کازیوە ساڵح: گابرێل گارسیا مارکیز ئەو مرۆڤەی هیچ ئەستێرەیەک لە ئاسمانیدا پیر نەبووە و هیچ گیایەکیش لە پێدەشتیدا لە زەرد بوون نەترساوە. ئەو ڕۆحەی ماکیز توانیوایەتی بیکات بە بەر هەر کارەکتەرێکدا، هەر شتێک لە جیهانی ئەودا جیگای بوبێتەوە و بە
پێنووسی ئەو وێناکرابێت ، ڕۆحێکی هەمیشە زیندوو و هەمیشە بەهار بووە، لە سەر نەخشەی پیر بوون و مەرگ بێ نیشتمان بووە. نووسەرێکی باش نەیتوانیوە سڵاو لە گەڵ بەرهەمەکانی نەگۆڕێتەوە، خوێنەرێکی جدیش نەیتوانیوە بە خوێندنەوەی مارکیز تەمی بێ ئومێدی بەرانبەر بە زۆری و بۆریەکان و شەهێد کردنی تەکنۆلۆژیای کتێب نەڕەوێتەوە. .
ئەو جیاواز بوو لە هەموو ئەو مرۆڤانەی بە لایدا تێ پەڕین و هەموو ئەوانەش مێژوویی پیشەنەیان تۆمارکرد.. بەو بەڵگەی لە گەڵ ئەوەی سەدان نووسەری لاتینی بەر لە مارکیز و لە گەڵ ئەو دەرکەوتوون ، مەکسیکیەکان و ڕەخنەگرانی لاتینی پێیان وایە لە سەدەی هەڤدە و نووسەرێکی وەکو مارکیز دەرنەکەوتووە . خوارووی ئەمەریکاش بە مارک ئەنتوێنی ئەچوێنێت،لە گەڵ ئەوەی مارکیز سەرسامی نووسەری ئەمەریکی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ ولێم فاکنەر بوو ، هەر بە خۆشی ئەویش لە ١٩٦١دا بە پاسێک سەرجەم خوارووی ئەمەریکا دەگەڕێت ، بۆ ئەوەی ئەو ژینگەیە ببینێت ویڵ لە نووسینەیکانیدا بەوی ناساندووە. ئەم سەرسامی ئەو بەو وێڵ لە سەرسامی من ئەچێت بە مارکیز بە ئاستیک سەردەمێک بڕیارمدا لە تەلەفزیونی گەلی کوردستان کار بکەم، تەنها بۆ ئەوەی دەربارەی مارکیز وەرگێران بکەم و بە دەنگ لە بەشی وەرگێران تۆماربکرێت ، ئەمەشم کرد ، من ماوەیەکی زۆر کورت لە تەلەفزیون بووم ئەوەندەی بیرم مابێت فریای تەنها دوو پرۆگرام کەوتم و ئیتر بە ڕوودانی شەڕی ناوخۆ من وازم هێنا. یان سەفەری مەکسیک بکەم چوون ئەوی لێ ژیاوە و زۆر چیرۆکی دی. .
جیهانی مارکیز لای من لە هەموو ئەو نووسەرانی پێی بەراورد کراوە مەزنترە چونکە داهێنەرێکی جواننووس، دروستنووس و پاکنووسبوو: .
جواننوس بە واتای مارکیز تەنها بە نووسینی واقعی سیحری کاریگەری دروست نەکردوە . بەڵکو جیهانی فەنتازی و واقعی بە شێوەیەک تێکەڵاو کردوە کە سەرلێشیوان و خەیاڵ بڵاوی لای خوێنەر دروست ناکات. بەو واتای ئەو توانی داڕشتنەوەی فەنتازیا لە دەرەوەی ژیان و ژینگەی واقعی مەکسیک و ئەمەریکا ولاتینی نەکات ، ژینگەیەک دروست نەکات بڵێت ئەم شوێنە لە سەر زەوی بوونی نیە ، بەڵکو بە شیوەیەکی هێندە جوان ئەو ژینگانەی پێ ناساندووین کە زانیاری مێژووی گەورەی لە سەر وڵاتەکەی داوەوە و بە ئاستێک ئەتوانیت بچیتە شوێنەکان و بیناسیتەوە. لە کاتێکدا مارکیز لە هەر یەک لە سەد ساڵ لە گۆشەگیری و خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرەدا ، سەرجەم مێژوو دەگۆڕێ بە میتۆلۆجیا ، لە هەمان کاتدا بە شیوەیەک تێکەڵاوی واقعەکەی دەکات یەک خوێنەری ئاسایی هەستی پێ نەکات و دوو خوێنەری ڕەخنەگر لە یەکەم خوێندنەوەدا ئەو بە متۆلۆژیاکردنە بە ئاسانی نەبینێت.
