هیوا سهرههنگ:
بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ناو یهکێتی بەتەنیا بیروبۆچوونەکانی ( مام )ی مەزن، بیردۆزو ئایدۆلۆژییەکانی تاکە رێگەی چارەی هەموو قەیرانەکانە، رێبازی ( مام ) رێبازی گۆڕانکاری و پێشکەوتنخوازییە، رێبازی داهێنان و چەسپاندنی دیموکراسی و ئاشتییە. دەبا بگەڕێینەوە بۆ شێوازەکانی ( مام ) لە چۆنیەتی خۆرێکخستنەوە و خۆتاودان بە گوڕ و تین و توانایەکی نوێوە، ئەوەی لە ( مام )ەوە فێر بووین ئەمڕۆ بیکەینە داینەمۆی دەرئەنجامە سوود بەخشەکان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. دڵسۆزیمان بۆ ( مام ) و رێبازەکەی، چەترێکە دەکرێت لە سایەیدا هەمووان کۆببینەوە و یەکێتی ریزەکانی ناو یەکێتی تۆکمەتر بکەین و بپارێزین و ئەو داناییەی ( مام ) لە پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتیدا، هێزی یەکێتی و توانای یەکێتی و پێگەی یەکێتی بەرجەستە کردبوو لە رۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ، هەر بۆیە هێزی هەمووان هێزی یەکێتییە و هێزی یەکێتیش هێزی هەمووانە .. ( مام ) خۆی چەندین جار دووپاتی کردۆتەوە و دەفەرموێ: ( مانەوەمان، سەروەریمان، پێشکەوتنمان، بەندە بە یەکێتیی نیشتمانێی کوردستان ). هەر بۆیە هەموو دڵسۆزییەک بۆ داهێنان و پێشکەوتن و بەرقەراربوونی دیموکراسی و پاراستنی ئازادییەکان و سەقامگیر بوونی هێمنی و ئاشتی و چەسپاندنی دەستورێکی مۆدێرن و سیستەمێکی نوێی هاوچەرخ لە کوردستاندا پابەندە بە پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتیەوە. ئەمەش تاکە دیاری و وەفا و دڵسۆزی یەکێتییەکان پێشکەش بە ( مام ) و ماندووبون و مێژوویەکی پڕ خەبات و سەروەری رابەری گەورەمان ( مام جەلال ) بکرێت و لەم قۆناغەی ئەمڕۆدا ( مام ) دڵخۆش و ئاسوودە و سەرفراز بکات و بە تەندروستییەکی باش و دڵێکی پڕ هیوا بە ئەندامەکانی بگەڕێتەوە نێو پرۆسەی سیاسەت و خەبات.