نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
باراک حوسین ئۆباما لە دایک بووی٤/ ئاب /١٩٦١ چل و چوارەمین سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ٢٠/ینایری / ٢٠٠٩ ەوە یەکەم سەرۆکە کە کە لە ڕەگەزی ڕەش پێست و ئەفریقیە بچێتە ناو کۆشکی سپیەوە بە دروشمی گۆرانەوە کە ھەر بەڕاستی توانی گۆڕانی گەورەش ئەنجام بدات و ببیتە ئیلھام بۆ زۆر بزوتنەوە ی تر بەو ناوەوە لەھەندێ شوێنی تریش لەوانە ھەرێمی کوردستانیش ئەوەش دوای خەبات و تێکۆشانێکی زۆری ڕەش پێستان ھات لە ئەمریکا لە پێناوی یەکسانی و بەرابەری لە نێوان ھەموو ڕەنگ و ئتنیکە جیاوازەکاند کە ڕەش پێست لەو وڵاتەدا وەکو ھاووڵاتی پلە دوو تەماشا دەکرا بۆیە کاتێک کە ئۆباما وەکو سەرۆک دەست بەکاربوو لە ئاھەنگەکەدا زۆریک لەو چالاکوانانە لە خۆشیا گریان کە بەرھەمی خەباتەکەیان چنیەوە ڕەش وسپی پێست یەکسانبوون لە مافەکاندا لوتکەی دەستەڵاتی وڵاتەکەیان وەرگرت .
بۆیە ھەر لە یەکەم ساڵی فەرمانڕەواییەکەدا خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت لە پێناو ھەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەھێزکردنی دبلۆماسیەتی نێو دەوڵەتی و ھاوکاری لە نێوان گەلاندا , ئەمانە و لە پێشتریش سێ خول ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە لە (١٩٩٧ _ ٢٠٠٤) .پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین کە ناوبراو دەرچووی کۆلیجی کۆلۆمبیا یە لەزانکۆی کۆلۆمبیا وکولیجی مافەکان لە زانکۆی ھارفارد, ھەروەھا یەکێکە لەو کەسە کەمە ئەفریقیانەی کە سەر نووسەری گۆڤاری ھارفاردی یاسایی بووە ھەروەھا گەلێک چالاکی کۆمەڵایەتی ھەبووە لە ولایەتی شیکاغۆ پێش ئەوەی بڕوانامەی پارێزەری وەربگرێت و دواتر وەکو ڕاوێژکاری یاسایی و مامۆستای یاسا کاری کردووە لە کۆلیجی مافی زانکۆی شیکاغۆ .
ئیستەش وا لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیدا بەردەوامەو زۆر ھەنگاوی گەورەی بۆ پێشەوە ناوە لە سەر ئاستی ناوخۆی وڵاتەکەی کە لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی پێدابوون لەوانە , ئابووری ئەم وولاتە زلھێزەی تاڕادەیەکی باش بەرەو پێشەوە برد ,ڕێژەیەکی باش بێکاری کەمکردەوە . ھەنگاوێکی زۆر مەزن بیمەی تەندروستی لە ئەمریکادا بردە پێشەوە لە ڕێگەی بەرنامەی obama care plan) (. گەشەیەکی زۆرباشی بە کەرتی تایبەتی ئەمریکادا , بە پلانێکی زۆر ورد فەرمانگەی کۆچبەرانی ئەمریکای ڕێکخستەوە لە بێسەرەبەری ڕزگاری کرد.
لەڕووی سیاسەتی دەرەوش زۆر دەستکەوتی مەزنی بۆ ئەو وڵاتە تۆمار کرد لەوانە گەورە تیرۆرستی جییھانی ئوسامە بن لادن بە سزای ڕەوای خۆی گەیشت , ھەروەھا زیندانی بەدناوی گۆنتینامۆ داخرا .
ئەمانە و زۆرێک لە گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکاو وڵاتانی جیھانی لەڕێگەی دیالۆگ و دانوسانەوە چارەسەرکرد کە کەمێک بە کورتی لە سەریان دەوەستم ئەوانیش ئێران و کوبا ن .
