بەھار کەرکوکی: ئەوەی لەم بانگەشەی ھەڵبژاردنە سەرەنجی ڕاکێشاین دەست وەردانە لە مەسەلەیەکی زور ھەستیار کە ئەویش رووشاندنی مەسەلە نەتەوەییەکانە ، بە تایبەتی لە کەرکوک . خۆ دزینەوە لە یەک لیستی لە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی عێراق ، برینێکی قوڵی کردە جەستەی کەرکوکیەکان و مژدەیەکی خۆشیش بوو بۆ شۆڤینیەکان و ئەوانەی کە چەندین ساڵە کار لەسەر
تەعریب کردنی کەرکوک ئەکەن . بەڵام ھێشتا گوڵی ئومێدمان نەژاکان و ووتمان ھێشتا ویژدانە نەخۆشەکان نوزەیان تیا ماوە .
بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە و بەتایبەتی لەسەر و بەندی زەماوەندی ( پارتی و گۆڕان ) دا کەسانێک ژەھری ترسناک ئەکەن بە بەرجەستەی کەرکوک دا ، وەک دووا ھەوڵی پوچەڵیان بۆ گێڕانی پیلان و لێک ترازانی گیانی تەبایی و یەک ڕێزی کەرکوکیەکان . ماوەیەکە کەسانێک کە دوور و نزیک تەنانەت ڕۆژێکیش لە شەقامە سەرەکیەکانی دەرەوەی کەرکوکەوە نەیان وێراوە بڕواننە کڵپە و گڕی ناخی پاکی کەرکوکیەکان ، یان چاویان بە ھەڵمەتی ئاوەدانی و خزمەت گوزاری ئەو شارە ھەڵنەھاتووە ، لە دوورەوە کەوتونەتە بەر جەستەی برینداری ئەو شارە و دەیانەوێت دەست بۆ ھەست و بیرکدنەوەیان بەرن . بە تایبەتی ناوھێنانی کەسایەتیەک کە لای کەرکوکیەکان ھێمای برایەتی و پێکەوە ژیانە ئەویش کە سایەتی بەڕێز ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) ە .
ئاریان فەرەج کە بەڕێوەبەری گشتی دیوانە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێم لەسەر لیستی پارتی ، کە ھەمیشە لەگەڵ چەند خانمێکی ناو وەزارەتەکەیدا لە ژوورێکی لاچەپی قاتی سەرەوەی وەزارەتەکەی لە خەڵوەتدا یەو خۆی لە خەڵک دەدزێتەوە ، کەچی لەم ھەڵمەتی ھەڵبژاردەنەدا وەک ئەرکێکی ڕاسپێردراو لە دەزگای پاراستن ، قەڵەمەکەی لە جەنابی ( د. نجم الدین ) تیژ کردووە و لە پەیجەکەی خۆی لە فەیسبووک ، بێ ھەست کەوتۆتە ھەندێ قسەی ھەڵەت و پەڵەت .
ئێمە لە جەنابی کاک ئاریان دەپرسین :
بەڕێز باش دەزانین کە تۆ کادرێکی چالاکی پاراستنی و ھەر بەو چڵکاو خۆریەشت گەیشتووی بەو پلەیە ، بەڵام دەبێت ھێندە لە خۆت دڵنیا نەبی و جوورئەت نەکەی دەست لە شعوور و بیر کردنەوەی ئێمەی کەرکوکیەکان بدەیت چونکە ئێمە دەمێکە لە پیلانی حزبەکەی تۆ تێگەیشتووین ، کە نە کەرکوک و نە کوردی کەرکوکیش ھیچ کات نەچوونەتە نێو بەرنامەی سیاسی حزبەکەتەوە ، ئێستاش مافی ئەوەتان نی یە لە جیاتی ئێمە بیر بکەنەوە و بە ناوی ئێمەوە خەیاڵ پڵاو بکەن .
پرسیارێکی تر لە بەڕێزتان دەکەین :
تۆیەکی بەڕێوەبەری گشتی کە لە ژوورەکانی دەزگای پاراستنەوە زۆر بە شێنەیی قسە لەسەر چارەنووسی ئێمە دەکەی ! بۆ ھەوڵی بنبڕ کردنی گەندەڵی و بەڕەڵای ناو وەزارەتەکەت نادەی ؟ کاتێک لە پشتی جەنابی وەزیرەوە بە ھەزاران دۆلاری وەزارەتەکەت لە ڕێگەی بەد ڕەوشتی و بەد ڕەفتاری خۆت و حزبەکەتدا سەرف دەکەی ؟
تۆ کێی جەنابی ئاریان فەرەج ؟ تا ڕێنمایی کاندیدەکانی یەکێتیی بکەیت و ژەھر لە زارت بڕێژیت و لە پیلانی لێکترازانی ئێمەدا بیت .
بە درێژایی ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئیمزات لەسەر نووسراوی ھاوڵاتیەک نە کردووە . لە کاتێکدا لە خێزانەکەی خۆتدا براکانیشت گوێت بۆ ناگرن ! کەچی بە ئینتەر نێت و کەل و پەلەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ڕشانەوەی ژەھر نەبێت بەرامبەر بە یەکێتیی ھیچی ترت لێ بەرھەم نەھاتووە ئەگەر تۆ و حزبەکەت ھێندە نەتەوەیی و خەم خۆری کورد و کەرکوکن ! دەبوو ئێستا براکانت پێش ئێمە بە گوێیان کردبای .
