مـخـابـن لەم نـیشتمانە.
دیاردە ناشیـرینەکان. ڕەفتارە نابەجێـکان. زۆر بەخێرایـی تەشەنە دەکات. لە نێوان تاکی کورد. لێ کارە قەشەنگ و جوانەکان بە پـێـچەوانەوە. زۆر بە سـسـتـی بە دەمارەکانـیفەردی کورد ڕێ دەکا. دیارە ئەوەش جێ چڕنووکی داگیـرکەران و ناحەزانـی ئەم نیشتمانەیە. بە سەر تەواوی کۆمەڵـگای کوردی ڕەنگـی داوەتەوە. دووژمنانـی گەڵەکەمان ھەمیشە و بێ وچان کاریان لە سەر ئـەو خـاڵانـە دەکـرد و دەکــــەن نـێـگــەتـیـڤــن.
بۆ ئەوەی تاکی کورد دوور بـخنـەوە لە ڕۆشەنـبیـری و ژیـاری تا تەواوی کۆمەڵگا بە دەست دیاردە دزێوەکان ھەراسان بکەن. یێکێک لە دیاردە نابەجـێـکانـی ئەمــڕۆ کـە
کۆمەڵی بێزار کردووە. بە کار ھێنانـی ئەو ھەموو ھۆڕنەیە. ڕۆژانە لە کووچە و کۆڵان و شەقامەکان تووشی ڕاچڵەکانـمان دەکـات. ھەمـوو گـاوێ لە مـاڵەکانـمان لە فەرمانگە لە بـازاڕ کـردن تـووشـی دڵـەخـورپـەمـان دەکـات. بەبـێ ئەوەی شـوفـێـری بەڕێـز درک بە شـێوانـدنـی خەیـاڵ و ھـەســتـی پـیـادە ڕۆکـان بـکـا. پـەنـجـە بە ئـامـێـری ھۆڕن ژەنـەکـەوە دەنـێ، جـێـگای داخ و ئەسـەفـە بە ھـیچ جۆرێ ڕەچاوی شوێن و کات نـاکە. چ جـای ئەو ھـۆڕنە سەیر و سەمەرانەی ئەمڕۆ لە بازاڕی جوانکـاری
ئۆتۆمـبـێـل بڵاو بوونەتەوە و کاکی سوکان بە دەست بە ئارەزووی دڵی ھۆڕن بۆ ماشێنەکەی دەبەسـتـێ. گەرچی برایانـی ھاتووچۆ ھەوڵی خۆیان داوە وەلێ بێ سـوودە
چونـی نـاکـرێ ھەر ئۆتۆمبـێـلێک کارمەندێکـی ھاتووچۆی لەگەڵ دابـنـێـیـن. لازمە شوفێری ئازیز خۆی ھەست بەرپـرسـیـاری بـکـات، گەرچی ھۆڕن زەروورە بەڵام لە شوێن و مەکـانـی خـۆی نەک شـوفـێـری ڕێـزدار بە کەیف و ماشای خۆی. لە ھەر شوێـنـێـک ویـسـتـی لە سەر بوو دەست بـنـێ بە ئـامـێـری ھـۆڕن ژەنـەکـە و خەڵـکـی ئەو دەورو بەرە ( کـاســکە ) یان ھەمـوومان دەزانـیـن لە نـزیـک شـوێـنـە گـشـتـیـەکـان ھۆڕن
قەدەغەیە وەلـێ شوفـێـران ڕەچاوی ناکەن حەیـف. یان زۆریـنـەمـان ئەو دیـاردەمـان بەر
چـاو کـەوتـووە. لە شوێـنـی پـێـچ کـردنـی تـرافـیـک زیـاتـر لە دە تــا پـانـزە ئۆتۆمـبـێـل لە بەردەمــی شوفـێـر وەســتـاون بە ھـۆی شـوفـێـرێـکـی سەرپـێـچـی کار. کاکی شوفێر سەبـر و ئـارامـی نـامـێـنـێ بە ھۆڕن لـێـدان دەیـکـات بە ڕۆژی حەشر. قەسـت دەکـات بە سەر مـاشـێـنـەکـانـی پـێـش خــۆی بــازبدات. لە ڕۆژانــی
ڕابــردوو دوو ئـازیـزی ڕۆژھەڵاتـی کـوردسـتـان ھـاوڕێـم بـوون لە جەرگـەی بـازاڕی شــار
ووتـیـان ئـەرێ بـرا بۆچـی خەڵـقی ئەم شارە لە ئاست سەروەتە نەتەوەیەکان کەمـتەرخـەمـن. ئەوەی ئەو چـەن ڕۆژە ئـێـمـەی بـێـزار کردووە بە کار ھـێـنـانـی ئەو ھـەمـوو ھـۆڕنـەیـە. گـووتـم پـێـشـیـنـان ھەر قـسـەیـەکـیـان وەک نەخـشـی سەر بەرد وایـە. گـۆڕیـان پـڕ نــووربـێ ئەوە نـیـە دەڵـێـن.((بـیگـری بە شـیـری بەری نـادە بە پـیـری))ئومـێـد دەکـەم شوفـێـران ڕۆحـیـان ھەدار بـێ. گـیـانـی ھـاوکـاری و بە خـشـنـدەیـی لە نـاخـیـان چـێ بـێ………….