارانێک کە زۆر ترین شانازییان لەکامێرایەک و هەواڵى تەقلیدى دایەو خەمى گەشتکردنیان لەگەڵ تیپەکاندا خەریکە دەبێتە کێشەیەکى دەروونى ،بەڵکوهەر بۆ ئەوانەدەبێت کەلەهەموو پرسێک دا قەڵەمێکى ئامادەن . ئەو کتێبە زیاتر لە رەهەندێکى هەیە ، تەواوى بڵاوکراوە وەرزشیەکانى بەرۆژنامە و گۆفارو پاشکۆى رۆژانە و هەفتانە و وەرزى ەوە بەوانەى پێش راپەرین و دواى راپەرینەوە خستۆتەوە بەرچاومان ، کە هەریەکەیان یاخود هەندێکیان بۆخۆیان لەسەردەمێکدا و لەقۆناغێکدا وەشان و گەیشتنیان بەخوێنەر ئەگەر وەرچەرخان نەبوبێت ئەوا پێویستیەکى قۆناغەکەو ئەرکێک ى گران بەڵام خوازراو بووە، ئەگەر بڵاوکراوەیەکیش لەوکتیبەدا باسى لەسەر نەکرابێت لەئەنقەست نەبووە . ئێمە کە ئاوڕ لەدوێنێ ئەدەینەوە یان کاتێک لەهەڵدانەوەى لاپەڕەکانى ئەو کتێبەوە یەک یەک بڵاوکراوە وەرزشیەکانمان دێتەوە بەرچاو کە لە رابردوودا دەرچون و ئێستاش هەندێک لەبڵاوکراوەکان بونیان هەیە سەرلەنوێ دەکەوینەوە بەردەم کۆمەڵە بەرپرسیارێتیەکى وەها کەهەرچیمانکردووە دەبێت بەو ئامانجانەوەکەخەون و ئاواتى هەر رۆژنامەنوسێکى راستەقینە و بڵاوکراوەکان بووە ، وابکەین کاروانەکە بە شێوەیەکى تەندروست بگەیەنینە مەنزڵ،گەرچى ئەمڕۆ بەهۆى ئامێرەکانى تەکنەلۆژیاوە رۆژنامەو گۆفارى سەرکاغەزتارادەیەک کاڵ دەبیندرێت ، بەڵام دەبێت جوانیەکانى دوێنێى ى کایەکە لەئەمرۆدا رەنگدانەوەى هەبێت ، کە رابردوومان بە ئێستاشیەوە ئەوە ئەرشیفێکى بڵاوکراوەکانى بێت دەبێت سبەى و داهاتووى پڕتر و زیندوو تربێت، بەڵام کاتێک رۆژنامەنوس ئەرکى خۆى تەنیا لەپۆستێکدا دەبینێتەوە ولەسەر ریتمى دووبارە کاردەکات ئەوکاتە لاوازییەکان باڵادەست دەبن و رۆژنامەگەریش ئەو کایە ناوەزەیە نابێت کەچاوى خوێنەرى لەسەرە . بەندە گەرچى کەم و زۆر ئاشنایەتیم لەگەڵ رۆژنامەو گۆفارەکان هەبووە و هەیە و بەشێکیش لەو بڵاوکراوانە لە ئەرشیف ى خۆمادا پارێزراون ،بەڵام بەهۆى ئەو کتێبەوە جۆرێک لە زانیارى مان لەسەر بڵاوکراوە وەرزشیەکان لادروست بووە و رەنگە لەمەبەستى دەرچوونى هەریەکێکیشیان تێ گەیشتبین بۆیە لەودەلاقەیەوە گرنگە ئێمە لەدروازەى ترەوە بەرەو گەشەى چۆنایەتى و چەندایەتى تر هەنگاوبنێین و زیاتر لەوەش گرنگە راگەیاندن ومیدیاى ئێمەبازێکى گەورەبدات و رابردوو دوبارەنەکاتەوە بەڵکو تازەگەرى بکات و لەهەواڵ و ووتار و راپۆرت ى تەقلیدى و ئێکسپایەر ومۆد بەسەر چوو، خۆى بە دوربگرێت ، چونکە دەبێت هەموو دەم لەبیرمان بێت گەر لەسەرریتم ى رابردوو یاخود لەسەر ریتمێکى دژەباو ئاوازى خۆت بژەنیت رەنگە وەک ئەوە بێت کەهیچت نەکردبێت . سەنگەر زرار چاکى کرد ئەوکتێبەى چاپ و بڵاوکردەوە ، ئەو رۆژنامەنوسانەش چاکتر دەکەن کەسود لە کتێبەکەى دەبینن یاخود عەوداڵى زانیاری و کتێب گەلى لەوجۆرەدەبن ،چۆن رۆژنامە و گۆفارەکان لەبیناکردنى میدیا وەرزشیدا رۆڵى سەرەکیان هەبووە کەبێگومان بەهۆى قەڵەمە ئازاو ئازادو پڕۆفیشناڵەکانەوەبووە ، هەموو ئەوانەى کە پێیان دەوترێت رۆژنامەنوسى وەرزشى دەبێت وابکەن ئەم قۆناغەش تیپەرێت چونکە پرسى میدیاى وەرزشى لە ئێستادا زۆر لێک ئاڵۆزکاوە ، ئەوسا چۆن رۆژنامە و گۆفارەکانى دوێنى بەقەد بابەتى بون و بەپێزى کارەکانیان لەئەمرۆدا کاردانەوەکانیان رەنگدانەوەى هەیە ،لە داهاتوودا رۆژنامەنوس ى راستەقینەش بەتواناو بەهرەمەندیەکانیان دەناسرێنەوە نەک بەوەى ئێستا لەجێگایەکدا بوونى هەیە .