نووسینی:بورھان شێخ رەئوف
ئەگەر چاوێکی خیرا بە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی تورکیادا بخشێنین لە ٣٠/٣/٢٠١٤ دەبینین جارێکی دی پارتەکەی سەرۆک وەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەگەر پاشەکشەیەکی کەمیشی کردبێت لە چاو ھەڵبژاردنەکانی پێشووتردا کە ئەردۆغان لە ووتاری
سەرکەوتندا کە لە درەنگانێکی شەوی ئەنقەرەدا لە پاش دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان لەبەردەم بارەگای پارتەکەیدا بۆ لایەنگرانی ووتی دەبێت بزانین دەنگەکانمان بۆ لە ٥١ % ەوە بۆ ٦٠% سەرنەکەوتووە بۆ ٤٦% دابەزیووە ھەرچەندە ئێستەش ھەر ھێزی براوەی یەکەمی ووڵاتن بەڵام ئەمەش سەرنج و ھەڵوێستەیەکی گرنگە بۆ پارتەکەیان و ژیانی پارتایەتی ,ھەروەھا خۆگرتنێکی بەھێز بوو لە بەردەم ئەو ھاوپەیمانیە سێ قۆڵیەی کە لە نێوان پارتی کۆماری chp وپارتی ناسیۆنالیستی mhp و جەماعەتی فەتحوڵا گویلەن دوور لە ڕووناکی ئاراستە دەکرا ھەروەھا خۆی وەتەنی ئەردۆغان زللەیەکی عوسمانیانەیان بە بناگوێدا کێشان کە ھەرگیز لە بیریان نەچێتەوە , ھەروەھا پێویستە باسی ئەوەش بکەم ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا دۆڕان ئەوانەی دەیانوویست ھەرەس بە ڕێگەی ئاشتی کێشەی کورد بھێنن , بەڵێ ئەنجامە بەراییەکانی ئەم ھەڵبژاردنە ناوخۆییانە ھەروەکو لە زۆربەی ووڵاتاندا باوە سەرەتاو پێشبینیە بۆ ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی داھاتوو کە ڕێگە بە پارتی داد و گەشەپێدان دەدات کە جارێکی ترو بۆ چوارساڵی تر بە بێ دەنگی ھیچ پارتێکی تر حوکمڕانی ووڵات بکات کە ئەمەش ڕێ خۆشکەرە بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی و ڕاگەیاندنی دەستوورێکی نوێ بۆ ووڵات کە ئەمەش خواستێکی گرنگ و لە مێژینەی گەلی کوردە لە باکوری کوردستان ھەنگاوێکی باش پرۆسەی ئاشتی دەباتە پێشەوە ,ھەروەھا ئۆپۆزەسیۆنیش لەو داخوازیە پاشگەزدەکاتەوە کە داوای ھەڵبژاردنی پێش وەختیان دەکرد ,لە ھەمانکاتدا دەبێت ئەردۆگانیش ئەوە باش بزانێت کە ناتوانێت ئەم سەرکەوتنانە بپارێزێت کەبەدەستی ھێناوە و ڕای گشتی و شەقام لە گەڵ خۆیدا بھێڵێتەوە ئەگەر لایەنگرانی خۆی پێش ناحەزانی قایل نەکات بە چارەسەرکردنی کەیسەکانی گەندەڵی بە ھەموو جۆرەکانیەوە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا کە لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا زۆرتێوە گلێنران بە بنەماڵەی ئەردۆگان و شەخسی بیلالی کوڕیشیەوە ھەروەھا قەدەغەکردنی تۆرەکۆمەڵایەتەکانی وەکو توێتەر لە گەنجان کە ئەمەیان وەکو لە ئاژانسەکانی ھەواڵدا بیستم لە دوای ھەڵبژاردنەکان قەدەغەی لەسەر لابرا .
بەڵام ئەوەی لە کۆتاییدا جێ ی سەرنج و نیگەرانیمە دەمەوێت بەراوردێکی ڕای گشتی تورک و عەرەب لە عێراق و تورکیادا بکەم لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ھەردوو ووڵاتدا .لە عێراقدا لە سەرو بەندی ھەڵبژاردنەکاندا لایەنە عیراقیەکان بە باڵە جیاوازەکانی شیعەو سونەوە بۆ ڕاکێشانی ھەستو سۆزی دەنگدەرانیان دژایەتی کورد دەکەن چ لە بڕینی بوودجەو جێ بە جێ نەکردنی مادەی ١٤٠ ی دەستوورو و ھێنانی سووپا بۆ سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بە دەست بھێنن ئەمە پێمان دەڵێت کە شەقامی عەرەبی عێراق دژ بە خواست و دەستکەوتەکانی کوردە ,بەڵام لە تورکیادا پارتی دادو گەشە پێدان کە داینەمۆو خوازیاری بە ئاشتی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لەو ووڵاتەدا براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانە ؟؟