بێ سێ و دووی دوودڵی گۆتی: باشه. ئه‌و ڕۆژه‌ی هات لۆ پێشمه‌رگایه‌تی شه‌هید شه‌هریار داوای لێکرد چالاکیه‌کی پێشمه‌رگانه ئه‌نجام بدا له‌ناو شاری کۆیه! ڕومانه‌یان دایێ و ڕۆیشته‌وه. سبه‌ی ئێواره کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لهچاوهڕێیدا براده‌ران بهتیۆتا سپیه‌که چوونه لای گوندی هه‌واوان و له‌گه‌ڵ خۆیان هینایانه‌وه، دوو جه‌یشی ناشه‌عبی لای ماڵی قایممقامی کۆیه به‌کوشتن سزا دابوو خۆشی به‌ساغی هاته‌وه ئه‌وه سه‌ره‌تا بوو.
ئادگار و که‌سایه‌تی..
نوێنه‌ره‌وه‌ی مرۆڤێکی پاک و دادوه‌ر هه‌روا چاوه‌کانی شه‌رمن و پڕ له‌ڕێز، که‌مدوی زۆر مه‌ردانه‌ی ئازا و بهڕاپهڕبوو. هه‌میشه لایه‌نگری بێ پشتیوانان و له‌به‌ر که‌سی دانهدهینا تا ئه‌و ساتانه‌ی گیانی به‌نیشتمانی کورد به‌خشی خاوه‌نی ڕه‌وشتی جوان و ڕۆحپهرهبوو، عه‌لیه سور هه‌میشه‌یی وه‌ک ناوه‌که‌ی پیاوێکی بهجهوههربوو. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ک له‌ده‌شتی هه‌ولێر پێشمه‌رگایه‌تی کرد هێرشی کردبووه سه‌ر ناقیله‌ی سوپای ڕژێم و گرتبووی نازناوی خه‌ته‌ریان به‌سه‌ردا بڕی چونکه ترسی نه‌ده‌ناسی!
خۆشگۆیی و به‌زم..
پێشینه‌ی زۆر پێشمه‌رگه له‌سه‌رتا گوله ئاربیجی هه‌ڵگرتن و ئه‌وجا ئاربیجیه‌که، دواتر قوله بڕنه‌و یا پهڕهشوتهک ئه‌وجا ژێسێ تا ده‌گه‌یشته کلاشینکۆف ساڵی پێده‌چوو! به‌ڵام شه‌هید عه‌لی یه‌که‌مجار نارنجۆک ئهندازهکیان دایێ ناردیانه که‌رتی سێی تیپی 93 ی کۆیه، ئه‌وکاته ماوه‌ی مانگه‌ک ئه‌منیش له‌گه‌ریان بووم چونکه هه‌فته‌ک که‌متربوو ئه‌و ببووه پێشمه‌رگه نه‌یان ده‌ناسی پێشمه‌رگه‌کان بۆ دابه‌شبوون له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌ده‌برد هه‌موو جهمهکان ئه‌من له‌گه‌ڵ خۆم ده‌برد. له‌گوندی باجه‌وان چووینه ماڵێک، نانی نیوه‌ڕۆ خورا گه‌رمابوو.. شه‌هید عه‌لی نارنجۆک ئه‌ندازه‌که‌ی له‌به‌رده‌می خۆی دانابوو (زیاتر چه‌کێکی ده‌نگ گه‌وره و تۆقێنه‌ربوو، له‌شه‌ڕدا ڕۆڵی نهدهگیڕا لهنزیکیش بکه‌وتبا که‌سی بریندار نه‌ده‌کرد بێجگه له‌ده‌نگه به‌رزه‌که‌ی وه‌ک تابڕ وایه به‌ڵام لووله کورت و ئه‌ستور) کابراش پرسی: ئه‌و سیلاحه چیه کاک عه‌لی؟ شه‌هید عه‌لی بهپێداههڵدان و ده‌نگ قهبهکردنهوه: ئه‌وه نارنجۆک ئه‌ندازه نارنجۆک ئه‌نداز! کابرا: لۆچی به‌کاردێ؟ شه‌هید عه‌لی: ئه‌و دژی ده‌بابه‌یه هه‌رلێی ده‌ی یه‌کسه‌ر ده‌یکاته ئاو! کابرا عه‌قلی نه‌یبڕی ماوه‌ک داما قسه‌مان نه‌ما، سه‌ری له‌شه‌هید عه‌لی نزیک کرده‌وه به‌ئه‌سپایی گۆتی: قسه‌ی خۆمان بی کاک عه‌لی وابزانم ئه‌وه‌ی ده‌یته‌قێنی ده‌بی مه‌له‌وانیش بزانی. ئه‌مه‌ش خۆمان مات کرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌رکه‌ی ماره‌که‌یان هاتینه ده‌رێ له‌تریقه‌ی پێکهنینێمان دا به‌ده‌م ڕێوه شه‌هید عه‌لی: به‌خوای چاکی پێ ڕابواردم، توخوا وانیه کاکه دله؟ ئه‌منیش چاوم ئاوی کردبوو لهبهرپێکهنینێ وه‌ڵامم پێنهدهدراوه.
ئازایه‌تیه‌کی بێ سنور..
هه‌ر له‌و ڕۆژانه هێزه‌ک له‌مه‌ڵبه‌ندی چاره‌وه ده‌هاته ده‌شتی کۆیه، داوایان کرد سه‌ر له‌ئێواره‌که‌ی که‌مینه‌ک له‌سه‌رجاده‌ی هه‌یبه‌سوڵتان دابنرێ، به‌شه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی چار چوون. شه‌هید عه‌لی گۆتی: ئه‌گه‌ر بێلن له‌گه‌ریان ده‌چم به‌لکه شه‌ڕه‌ک بی و کلاشینکۆفهکی ده‌گرم! دیاربوو براده‌رانیش ڕێگه‌یان دا به‌نارنجۆک ئه‌ندازه‌وه چوو له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕۆیی له‌یه‌که‌م ده‌سته‌ی سه‌ر جاده‌ش دامه‌زرابوو!
یاده‌وه‌ری.. له‌دۆڵه بۆتێ لای دۆڵه‌ڕه‌قه کاتی پشووی که‌رته‌که‌مان بوو دوو ڕۆژ سه‌رچیا و دوو رۆژ له‌باره‌گا. عهسرهک شه‌ش کۆپته‌ر و دوو فڕۆکه‌ی پیلاتۆز هاتن، هه‌ر بابابوو لۆ بن به‌رد و ئه‌شکه‌وتان بهگردهک هه‌ڵگه‌ڕاین، شه‌هید عه‌لی به‌ته‌نیا لهگۆڕایی ناو وه‌رده توتنی شکاوه بهتهکتریۆف ته‌قه‌ی ده‌کرد!
ساڵی 1988 له‌گوندی یاخسه‌مه‌ر له‌کاتی پاراستنی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی به‌لێدانی فڕۆکه‌کانی ڕژێم به‌پێوه به‌ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه شه‌هید بوو. ڕێز و پێ‌زانین لۆ ڕوحهپاکهکهی یادی پیرۆز.