قاچاغچیە سیاسیەکان لەئاستی هەست و مێژوومان شەرمەزارن بەهیچ شێوەیەک ناتانن دیمەنی پووش و پاوانی کوردستانەکەمان لەبەرچاو ناشیرین بکەن بەگەرما هەڵپڕوکێنەرهکهش کههاوینه هه‌موو سه‌وزیه‌کان زه‌رد ده‌کا به‌زستانیش سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌سته‌کانه! دەردی کورد تێنەگەیشتنە بەڵام مێژوو وانەی خۆیان داده‌دا هه‌ریه‌که‌و له‌گۆشه‌ی ڕووپه‌ڕێکی ڕووتده‌کاته‌وه که سیاسه‌تمه‌داری گیرفان پڕ و ویژدان به‌تاڵن!
سائق تەکسی..
گوێگیراوەکانی تەهلیلە و مەقامە نەشازە عەرەبیەکان جار جارە ڕاکێشانی ده‌وێ، هۆشێک هۆش بێنێته‌وه به‌ریان، دەبەس گەڕان بەدوای دکتاتۆرە ڕوحی و قاچاغچیە ئاینی و سیاسیەکان. لەخەوی نەزانیان بکه‌ین ناشێ و نابێ بەسەر خەتی سایدەکان لینگیان ئەوبەر ئەوبەرکەن ده‌بی سایدی خۆیان بگرن خوار و لات نەڕۆن هەرچەندە پۆلیسی هاتووچۆ هەڵکڕوزاوە خۆ ناحەقی نیە کەسێک لەبەخچەی ساوایان فێرنەکرابی تازە ڕێی ڕاست نادۆزێتەوە خێرا ڕۆی سەرشێواوی وەرگەڕاوە. سائق تەکسی وەڵامدەرەوەی ڕادەی پێشکەوتنی گەلانی وڵاتانە خۆ مەرج نیە هەرفێنککەرەوە لەماشێنەکانیان داهەبێ، ڕەوشتی دوان و ڕەویان پێوەرە. سائق تەکسیەکان نوێنەری کهونەسیاسی و هینە هینەکانن هاهاها.
کوردستان زۆرخۆشە خۆش..
بێ ئه‌وان کوردستان پڕی خونچه گوڵ و په‌پوله‌ی تازه هه‌ڵفڕ، هه‌نگی کارکه‌ری شانه و ده‌نوکی ههڕزڕاوی کۆتره بێچووه بهخێوکهرهکانه…..تاد. چیمان داوه لهسیکڕابی سیاسی ته‌نانه‌ت خۆی و منداڵه‌کانیشی خۆشناوێ! کوردستان ئاسۆ و ئایندهی بێ ئه‌وانه.
موچه‌ی بڕاو ..
نه‌فره‌ت له‌خۆیان و موچه‌که‌یان که ده‌یدزن! مه‌شه‌خۆری کێچ و ئه‌سپێی قێزه‌ون ههربهکوڵانی خه‌بات و شۆڕش گیانیان ده‌سپێرن. زۆری نه‌ماوه جهمادهنیه تایه سوپێرهکان و عهینهکبازه درۆزنه‌کان ڕه‌نده‌ی په‌نیر ورد و خاشیان بکات وه‌ک تۆزی بهرفویهکی هه‌ژاران به‌ئاسمان که‌ون!
زه‌نگی بێدادی..
زرینگه‌ی دێ، خۆ شۆڕش کردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی بهفهرمانڕهواییهوه نیه! که‌تۆ دوێنێ خهباتکهربووبی ئه‌مڕۆ تاوانکهربی هه‌ر ته‌رازوو ههڵتدهسهنگێنێ و ئێستا له‌تاقی ئاسمان گیربووی پهلهپڕوزێته، داخ بۆ ڕۆژانی ماندووبوونت ده‌خۆی!