به‌کتریای مه‌شه‌خۆری له‌وه‌ڕگه‌ی بیری سونی و شیعی یه ، شه‌یتانۆکه‌ی قۆچداری ناوقاوغی ئاین و موتوربه‌یه‌کی بێبه‌ری کشتوکاڵی له‌جه‌سته‌ی تورکی و عه‌ره‌بیدا . زۆر ناژی به‌ڵام تا بڵێ ی زیانبه‌خش و بۆگه‌نه ، که‌فوکوڵی سونه‌کانه تا دهسکهوتنێکی سیاسی و سه‌روه‌ری بۆیان تێیدا پێکۆڵه ده‌که‌ن .
بۆ هه‌رده‌م له‌هێرش دایه ؟
داعش فه‌رمان پێدراوه ! به‌رگه‌ی هێرشی سه‌رتاسه‌ری پێچه‌وانه‌ی ناگرێ هه‌رگیز شه‌ڕی به‌ره‌یی پێناکری وه‌ک مۆمێکی خۆسوتێنه به‌دڵنیایی ده‌کوژێته‌وه . هه‌رچه‌نده هێزێکی باوه‌ڕداری زۆر و زه‌وه‌نده ، پارتیزانی شهڕههڵبژێره لۆیه تا ڕاده‌یه‌ک براوه‌یه که‌چی له‌ئاستی کوردان هه‌ر شکست مایه‌یه !
براوه‌ی چی ؟
گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز و خێرا گه‌شه‌کردنی نادیده ناگیرێ ! پلان داڕێژه‌ر و جێبه‌جێکاریان زۆره به‌ڵام چونکه دژه ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تین زۆر زوو له‌زبڵدانی مێژوو خۆیان ده‌بیننه‌وه . هاوکاری جیهانی و پشتیوانی گشتیان که‌مه هه‌رزوو له‌ئاستی خۆیان ده‌پوکێنه‌وه هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌کی مێژوویی و مرۆڤایه‌تیان نی یه هه‌رچه‌ندی گه‌له‌مان لێبکه‌ن .
ژماره‌ی کوردان ..
کورد هه‌میشه له‌ژماره‌دا دۆڕاوه نه‌ک له‌باوه‌ڕ و به‌رخۆدان ، واته دوژمنه‌کانی زێده‌تر بووینه . مێژووێک نوسراوه‌ته‌وه لهفیرعهونهکانهوه بگره تا ڕۆمان و فارس و مه‌غۆل و عه‌ره‌ب و تورک له‌هیچ سه‌رده‌مێک زیانی گه‌وره‌ی به‌ر نه‌که‌تووه تا سه‌ده‌ی بیست به‌چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ قڕانگهلیان به‌سه‌ردا هێناوه له‌کیمیاباران و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال تا سه‌ده‌ی بیستویه‌کیش کهئهوڕۆیه داعشکاری کراوین !
سه‌رهه‌ڵدانی داعش ..
لێکه‌وته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسه‌کانی ناوچه‌که‌یه کوردیش هه‌ڵه‌کاری به‌هێزبوونی بوو له‌ڕاگرتنی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی بێ شه‌ڕ و هه‌رێ هاته‌که‌ی سه‌ره‌تا شه‌نگالی کرده قوربانی ده‌کرا به‌خۆڕاگری بیخاته پێش کۆبانی به‌ڵام .
سیاسه‌تی تورکیا ..
لهناریش ده‌دا و له‌بزماریش به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تورک هه‌یه به‌شه‌ڕی جیهانی عوسمانلیانهوه نه‌که‌وتینه هه‌ڵه‌ی سیاسی وا گه‌وره وه‌ک ئێستا له‌به‌رچاوی ئه‌وروپا و کۆی دنیا بێمتمانه‌ترین هه‌ڵوێستیان هه‌یه له‌پشتیوانی داعش و هێزه تیرۆرسته‌کان جگه له‌وه‌ی نزیکترین وڵاته هاوکاری کێشه‌ی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک ناکا که کۆبانێ یه .
ئاخ کۆبانی !
ههرشیعر و ستران یا سرود نی یه
دروشمی ڕازاوه‌ی پێهه‌ڵدان نی یه
ڕووگه‌ی کوردانه گشت جیهانی یه
ترۆپکه‌ی خۆگری و به‌رخۆدانی یه
نرکه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی یه
شه‌ڕگه‌ی شێره‌ژن له مه‌یدانی یه
خه‌مگه‌ی سه‌رده‌می و مرۆڤا‌تی یه
له کۆی شاراندا بێ هاوشانی یه
نه‌شه‌ڕ و نه‌ئاشتی ..
شێوازێکی سیاسیانه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ باکوری کوردستان ، بهگۆتنهکا دینێ : ده‌یانه‌وێ په‌که‌که ڕازی بکه‌ن له‌ناو سنوری ئێستای تورکیا شه‌ڕیان نه‌کا به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره دروستکراوه‌که شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێ وه‌ک ئێستای ناو سنوری سوریا به‌ناڕاسته‌وخۆ !
