چاو : له‌ڕۆژئاوای کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی به‌ره‌نگاری دژی داگیرکا‌ر و تیرۆرستان به‌رده‌وامه نه‌ک کورد به‌ڵکو دنیای مرۆڤایه‌تی پشتیوانیانه به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی گه‌وره زارگۆ کراوه هیچ ئه‌رزشێکی واتایی و شیاوی نی یه وا خه‌ریکه زمانیش به‌سیاسه‌ت ده‌برێ !
کێ شه‌ڕڤانه ؟ شه‌ڕڤان واتای چی یه ؟ شه‌ڕڤان ده‌کاته شه‌ڕه‌وان یا شه‌ڕفرۆش یا شه‌ڕچی لهچهقۆکێش و شه‌قاوه نزیکه ئه‌گه‌ر برایان نه‌بێ دڵنیا ئامۆزایانه ! پێکهاته‌ی وشه‌ی شه‌ڕ و پاشگرێکه ڤان که‌ده‌کاته وان . ڕاسته ئه‌وان ناونانی شه‌ڕڤان لهپێداههڵگۆتنی خۆڕاگری و عه‌گیدیه به‌واتا مه‌جازیه‌که‌ی قاره‌مانی یه به‌ڵام له‌واتای زمانزانیه حه‌قیقیه‌که‌ی ته‌واو هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ لێ ی پاشگه‌زبنه‌وه بیگۆڕن . بۆ به‌رچاو ڕوونی له‌سۆرانی داره‌وان ، مه‌له‌وان ، گاوان ، شاخه‌وان ….تاد. داره‌وان که‌سێکی داربڕه یا به‌سه‌ر داران هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ، مه‌له‌زان ده‌کاته مه‌له‌وان ، گاوان پارێزه‌ری گایه‌کانه ، شاخه‌وانیش بهشاخان هه‌ڵده‌گه‌ڕێ . پێم ناڵێن ئه‌و شه‌ڕه‌وانی یه چی یه ناویان له‌و که‌سه جوامێر و میرخاسانه ناوه که له‌پێناوی پاراستنی خاک و مرۆڤه‌کان گیانبازی ده‌که‌ن به‌ژیانیان ؟
بۆ صالح موسلیم و هاوبیرانی ..
با صاڵح موسلیم و هه‌موو پارته‌کانیان به‌خۆیان دا بچنه‌وه چۆن ده‌کرێ که‌سێک پێشمه‌رگی خۆی که‌وتبێ له‌پێناو خاک و گه‌له‌که‌ی شار و گونده‌که‌ی ژیانی ببه‌خشێ بهشهڕاون و شه‌ڕچی ناوزه‌ند بکرێ ؟ ئایا داگیرکا‌ر و داعشه‌کان شه‌ڕڤانن که یه‌کسانه بهشهڕانگیز و شه‌ڕه‌وان یا پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌کانی کورد که پارێزگاری له‌شکۆمه‌ندی کوردایه‌تی و خاکی کوردستان ده‌که‌ن ؟ خێره ئه‌و هه‌موو شێره‌ژنه‌ی دنیا چاوی له‌ده‌ست و تفهنگیانه بهشهڕخواز پێناسه بکرێن !
ئۆجه‌لان و بیرکاریه‌که‌ی !
تاکه‌ی به‌بیر و هۆشی تورکانه بیرده‌که‌نه‌وه ؟ خێره ناوی پێشمه‌رگه‌کانی باکورتان نا گه‌ریلا ؟ پێمان ناڵێن له‌کوردیدا گه‌ریلا چی یه و چی ده‌گه‌یه‌نێ ؟ جیاتان کردنه‌وه لهپێشمهرگهیهکی کوردی خۆکردی خۆماڵی جوان پێناسه ، جیاتان کردنه‌وه له‌پێشمه‌رگه‌کانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات ! خۆ وشه‌ی پێشمه‌رگه مڵکی پارته‌کان نی یه ؟ باشترنی یه لۆ یه‌کسانی و لێک جیانه‌کردنه‌وه‌ی ته‌واوی هیزی گه‌لی کوردستان هه‌مان ناوی یه‌کگرتوومان هه‌بێ ؟ له‌جیاتی پارچه پارچه‌یی کهخاکهکهمان داگیرکراوه له‌ده‌س خۆمان نه‌بووه ، خۆ هێزه‌کانمان و ناوه‌که‌یان بۆ یه‌کگرتنه‌وه له‌ده‌ست خۆمانه ؟ جیاکاری ناهێلێ له‌بیر و کردارداکهههردوولا هه‌مان ئامانجیان هه‌یه . خوا خێرتان نه‌نوسی که به‌خۆتان دا ناچنه‌وه ! ئه‌وه ڕۆژئاواش به‌دواتان داهاتن .
سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوا ..
ئه‌رێ ئێوه زمان‌زان و وێژهوانهکتان نی یه کوردی زان بێ وشه‌یه‌کی جوان به‌به‌ری لاوه جوامێر و قیزه ڕندهکانتانهوه بکا جیا له‌وشه‌ی شه‌ڕڤان کهلهعهرهبی ده‌کاته ( المقاتل ) ؟ خۆ کوڕ و کچی کورد کوشتارگهرنین ؟ ههرپاچ و داپاچ وه‌ک تیرۆرستان به‌زه‌ییان له‌ناخدا نه‌بێ ! هه‌رکه‌سێکی بێگانه له‌واتای وشه ناونراوهکهتان (شه‌ڕڤان) بگات چۆنتان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و چۆنتان تێده‌گات ؟ هه‌رگیز شه‌ڕڤان و شه‌ڕه‌وان ناکاته جه‌نگاوه‌ر دڵنیابن . هیوادارم به‌هه‌مووان هه‌رچی که‌موکوڕی زمانه‌که‌مان هه‌یه که‌می که‌ینه‌وه ، هۆکار و ڕونکاری له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین ئه‌گه‌ر ته‌واو پێشمان ڕاست نه‌کرێنه‌وه ! چونکه زۆرجار ناوی هێزی سوپایی و پارێزگاری به‌بڕیاری سیاسی چاره‌ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو نوسه‌ر و زمان‌زان و ڕۆژنامه‌ڤان …. پێشنیار بکه‌ن ! به‌دڵنیایش هه‌ر نوسینکار ئه‌وانه‌ن سه‌رکرده‌ی ڕا و پێشنیار به‌ڵام سیایسیه‌کان زیاتر جێبه‌جێکار و ده‌سه‌ڵاتن خۆبادانی پێوه‌ده‌که‌ن .
پێشمه‌رگه ..
ناوی هێزێکی نیشتمانی کوردی و کوردستانی یه ، له‌زمان دا بریتیه له‌وشه‌ی مه‌رگ له‌گه‌ڵ ناوی شوێن وه‌ک پێش و پاش ، سه‌ر و بن …تاد لێکدراوه بهپێشگری ( پێش ) بووه به‌پێشمه‌رگه واته مرۆژ پێش مه‌رگی خۆی که‌وێ ئێستا زاراوه یا ده‌سته‌واژه نی یه به‌ڵکو ناوه . ناوێکی خۆش و کوردی ، فه‌نتازی و ڕۆمانسی ، دوژمن ترسێنه‌ر و کاریگه‌ر ، ناوێکی موزیکی و ڕوحانی پیرۆزه له‌واتا مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی گیانبازی و قوربانی دانه …. زۆرجار خه‌ڵکانی هه‌نده‌ران ڕووبه‌ڕووی پرسیاری بێگانه‌کان ده‌بنه‌وه ده‌پرسن : پێشمه‌رگه چی یه ؟ له‌ڕووی پێناسه و ناساندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕونکردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی که ناوێکی کوردی پێکهاته‌که‌ی چی یه . مادام به‌پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تی ڕازی نین فه‌رموون ئێوه هه‌ڵبژێرن .
ئاشتیڤان یان پارێزڤان ..
خۆ ئه‌گه‌ر سواری که‌ری به‌په‌ڕۆ بوونه و نایه‌نه خوارێ هه‌رچه‌ندی هه‌چه‌ی لێبکه‌ن ناڕوا ناتانه‌وێ ناوی پێشمه‌رگه‌یان لێ بنێن تکایه وشه‌کی گونجاو هه‌ڵبژێرن ئاشتیڤان به‌واتای ئاشتیکاران ، ئاشتیخوازان ، خاوه‌ن ئاشتی یان پارێزڤان که‌ده‌کاته پارێزهوان له‌خاک و گه‌ل . ئه‌گه‌ر گێ لهزمانزان و وێژه‌وانه‌کان ڕاناگرن خۆ ڕۆژنامه‌نوسان حهیابهرهن له‌ده‌ستی ئه‌وان چی ده‌که‌ن ؟ ئه‌وه نویژه و دوور و درێژه مێژووش ده‌تان ههنجنێ ئه‌گه‌ر به‌خۆتان دا نه‌چنه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه سۆرانی نازانن و فێرنابن ئه‌وا ئێمه کرمانجی دپهیڤین ، پڕ ڕند هین بووین . لاوۆ کورد گی یه‌کن ههڤزمان و ئاخن ، کوردستان یه‌کی یه نه‌چار پارچه ! چما ئه‌م ژ هه‌ڤدوو دهقهتێنن ؟ ده‌ترسێم پێشنیاره‌کانمان بۆ ئێوه‌ش هه‌ر وه‌ک حکایه‌تی مێشی بی !