کارزان کۆیی: سەربەرزیە بۆ هەموو شەهیدان بۆ شەهید عەتاو عەتاکان . کەشەهید بون بۆنی خاک و باروت و نیشتیمانی لێ دەهات نەک بۆنی مارکە !
وەک دەزانین . یەکەم سەرکردە کە بێ فەرمان لەم ئافاتەدا خۆ بەخشانەو شێرانە چوه سه نگەرەکانی بەرگری کاکە (حەمەی حاجی محمود ) بو . وە یەکەمین کەسیش لەم هەرێمە بەدەر لەئینتیمای سیاسی هاتە دەنگ بەندە بوو . هاوکات لەوتارێکما نوسیم . پێشمەرگە هەر پێشمەرگەیە ، گەر دوێنێ پاتەی لەپێ کردبێ و ئمڕۆ پۆستاڵ ، گەر دوێنێ گەنج بوبێ و ئمڕۆ پەک کەوتە . چونکە پێشمەرگە هەرگیز شانازی بە بازویەوە نەکردوە .بەڵکو پێشمەرگە تەنها شانازی بەورەی پۆڵاینی خۆیەوە کردوە .هەر لەو وتارەدا سوپاسی هەڵوێستی مەردانەی ئەم پێشمەرگە سەرکردەیەم بەرز نرخاند . وە ئاواتم خواست ئەم هەڵوێستەی ببێتە هاندەرێ بۆ هێندێ لەنابەر پرسان. ئەمەش بوە هۆی دڵ تەنگیو زویر بونی هێندێک لێمان . لەو ساتەوە زانیم ئەم مرۆڤە پیاوێکی زۆر گەورەیە ، هەر ئەو هۆکارەشە دەبینین لەم هەرێمەدا کاڵفامانو نابەرپرسان کەیفیان بە بچوک کردنەوەی پیاوی گەورەدێ .
کاکە حەمە فرمێسکی تۆ .. ناخی مرۆڤایهتی ههژان من جگە لەقوڵپی گریانو هەنسکی گەرم نەبێ لەئاست ئەو جەرگ سوتاویەدا هیچم بەدی نه کرد. تەنها سەروەری وسەربەرزی خۆڕاگری پێشمەرگەی دێرین نەبێ .
بەڵێ جەرگ لەدەست دان زۆر دژواره. ئاستەمە خۆگرتن لەئاستیا وەلێ شەهید بونی عەتا کەی تۆ چەند خەڵکی ئەم نیشتیمانەی غەمبارو دڵتەنگ کرد . هەزار ئەوەندە هیوای مانەوەی ئینتیمای نەتەوەیی وكوردایەتی پێ بەخشینەوە و گیانی پێشمەرگایەتی نوێ کردەوە و زۆرێک لەکوڕانی بەرپرسانو خودی بەرپرسانیشی خڵتانی خەجاڵەت کرد . ئەی ئەوە شەرمەزاری نە بو کوڕی سەرکردەیەک کەهیچ پلەو پایەیەکی نەبو . خۆی کردە قەڵغان بۆ پاراستنی ئەم حکومەتە کەچی هەن نەک ناجەنگن بەڵکو ئامادە نین بەداعش بڵێن تیرۆریست بەڵام وەزارەتو پۆستی باڵا وەردەگرن . شەهید بونی عەتای کــوڕی پێشمەرگە لــەسەنگــەری پێشەوەی بــەرگری لــەخــاک . ئاسۆیەکی ڕونی پێ بەخشین.س
دەبا هەمیشە هەست بە ئاسۆ ڕوونە بکەین . دەبا سەرکردەو کوڕانی بەرپرسان هاوشانی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکان پڵنگ ئاسا لەسەنگەرەکانی بەرگریدا بیان بینین وەک عەتا پێش پێشمەرگە بکەون نەک پێش کامیرا . دەبا بەر پرسەکان کراسێکی ئاودامان لەبەری تۆ و شەهید دادڕن و قوربانی بەگیانی خۆیانو ڕۆڵەکانیان بدەن وەک تۆی سەرکردە .
لەکۆتایدا دەڵێم بهرگریی له خاك و نیشتیمان لەلایەن سەرکردەیەکەوە کە وهك پێشمهرگه تهقه بكات و لەخۆڵدا بگەوزێ شان بەشانی کورەگەورەکەی لهو پێناوهدا بجەنگێ وە له تهنیشتی خۆیهوه ئەو هیوایەی خهڵتانی خوێن بكرێت. وە بڵێت شەهیدبوونی کوڕەکەم وەك شەهیدبوونی هەر ڕۆڵەیەكی تری ئەم نەتەوەیە و زیاتر نییە . ئیدی چۆن ئەم هەڵوێستە بەنرخە نابێتە وانەی کوردایەتی و هەموان ناکاتە عەتاو بەیەک دەنگ بڵێین ئەوانەی خۆیانو کورەکانیان لەشەهیدبون دەپارێزن نیشتیمانیان پێ ناپارێزرێ .
کاکە حەمە ، من لەمێژە دەزانم کە تۆ پێشمەرگەیت کوڕی ئەم نیشتیمانەیت سەرکردەیەکی خۆنەویست و کورد پەروەری منیش کوڕی ئەم نیشتیمانە خێر نەدیوەم . دە تڤەنگە خوێناویەکەی شەهیدم بەرێ دەستت ماچ دەکەم . باشان بەشانت بجەنگێم . بۆ تۆڵەی عەتاکان . ئای چەند سەروەریە بۆ نوسەرێک لەپاڵ سەرکردەیەکی خاکیدا. بجەنگێ نەک لەپاڵیا وێنە بگرێ .
دەسەرهەڵڕەو دڵم ماشکێنە ئەی پیاوە سەر بەرزەکە بالەسەنگەری بەرگریدا نیشانت بدەم چۆن لەدوای شەهید بونی عەتاکەی تۆ و گەردەخان . ئەم نیشتیمانە بۆتە نیشتیمانی عەتاکان ، ئەی ئەوە نیە نەپۆستت هەیە نەپلە نە پارەدەبەخشیتەوە نەپایە کەچی پێش بڕکێیە لەسەر ئەوەی کێ بێتە عەتاکەی تۆ و شانبەشانت بجەنگێ تا ببێتە پێشمەرگەی کوڕی پێشمەرگە و بۆنی خاک و باروت و نیشتیمانی لێ بێت نەک بۆنی مارکە و خیانەت .
بەڕێوەبەری نوسین گۆڤاری ڕێچکە
awaolives@yahoo.com
https://www.facebook.com/awaolives