داعش سهربهکێ یه ؟
پرسیارێکی له‌جێ و وه‌ڵامی شه‌ڕه ناڕاستهوخۆیهکهی تورکیایه به‌پشتیوانی بیری عه‌ره‌بی به‌نداو له‌قه‌ته‌ر و سعودیه‌وه تا دوایین پاپه‌تی بیابانی وشک و برینگ ، هه‌نارده‌ی تیرۆرستان ده‌که‌ن به به‌هێزکردنی قڕوجیهکانی تورکیا و کۆماندۆکانی ده‌سته‌ی شه‌ڕی داعش که ڕێژه‌ی 10% پێک ده‌هێنن ! ئه‌وجاش هه‌رچی خوالێگۆڕێ دنیا هه‌یه کۆی ده‌که‌نه‌وه لهشێشان و ئه‌فغانستان تا داعشه خۆماریهکانی کوردستان که ئێستا سمێره قوته و خیتهیان دێ وه‌ک مالۆس چاوه‌ڕێ وه‌ستاون له‌به‌هاری عه‌ره‌بی تا نیکاحی جیهادیان بکه‌ن !
زه‌مینه‌ی سونه لۆ داعش ..
عه‌ونی گۆته‌نی : له‌م چۆل و بیابانه عه‌شقی سهنهمێکن . خۆ ناحه‌قیان نی یه عه‌ره‌ب هیچ بیرۆکه‌یه‌کی تری ئایدیۆلۆجی نی یه و پێ قبووڵ ناکرێ جگه لهئیسلامهتی واته ئه‌گه‌ر شۆڕشگێربن یا داگیرکا‌ر هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌خوڕن و ده‌بڕن ، چ شیعی بن چ سونی ! گۆتیان ژنه‌ک له‌مه‌لایه‌کی پرسی : مامۆستا جیاوازی نێوان سونی و شیعی چی یه ؟ مه‌لاش گۆتی : سونی له‌پێشه‌وه ده‌یکا و شیعیش له‌پشته‌وه ! ژنه گۆتی: ئای چاوی کوێرم بابی منداڵان هه‌م سونی بوو هه‌م شیعی بوو !
ئێرانی دووه‌م ؟
هۆی هاتنه‌که‌ی داعش لێدانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تۆچکه‌ی ئێرانی دووه‌مه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ کوردیش له‌ماوه موگناتیسیه‌که‌ی ئه‌ودایه ! که ده‌کاته عێراقی شیعه‌ی ئێستاکانه ده‌کرێ به‌ئێرانی گچکه‌له‌ی ناوبنێین . ئالی عوسمان و ئاله‌کانی عه‌ره‌بی سونی به‌نداو مهگیرانیان کرد .
به‌داعش زان !
ئه‌و کودهره به‌رازه داکی خۆ گێ یه ، چاوی لهسێکسبازی جاریه و سهبایهیه ، کوڕی قه‌حپه‌خانه‌ی متعه و مسیارن ! لهوهحشیگهری عه‌ره‌بی بترازێ وه‌ک سه‌ربڕین و ڕفاندن شتێکی تر نازانن ! زاده‌ی پۆخڵه‌واتی سونه ـ شیعهگهریه . ئه‌وجاش ده‌رێن : ئه‌وه حه‌لاله . بهوهڵای خۆیان حه‌راره ئه‌وجا لۆ نا ؟
ئه‌رێ نه‌وت حه‌ڵاڵه ؟
پلانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شیعی عێراقی عه‌ره‌بی له‌گرتنی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانه که‌رکووکی نه‌وتی یه . چاکه نه‌فت له‌هه‌زار ساڵه‌ک پێش ئێستا نه‌بوو ده‌نا ئه‌ویشیان جێ ده‌کرده‌وه و بالۆره‌ی ڕووداوه ڕاست و درۆکانیان پێ ده‌هۆنیه‌وه ! باشه ئه‌گه‌ر دراوه ئه‌ندازه‌ییه‌که نه‌وتی باشوری عێراقی عه‌ره‌بی شیعه بردبێتی و کوردستانیش کورد به‌تورکیا و ئێرانی فرۆشتبی . داواکراو نه‌وتی ناوچه سونیه‌کان لۆ کێ یه ؟ هیچ بیردۆزه‌کی ناوێ سه‌لماندنی وه‌ک پردی که‌رێ ئاسان و سوکه ڕاوی ڕیوی لۆ کهورهکهیه نه‌وت ، نه‌فت ، ڕۆنی ژێر زه‌وی .
لاوازترین خاڵی کوردی ..
کۆبانێ به‌لاوازترین پێگه‌ی کوردی دانرایه به‌لێکدانه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێداگری له‌داگیرکردنی ده‌که‌ن ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مهزهندهکانه ، تۆمارگه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌کی تری مێژووه که له‌داهاتوو ده‌نوسرێته‌وه و ده‌گۆترێته‌وه چونکه هیچ ڕووگه‌یه‌کی لێکچوواندن نی یه لهنابهرابهری هێز و چه‌کخانه‌ی پشتیوان ، شه‌ڕی قورس و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بێ کۆتای بێ هوده چونکه هیچ خاڵێکی یه‌کگرتنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان نی یه ! نه‌ئاینی ، نه‌نه‌ته‌وه‌یی ، نهمرۆڤایهتی . ئێمه له‌نێو به‌رده‌ئاشی سونه و شیعه‌دا دههاڕێین ! به‌ڵام دواجار وه‌ک ئاڵاکه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی سپی و پاکین ، به‌خوێنی شه‌هیدان ڕوو سوور لێ ی ده‌رده‌چین ، کوردستانیش هه‌میشه سه‌وز ده‌که‌ینه‌وه و خۆری ئازادی هه‌ڵدێنین .