میلله تێك که له دێر زه مانه وه هه موو هه وڵ وتواناکانی خۆی له پێناو خه ونێك داخستوه ته گڕکه به سه ره تایی ترین ماف بۆ مرۆڤه کانی ئه م سه ر زه مینه هه ژمار ده کرێ ئه ویش سه ربه خۆییه.
میلله ت خۆی ده زانێ چجۆره کلیلێك ده رگای به خته وه ری لێ ده کاته وه به ڵام مخابن کلیله کا ن له له ده ستی میلله ت نین، به ڵکو ته نانه ت وا ده رده که وێ که له ده ستی خه ڵکێکی نادیار دابن.
کورد له باشوری کوردستان چی هه یه؟ سه رۆکایه تیه کی هه رێم و حکومه تێك و هتد… هه ر چیه کی هه بێ هه ر سه ر به عێراقێکی فاشیله، جا بۆیه جارێ له م قوره هه ر ئه م تۆزه هه ڵده ستێ.
سه ربه خۆیی کلیلی چاره سه ری هه موو کێشه کانی ئه م میلله ته یه، ئه م کلیله ش خراوه ته قوڕگی ماسیه که وه که مییله ت پێی خۆشه به تازه یی ڕاوی کات نه ك ماسیه که بمرێت و بۆگه نکات پاشان له که نار ئاوێك دا کلیله که له نێوان ئێسکو پروسکی ماسیه که دا له لایه ن عه ره بێکه وه هه ڵگیرێته وه.
باڕوو له چاره سه رکه ین….
سه رۆکایه تی هه رێم و دوو ئه وله ویه \ تێچوی خوێنی یه که میان ڕاگه یاندنی سه ربه خۆییو جیاکردنه وه ی کوردستانی باشوره له عێراقی فاشیل بۆ هه تاهه تایه.
دووه میان شانازی کردنه به و ته نازوله ی که یه کێتیه کی نیشتیمانی دیموکراتی کوردستانی بنیات ده نێ. تا وه کو ئه وکاته ی راگه یاندنی ده وڵه تی کوردستان ئه نجام ده درێ یه کبوونێکی نێشتیمانی ئه سته مه، ته نانه ت یه کخسته وه ی هێزی پێشمه رگه ی کوردستانیش که له چوارچێوه ی بوونی یه کبوونێکی نیشتیمانی دا خۆی ده بینێته وه به ر له دروستبوونی ده وڵه ت ئه سته مه، بۆ چی؟!
چونکه ئه گه ر له ئێستا دا و پێش ڕاگه یاندنی ده وڵه تی کوردستان هێزی پێشمه رگه یه ك خرایه ته وه ئه وا ئێستا ئاسانترین کار که پێشمه رگه ده یتوانی ئه نجامی بدات کوده تای سه ربازی بوو.
خۆ ئه گه ر حیزبه سیاسیه کان درك به م مه سه له یه نه که ن به مانای ئه وه دێت ستراتیژی حیزبه کان یان ستراتیژێکی بێئه قڵانه یه یاخود زۆڵانه که هیچ کامیان بۆ میلله ت شیاو نین، ته نانه ت زۆرجار واده رده که وێ که حیزبه کان نمایشی شانۆیه ك دووباره و سێباره ده که نه وه بۆ کوشتنی کات وه ك پرسی سواوی سه رۆکایه تی هه رێم بۆنمونه که هێند ئاسانه که زۆربه ئاسانی له م وێنه یه دا ڕوون ده بێته وه.
حکومه تی هه رێم و ئه وله ویاته کانی \ تێچوی ماددی
کاتێك حکومه تێك سه ر به عێراقێکی فاشیل بێت ئی دی چاوه ڕوانی چ جۆره سه رکه وتنێك له و حکومه ته ده کرێ؟! که واتا ده نگی ناڕه زایی خه ڵك و هه ڵهاتنی گه نجان له واقیعی ئه مڕۆی کوردستانو چه ندان قه یران له دوای قه یران خۆی له خۆی دا نیشاندانی نمایشێکی ئاست لاوازه و هه ر هه مان سیناریۆی به فیڕۆدانی کات تیای دا وه دی ده کرێ.
که رتی ته ندروستی، ئاو، کاره با، کشتوکاڵ، سوته مه نی، جاده وبان، خویندن، هه لی کار،ژینگه هتد..
ئه مانه گرنگترین ئه و که رتانه ن که ئه رکی سه ر شانی هه رحکومه تێکه بیانکات به ئه وله ویه تاوه کو هیچ نه بێ مافه سه ره تاییه کانی میله ت ده سته به ر بێت، به ڵام کاتێك حکومه ت نایه وێ خه رجی له م که رتانه دا بکات به مانای ئه وه دێت که حکومه ت نایه وێ خه رجی له فه شه لی خۆی دا بکات.
که مته رخه می حکومه ت له که رته کانی ئاوو کاره باو سوته مه نی بۆنمونه وه ك نیشاندانی فه زاحه تێك وایه که جێگای قبوڵی میلله ت نیه له کاتێك دا سه رده م سه رده مێکی مۆدێرنیزمی جیهانگیری به خۆیه وه ده بینێ ومیلله تیش چ له ڕێگه ی ئینته رنێته وه بێت یاخود میداکانه وه یاخود که سوکاری زۆربه یان که له ده ره وه ی وڵات ده ژین ده بینن که ڕه وشی که رته کانی ئاووکاره باچۆنه له ده ره وه ی کوردستان،
کاتێك که میلله ت ده ست به که رامه تی خۆیه وه ده گرێ و موراعاتی زروفی سیاسی ده که ن و حیزبو حکومه ت ده لاوێننه وه به مانای ئه وه نایه ت که میلله ت گێل بێت و له مافی خۆی خۆش بێت، به ڵکو میلله ت له چاوه روانی کیانێکی سه ربه خۆی به هێزو جێگیر دایه، به دڵنیاییه وه به ده ست دێت.
هه تا حکومه تی کوردستان سه ر به وڵاتێکی دیکه بێت حاڵی قه ت له وه باشتر نابێت، هه ر بۆیه کلیلی ده رگای به خته وه ری میلله تی کورد ته نهاو ته نها سه ربه خۆیی و جیابونه وه ی هه تاهه تاییه له عێراق.
ئێستا حکومه ت هه ر چیه ك بکات بۆ چاكسازی سودی نیه و نابێت چونکه سه ربه خۆ نیه، ئه گه ر حکومه ت ئێستا چاره سه ری هه موو قه یرانه کان بکات ئه وسا پێویست به ڕاه یاندنی ده وڵه ت ناکات. هه تا وه کو ئیستاله مێژوی هیچ ده وڵه تێك دا نه مبیستوه ده وڵه تێك هه بێ ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی له بارێکی ئاسایی داو بێ که موکوڕی ئه نجام دابێ و هیچ ده وڵه تێك به ئاسانی نایه ته سه ر حازری.
نوسینی
بێلان حه سه ن گه رمیانی
نه رویج
٢٣/٩/٢٠١٥