دڵشاد تاقانە : ئێمه عه‌شایه‌رین ..
تکان بهتکانی پیاده‌ڕۆی بازاڕه‌که‌ی ناو شاری ههرنهدهبوارد ڕیز به‌ڕیز و ڕه‌فته به‌ڕه‌فته دایکه پۆشاکه‌کانی ده‌پشکنی ، چیڕه‌درێژ ههرلێ نه‌ده‌بۆوه هه‌موو پارچه جله‌کانی هه‌ڵده‌داوه ده‌تگۆت ماری لێ دزرایه و له‌دوای ده‌گه‌ڕێ !
که‌وکوژی نیشانه‌ی داده‌گرت پۆشاکی جوانی ده‌دۆزیه‌وه بێ کۆتا تاقی ده‌کردنه‌وه . ئه‌و سه‌ر و سه‌لیقه‌ش شێوازێکی هونه‌ری پۆشاکسازیه دابوویه هه‌مووان ، باوه و منداڵه‌کانیش پشتیان به‌زه‌وقی ئه‌و به‌ستبوو له‌هه‌ڵبژاردنی به‌رگه‌کانیان .
لهژووریلکهی خۆگۆڕی دایکه کراسێکی مۆدێڕنی چوونه شه‌واهه‌نگی تاقی کرده‌وه قسه‌ی خۆمان بی ڕووتهڵهبوو سینگی ته‌واوه‌ک کرابۆووه چاوکێش و جوان بوو ، هاته ده‌وره‌وه ڕوو له‌کوڕه: ئا ئه‌مه چۆنه ؟ کوڕه‌ی هه‌نده‌رانی تازه چوارده نه‌ورۆزی تێپه‌ڕاندبوو گوێبیست و لاساکاری دوانه‌کانی بابی بوو که زۆرجار ئه‌یووت : ئێمه کوردین ، ئێمه ڕۆژهه‌ڵاتین ، ئێمه عه‌شایه‌رین …. ئه‌ویش دووباره بێ لێکدانه‌وه و ده‌ربڕین له‌جێ ی مه‌به‌ست به‌به‌غایی ئه‌یوتنه‌وه : زۆرجوانه دایکه بیکڕه . دایک: چۆن ئه‌بێ کوڕم ئه‌مه هه‌مووی ڕووته ؟ لاوکه هانده‌ربوو زۆر به‌ڕشتی بڕواوه: قه‌ینا دایکه زۆر ئاسایی یه خۆ ئێمه عه‌شایه‌رین .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)




![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






