بە پینوسی/تابلۆ حەسەن
هیچ شتێک لە دونیادا لە کوردستان جوانتر و خۆشەویست تر نیە ، ئەم نازدارەمان ئەمرۆ بە بارێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت ، وا پێویست دەکات هەموو ئەم نیشتمانەمان کە کولەکەی ڕوحمانە لەناو کۆشکی دڵاندا بیپارێزین ، پارێزگاری کوردستان بەیەک جۆر دەکرێت ئەویش هاوکاری و هەماهەنگی هەمو کورد و کوردستانیەکە لەهەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان . هەندێک جار لەم ئامرازی
ڕاگەیاند و ئەو ئامڕازی دیکە ووتو وێژی سەیرو سەمەرەمان گو ێ لێدەبێت ، بۆ نمونە کێ دەبێت جێگری مام جلال بێت لەدانیشتن لەسەر کورسی نەعنەعی سەرۆکایەتی عێراق !
ئاخر عیراقی چی!؟ کام عێراق؟ ئەو عێراقەی لەوەتی دروست بووە هیواو ئامانجی ئەم نەتەوەیەیی لەژێر پی ناوە، ئەدی کام عێراق ، ئەو عێراقەی هەتا بوونی هەبێت دەبێت ئەم نەتەوەیە پاشکۆ و کلک بێت، ئەوو ووڵاتە دەستکردەی کە لەوەتی هەیە چنگی کردۆتە ناو دڵی کوردستان و نەتەکەمان دەردێنێت و بە پارەکەشی قرمان دەکات .
ئەو عێراقەی وا ئێستا ملی خۆی خستۆتە ژێر چەقۆی دابەش بوون و ئێمەش تازە لە نێو یەکدا ناکۆک بین و لە پێناوی عەرشێکی پەرلاخیدا.
بەهەرحاڵ پێویستە ئەمرۆ نەک هەر هاوار بین لە نێو یەکدا بەڵکو هەر کەسێک ووتووێژێکی وای کرد کە لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندندا کە بۆنی حیزب حیزبێنەی لێبێت دەبێت بە تووندی سزا بدرێت و ڕسوا بکرێت چ لە ئاستی پەرلەمنتارو چ لە ئاستی میدیاکار و چ لە ئاستی سیاسەتمەدار چونکە زۆرمان ووت دەربارەی لەکیسدانی ئەو فرسەتە زێڕینەی لە پرۆسەی داگیرکردنی عێراقدا هاتبوە کایەوەوە زۆربەشمان ڕەشبین بووین لەوەی کە جارێکی دیکە هەلێکی دیکە بڕەخسێت بۆ گەیشتن بەو هیوایەی کە زەمانێکی زۆرە لە ناو دڵی هەمو کوردو کوردستانیەکدا کێنگڵی دەدا هەرچۆنێک بێت دەبێت ئێستا باس لەوهەلە گەورەیە نەکەین کە چۆن بە دەستی خۆمان جارێکی کە عێراقمان دروست کردەوەو بەو هۆیەوە نوری مالیکیەک بوو بە دەم سپی ئەم ووڵاتە شومەو هەر کاتێک بیەوێت تەنانەت موچەشمان لێدەبڕێت ، نوری مالیکیەک کە فس فس پاڵەوانی گەرەکە سەوزکەی بەغدایە هەمو هێزەکەی ئەو لەوەدا چر بۆتوە کە داهاتی هەموو عێراقی کردۆتە ژێر کنترۆڵی خۆیی و لەپێناوی ئەوەی ببێتە دەم سپی هەتا هەتای ئەم عێراقە بەڕاست و چەپ ئەو داهاتە پەخشان دەکات.
هەموان بینیمان چۆن لە پرۆژەیەی بێئابرودا سەفقەی کڕینی چەکی لەگەڵ ڕوسیا مۆر کرد بۆ ئەوەی هێزەکانی دیجلەی پێ دروست بکات و هەڕەشەی کوردی بێ ئەنجام بدات، ئەو هێزەی بینیمان چۆن لە ڕەشەبا تیژتر بەرامبەر چەند سەد کەسێکی میلشیایی هەڵهاتن ، خۆزگە هەر هەڵاتنیش بوایە نەخێر بەڵکو چەکو کەل و پەلەکانیانیش بە دیاری پێشکەش بە داعش و ماعش کرد ، هەر باش بوو وەکو لێرەو لەوێ دەبیستین ڕێژەیەک لەوکەل و پەلانە کەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هیوادارین لە سەفقەیەکدا ئەو کەلو پەلانە جارێکی دیکە پێشکەش بە نوری نەکرێت، هەر نەبێت بەشێکی پچوک لە بۆشایی ئەو پارە بڕینەی مالیکی پڕ کاتەوە چونکە بەداخەوە ئێمە لەبەر ئەوەی دەوڵەت نین هیچ ووڵاتێک ئامادە نیە هێزەکانی ئێمە پڕ چەک بکات ئێمەش لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هێزی پر چەک هەیە بۆ ئەوەی ببێتە بازنەی پارێزگاری و دڵنیایی و منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان.
دەبێت ئەمرۆ زۆر بە دڵنیایی و زۆر بە هێمنی و زۆر بە زانایی هەنگاو بنێن بۆ ئەنجامدانی هیوای لە مێژینەی نەتەوەکەمان بە دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆ بێئەوەی خوێنی پێشمەرگە ئازیزەکانمان بڕژێت .
ئەم هەڵەش لەدەست مەدەن