ئەوەتا بەڕێز (بەرزان فەرەجی ) برات کە یەکێکە لە نوێنەرە ژیر و دڵسۆزەکانی یەکێتیی و سەرکدایەتی یەکێتیش ھەمیشە شانازیان پێوە کردووە ، ئەگەر تۆ ھێندە واعچیکی باشی بۆ ئەو گوێڕایەڵت نی یە ؟ یان ئەم ھاش و ھوشەت تەنھا لە پێناوی وەرگرتنی ئافەرینێکی پاراستنە .
جەنابی کاک ئاریان ( د. نجم الدین ) ھیچ کات پێویستی بەوە نی یە کە ببێت بە کوێخای کەرکوک ئەوە خەونی بە دی نەھاتووی حزبەکەی تۆیە . کە بە چەندین کلک گرێ دانی ئیقلیمی و ناوخۆی خەڵکی کەرکوکی بۆ ڕاو ناکرێ
( د. نجم الدین ) پیاوێکی خاکی ، عەشقی شارەکەی خۆیەتی ، ئەو شارەی کە بە سیاسەتی چەوتی حزبەکەی تۆ چەندین شۆڕشە دەخرێتە پەڕاوێزی مەسەلە نەتەوەیەکانەوە خۆ لە خیانەتی ( ٣١ ی ئابدا ) د. نجم الدین لە کەرکوک نەبوو ، کاتێک کە ھێزەکانتان بە سەری شکاو و سەیارەی بێ تایە وە گەیشتنە ئازادی و ئیسکان و رەحیم ئاوا کەوتنە بەر بارانی بەرد و تەماتەی کەرکوکیەکان ؟
( د. نجم الدین ) نیەتی پۆڵێن کردنی کەرکوکی نی یە ، بەڵکە پیاوێکە لە ناخی ھەموو ئازارەکانی نەتەوەکانی ئەو شارەدا دەژی . ئەو دەزانێت پشت کردنە خەڵک ( وەک عبدالرحمن مستەفا کەی لە مەڕ ئێوە کردی ) واتە (( روو کردنە گەندەڵی و بێ باکی لە خەڵک )) ئەو دەرچووی قوتابخانەکەی مامی گەورەمانە کە ھەمیشە داکۆکی لە سیاسەتی چەپکە گوڵ کردووە ، نەک وەک سیاسەتی حزبەکەی تۆ کە بریتیە لە زمان بڕین و گولە ھاویشتن بۆ خەونەکانی خەڵک , با لە وەشدا تۆماری تاوانەکان ھەڵنەدەینەوە .
ئێمەی کەرکوکیەکان ئاگادار دەکەینەوە : کە ئیمە خۆمان بڕیار لە سەر چارەنوسی خۆمان دەدەین و خۆمان لە ئێوە باشتر دەتوانین ڕۆڵەکانی شارەکەمان ھەڵسەنگێنین , پێویستمان بە بەڕێوبەرێکی خەڵکی سلێمانی دانیشتوی ھەولێر نیە لە دوورەوە قسە لەسەر پیرۆزیەکانی ئێمە بکات . لەو ژەھر ڕشتنەشت باش تێدەگەین ، تۆ درکت باش بەوە کردووە و دەزانی جەنابی ( د. نجم الدین ) لەم ھەڵبژاردنەدا ئەگەر دەستە گڵاوەکانی تەزویری ئێوە نەبێت ئەوا لەسەر ئاستی عێراق یەکێک دەبێت لە دەنگە بەرزەکان و ھەمووشمان شانازی پێوە دەکەین . ئەم قسە حەلەق و مەلەقانەی تۆش لە دەنگدان بە و پارێزگارە خۆشەویستە ھەرگیز ساردمان ناکاتەوە ، بەڵکو ھانمان دەدات زیاتر سوڕ بین .
دوا ووتەشمان بۆ تۆی بەڕێز جەنابی مودیر عام ، ئەوە ( د. نجم الدین ) نی یە کە سیاسەتی پاشکۆیەتی قبوڵ بکات، بەڵکو ئەوە نوێنەرەکانی حزبەکەی تۆ بوون بە بڕیاری میتی تورکی لە دوای ( ١ ) سەعات لە لیستی کەرکوک کوردستانە کشانەوە .
ئەوە ئێوەن بە بڕیاری میت خەندەق بە ڕووی مناڵە برسی و ئاوارەکانی رۆژئاوادا لێدەدەن . ئەوە ئێوەن پارەو داھاتی ئەم میللەتە دەدزن و بە خەڵکی ھەژاری کوردستانیش دەڵێن مالیکی یاری بە قووتی خەڵک دەکات .
( د. نجم الدین ) ئێستا خۆشەویستی ئەم شارە یەو پێکەوە بوون بە دوانیەیەکی دانەبڕاو ، ئەو مێژوویەکی دێرین پەیوەستی کردووە بەم شارە وەو لە پڕا ھەڵنەتۆقیوە ، ھەموو کوچە و کۆڵانێکی ئەم شارە بیرەوەریەکانی ئە و پیاوە خۆشەویستەی لەسەر تۆمار کراوە . ئەو ڕەمزی کەرکوکیەکانەو مەدالیایی شەرەف و شانازی بۆ یەکێتیش بردۆتەوە ، بە ژەھر بارانی تۆ لەکەدار نابێت .
بەھار کەرکوکی
٢٥ / ٤ / ٢٠١٤