سەرەتا ئێران کەلە ساڵی ١٩٧٩ و دوای ڕوخانی ڕژێمی شاو شۆڕشی گەلانی ئێران دوای بە بارمتە گرتنی ھەموو کارمەندو دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لە تاران ئیتر وا بۆ زیاتر لە ٣٦ ساڵە پەیوەندیەکانیان بڕاوەو ئەوان ئێران ئەمریکا بە شەیتانی گەورە ناودەبەن و لەسەر ھەرچی شوێنی بڵند و دیار ھەبوو لەو وڵاتەدا نوسرابو مەرگ بۆ ئەمریکا ئەمانیش حکومەتی ئێرانیان بە مارقە و شتی خرابتر ناوزەد دەکرد بۆیە ئۆباما توانی کۆتایی بەو جەنگە ساردە بینێت ولە وتاریکیدا ھەرلە پاش واژۆ کردنی ڕێکەوتنەکە بڵێت ئەمە نیشانەی ڕاست و دروستی و توانای دیبلۆماسیەتی ئەمریکایە و دەتوانێت ئاسۆی نوێ بکاتەوەو گۆڕانکاری ڕاستەقینەو گرنگ بخوڵقێنێ کە ئەمریکاو جیھانیش بەرەوە بارودۆخێکی ئارامتر بەرن , ئەمانەشی بە چەند وتەیەکی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆن کەنەدی پشتڕاستکردەوە کە وتبووی نابێت دان وسان بکەین بە پاڵنەری ترسەوە ھەرگیز , نابێت لە دان وسانیش بترسین .
لە ھەمان کاتدا ئۆباما دڵنیایی دەداتە ھاوپەیمانە ئیستراتیجیەکەی لە ناوچەکەدا ئیسرائیل کە دەستبەرداری نابێت و پابەندە بە پارستنی ئاسایش و بەرژەوندیەکانی و پێشتریش لە کۆبونەوە لوتکەی نێوان خۆی و سەرکردەکانی کەنداو ھەمان دڵنیایی بۆیان دووپاتکردەوە کە بە م ڕێکەوتنە کۆتایی بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران دێت و تەنھا لایەنی سلمی وزانستیەکەی دەمێنێتەوە .
لەلایەکی ترەوە داڕێژەرانی بڕیار لە ئەمریکا پێیان وایە ئێران ھەژموونو دەستەڵاتێکی زۆری بەسەر کێشە ئاڵۆزو ھەڵپسێراوەکانی ناوچەکەدا ھەیە چ لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و ئەفغانستان و شەڕی لە ناوبردنی تیرۆر و ململانێ ی لە مێژینەی عەرەب و ئیسرائیل ,بۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوایەتی ئەمریکا پێویستە دەرگاکانی دان وسان و دیالۆگ لە گەڵ ئێراندا بە کراوەیی بھێڵرێتەوەو بۆ چارەسەرکرنی ئەو کێشانە کە دابڕان و دوورە پەرێزی ھیچ ئەنجامێکی وایان نەدا بە دەستەوە جگە لە ئاژاوەو ناسەقامگیری ھەڕەشە لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و جیھانیش .
جگە لەوەی کە گەمارۆکان ئێرانیان ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانو سان و بەمەرج وداخوازیەکانی وڵاتانی (٥+١) قایل بێت .
یەکێکی تر لە و کێشەو گرژیانە پەیوەندیە کانی نێوان ئەمریکا و کوبایە کە بۆ نیو سەدە زیاترە بەو شێوە درێژەی ھەیە ئەویش لە سەردەمی ئۆبامادا کۆتایی بەو بەستەڵەکە ھێنراو بووە یەکێکی تر لە سەروەریەکانی ئۆباما کە لە مێژوودا بۆی تۆمار بکرێت وکە چۆن بە رَووی نەیارەکانی ووڵاتەکەیدا کرایەوەو کێشە ھەڵپسێراوەکانی بە مەنزڵ گەیاند و دواجاریش دەستی ئاشتبونەوە ڕێکەوتن بۆ کوریای باکوریش درێژ بکات .
بەڵام لە دوییدا ڕاستیەک ھەیە نابێت فەرامۆشی بکەم ھەڵوێستی ئۆباما یە بەرامبەر بە عێراق و لەویشدا کوردستان کە نەک کێشەکانی چارەسەر نەکرد بەڵکو بە پەلە پەل سوپای ئەمریکا ی لە عێراق کێشایەوە و بواری ڕەخساند بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە بە ئارەزوی خۆیان دەست بخەنە ناو کاروبارەکانیەوەو ئەو دۆخەی لی َ بەرھەم بێت کە دەیبینین و وڵاتی لە تونێلێکی تاریکدا جێھێشت کە دەرچوون لێ ی ئاسان نیە و عێراق کەس نازانێت وەسفی بە چی بکات و خوێنی لێدەچۆڕێت و جەنابیشیان پێ لەسەر یەکپارچەیی خاکەکە ی دادەگرن ؟؟؟!!