ووشەی تەعریب .. جارێکی تر دەسەڵاتی کورد بەکاری ناهێنێت وە پێ ی قورسە ئەو ناوە بخاتەوە ناو لیستی بەرنامەو باسەکانی یەوە ،
لەبری پاك کردنەوەی کەرکووك و دووزخورماتوو و خانەقیین لەعەرەبی بەزۆرهێنراوی دە هەزاری، ئێستا باوەشی بۆ ئاوارەکانی هەموو عێراق و سوریا کردۆتەوە وە بەناوی ئاوارەوە فەرشی سوریان بۆ ڕادەخات ، هەندێك جاریش خۆیان دەچن بە شوێنیاندا بەتایبەتی بۆ ووڵاتە سونەکان کە عەرەبستانی کوردستان لەخزمەتی ئێوەدایە ، ئەگەر ژنتانیش دەوێت بۆتان هەیە لەکوردستان کام ژنی جوانە بیهێنن وە لەدادگاش مارەی دەبڕن ، لەکاتێکدا تاکی کورد لە هەزارەها قەیراندا دەژێت لەساڵانی ١٩٩١ وە خێزانی کورد ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە ، دەسەڵات لەکوردستان جۆراو جۆرە هەروەزیرو بەریوبەرێك لەدەوروبەری خۆی دەسەڵاتی هەیە ، لەودیوی سنوری ئەوەوە کاری پێوە نی یە ، وەزیر هەیە تەنها ١٠ کەس گوێ ی لێ دەگرن ! قەیرانەکان یەك و دوو نی یە بەڵکو لەهەموو ڕوویەکەوە دەسەڵاتدارانی کوردی قەیران دەقوازنەوە بۆ ناو ئەم ووڵاتە کە ئێستا عەرەبستانی کوردستانە ، لە ناو شارەکانی هەرێمدا ئەگەر گوزەرێك بکەیت ئەوا تابلۆکان بەزمانی عەرەبی نوسراوە ، تابلۆی عەرەبی زیاترن لەکوردی ، ئەوەی جێگای سەرەنجە لە شارە گەشت گوزارەکان وەکو شەقڵاوە و دوکان و ئامێدی چەندین تابلۆی ناوی هۆتێل فەلوجەو بەغدادو ئەنباریت بەرچاو دەکەوێت ، ئەوە بێجگە لە چێشتخانەکاندا ، ئاوەرەکان لەناو شارو شارۆچکەو گوندەکانی سەر سنووری کوردستان وا ئێستا بەرەو چێاکانی قەندیل و حەسارۆست و برادۆست دەڕۆن ، من لەسەردانێکدا بۆ سەر چیای برادۆست ئەو ڕەشماڵە کوردانەم بینی کە خەڵکی عەرەبیان هێناوە بۆ شوانی کردن ؟ لێرەوە پرسیارەکان ئاوهان ئایا تاکی کورد چ بیرو باوەڕێکی بە نیشتیمانی بوون دەبێت لەکاتێکدا میدیاو بازاڕو ژیان و خەڵك و ژیانی ڕۆژانە بڕە لەم قەیرانانە و کێشانە ؟ ئایا دەوڵەتی کوردی بە تەعریبی عەرەبی دەبێت ! ئایا قەیرانەکان بیرو باوەڕ لای تاکی کورد پتەو دەکات ؟
دەسەڵاتی کوردی و پیاوەکانی لەپێناو مانەوەی خۆی وە لەپێناو قۆرخ کاریەکانی خۆی قۆناغ بە قۆناغ قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی دەخاتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی عەرەبستانی کوردستان بیر لەهیچ نەکەنەوە. هاتنی خەڵکی شاری موسڵ و تکریت و بەغدا و رومادی و فەللوجەو بەسرەش بەبێ سانسۆر وە بە فەرش داخراوی لەکوردستان نیشتەجێ دەکرێن ، ئەوە لەکاتێکدا خەڵکی کەرکووك بەبێ کارتی زانیاری بۆیان نی یە ئۆتۆمۆبیل و خانوو لە پایتەخت بکڕن ، ئەوانەی کەلە ئەوروپاوە هاتبوون بۆ ووڵاتەکەیان جارێکی تر گەڕانەوە ئەوروپا ، وە داهێنەرەکانی کورد کە ساڵانە تەکریم دەکرێن ئێستا لەبەر قەیرانی ئابووری ناویان سڕاوەتەوە وە دام و دەزگاکان هیچ گەرمو گوڕی تێدا نەماوە ، ئەوەی کەلەپشت پەردەوە ڕوو دەدات ئەوە نی یە لە میدیاکان باسی لێوە دەکەن بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە ، واتە متمانە بەهیچ شێوەیەك لەم ووڵاتەدا نەماوە ، کەس ناتوانێت تەنها ١٠٠ دۆلایش لەبانکەکاندا دابنێت ، تەنانەت فەرمانبەرە بیانی یەکانیش رۆژانە مووچەکانیان لەبن دەست دایەو لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن بۆکارو دەیهێننەوە ماڵەوە، ئەم ووڵاتە ئاشخانەیەکەو خوا دەیگڕێت.