دروستنووس بە واتای مارکیز بونیاد و فۆرمی چیرۆکی تێکنەشکاندووە ، لە هەموو چیرۆەکانیدا کات ، شوێن، ژێنگە ، دۆخی کۆمەڵایەتی و کلتوری، چنینی ڕووداو ، کلایماکس ، کیشەی دەرەکی و ناوەکی کارەکتەر ، کەسیەتی و شێوازی کارەکتەر ، سەرەتا و کۆتای دەرئەکەون. فۆرمێکی ئنشا نووسی بە کار نەهێناوە بە ناوی چیرۆکە و پرۆفیشنالیزمی لە نووسیندا لە بیر نەکردوە.هیچ چیرۆکێکی نابینین لە تیکستێکی شیعری یان زمانەوانی و ئنشای بچێت ، بەڵکو بە وردی هەموو ئامرازەکان و پێکهاتەکانی نووسینی چیرۆکی ڕەچاوکردوە.لە لایەکی دییەوە فۆرم یان تەکنیکی نووسینی ئازاد بووە ، دەستی کردوە بە نووسین و تەکنیک خۆڕسکانە دروست بووە، وەکو خۆی لە دیدارێکیدا لە گەڵ مارلیس سیمۆن لە نیویورک تایم ساڵی ١٩٨٨ بڵاو بووەتەوە ئەڵێت ” پیویست ناکات بە دوای ستایلدا بگەڕێیت ، ئەتوانیت لە کاتی نووسیندا ستایڵیک دابهێنێت لە گەڵ ناوەڕۆکدا بگونجێت، تەنها بابەتیش ستایل ناسەپێنێت بەڵکو ژینگە و دۆخی نووسەریش ڕۆڵ ئەبینێت، ئەگەر هەوڵت دا ستایلێک نەگونجاو بەکار بهێنێت سەرکەوتوو نابێت..” دەیان ساتیلی جیاوازی چیرۆکەکانی ئەم وتەیەی ئەسلمێنن.
پاکنووسە بە واتای وتەکەی هەمنگوای ئەڵێت وکورت ، پوخت و ڕوون بنووسە لای مارکیز پراکتیزکراوە . لە گەڵ ئەوەی مارکیز شەرعیەتی بەکارهێنای وێنە و ڕستەی و وشەی شیعری بە سەر چیرۆکدا سەپاند. لە گەڵ ئەوەشدا ئەم فاکتەرانە لە شوێن و لە گەڵ ناوەڕۆکی گونجاودا بەکارهێناوە . زۆر پوخت نووسیویەتی خۆی لە دووبارەکردنەوەی ئایدیا و دەستەواژە و ڕیزبەندی وشە پاراستووە. لە گەڵ ئەوەی زمانی ساکار نیە ، لە هەموو ڕستەیەکی تێ دەگەیت و زیادەڕۆی لە داڕشتندا نەکردوە. مارکیز توانیویەتی ٥٠٠ لاپەرە لە ١٥٠ لاپەرەدا دەرببڕێت ، ئەمەشە وایکردوە ئەو خوێندنەوانەی بۆ کتێبەکانی کراوە لە خودی کتێبەکان درێژتر بن. چونکە خوێنەران و ڕەخنەگرانی ئەدەبی لە بەردەم شاکاری مەزن و پوختداندان ، بە کەمترین دەربڕین زۆرترین واتای بەخشیوە. ئەم توانا و پرۆفیشنالیزمی یە مارکیز لە نووسیندا وایکردوە ، خوێنەرەکانی مارکیز هەموو زمانەکانی جیهان بێت ، تەنانەت خوێنەری ئنگلیزیش ،کە لە بنەمایا خوێنەری فەنتازیا و خەیاڵ نیە .
ئەو جوانیانەی مارکیز لە نووسیندا دروستی کردووە ، ئەوەیە کە توانای بە سەر هەموو فاکتەرە دروستەکانی نوسسیندا شکاوە ، هەموو جوانیەکانی لە ئاستێکی بەرزدا ئامادەییان هەیە ، توانای تەنها لە چوارچێوەی خەیاڵدا ، یان یەک فاکتەری دیاریکراودا قەتیس نەماوە.بۆیە تەنانەت ئەو خوێنەرانەش کە کلتوری خوێندنەوەیان لە فەنتازیای واقعییەوە دوورە مارکیز دەخوێننەوە ، چونکە جوانیەکانی دی چێژیان پێ دەبەخشێت. لە گەڵ ئەوەی هەتا ١٧ ی ٤ی ٢٠١٤ کە کۆچی دوایی کرد تەنها بیست و دوو کتێبی نووسیوە، ئەم هۆکارە باسکراوانە مارکیزیان کردوە بە یەکێک لە کاریگەریترین نووسەرەکانی جیهان.
18-4-2014