ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
یه‌كه‌م جار نییه‌و دووا جاریش نابێ عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهان و سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به شان و باڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و پارتی “” داد‌و گه‌شه‌پێدان – ئاكپارتی “” و رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست هه‌ڵبدات و له هه‌موو دیدار‌و وتاره‌كانیدا به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ لایه‌نگیری خۆی بۆ ئه‌ردۆگان و توركیا و پشتیوانی بۆ ئاكپارتی ده‌رئه‌برێت و پێیوایه نابێت كورد حه‌ز به شكستی ئه‌و رژێمه خوێنرێژهو ئه‌و پارته دێزه بكات.
عه‌لی قه‌ره‌داغی بێشه‌رمانه وه‌ك توركێك له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی توركیا ئیبراهیم تاتلسیس خاوه‌ن چل ئه‌لبۆمی گۆرانی و، مێژوویه‌كی پر له كه‌یف و خۆشی و سه‌فاو، ئالووده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌و، دۆستی كچ و ئافره‌تانی به‌ره‌ڵاو له‌شفرۆش و، “” شوان په‌روه‌ر “” ی پارهپرست و بێ هه‌ڵوێست له پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا بانگه‌شه‌و ریكڵام بۆ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی ئه‌كات و، به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و، به‌یاننامه ده‌ر ئه‌كات و، به‌ناو ئاینی ئیسلامه‌وه داوا له موسڵمانان ئه‌كات و، ئه‌ڵێت باشه ده‌نگ به هاورێم ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بده‌ن و، خۆتان و دنیا‌و دینتان نزا بكه‌ن و بپارێنه‌وه‌و، له پاڵ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی بوه‌ستن.
ئه‌م عه‌لی قه‌ره‌داغییه زۆر ترسنۆكه‌و، ناوێرێت بڵێت: من، یه‌كێكم له تاقمی ( ئیخوان ئه‌لموسلمین) و، زۆر درۆزنه‌و ئه‌ڵێت: من دوورم له كایه‌ی سیاسیداو، درۆكانی زۆر به زه‌قی ده‌رئه‌كه‌ون و، هه‌رچی له توركیا رووبدات، ئه‌و یه‌كسه‌ر دێته سه‌رخه‌ت و، لیدوان ئه‌دات و كونفرانسی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌به‌ستێت و، وراوه‌كانی ده‌ست پێ ئه‌كات و، جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامییه‌و، به‌ڵام ئه‌م “”زانایه”” هیچ داهێنانێكی نییه جگه له خۆپه‌رستی و، كاركردن له پێناو توركیای شۆڤه‌نیست.
عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌وه نییه كه “” پرۆفیسۆره‌و زانایه”” كابرایه‌كی دوواكه‌وتووه له تاریكستان ئه‌ژێت و، چونكه هه‌میشه وه‌ك توركێك بیر ئه‌كاته‌وه، بیری لای سوڵتانه‌كانی رۆژانی عوسمانلییهكانه، كه‌به زه‌برو زه‌نگ و جه‌ورو سته‌م حوكمیان ئه‌كردو، دامه‌زراوه ئاینییه‌كان له خزمه‌تی ئه‌وان بوو، لهمرۆژشدایوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زایانانی ئیسلامی و عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی قه‌ره‌زاوی هه‌موو كارێكیان له خزمه‌تی سوڵتانه عوسمانلییه نۆێكهیه به‌ناو ( ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) و، كارێكی ئاسایه لای قه‌ره‌داغی ئاین له پێناو ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كورد ئه‌كه‌ن بخاته‌گه‌ر.
عه‌لی قه‌ره‌داغی خه‌ڵكی دێی (نهوتێی) قهرهداغهو، كابرایه‌كی رارایهو ئینتیهازی و خۆپه‌رسته‌و، هه‌موو كرده‌وه‌كانی و كۆششی بۆ رژێمی خوێنرێژی توركیای شۆڤهنیستهو، له كاتی گیروگرفت و ئاڵۆزییه‌كه‌ی نێوان توركیا‌و روسیا یه‌كسه‌ر خۆی و یه‌كێتییه‌كه‌ی، یه‌كێتی زانایانی موسڵمان پشتگیری ئه‌ردۆگانی كرد‌و وتی: توركیا له به‌ر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به سوریا‌و فه‌له‌ستین و عێراق دووچاری سزایه‌كی گه‌وره‌و دژوار بووه‌ته‌وه‌و، داوای كرد له وڵاتانی كهنداوو جێهانی ئیسلامی پشتگیری و یارمه‌تی ئابووری توركیا بده‌ن و، شتومه‌ك و به‌رهه‌مه‌كانی توركیا بكرن و، بایه‌خ بده‌ن به گه‌شتوگوزارو، ئه‌و بۆشاییه پر بكه‌نه‌وه كه به هۆی سزاكانی روسیا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
عه‌لی قه‌ره‌داغی شه‌یدای كۆنگره به‌ستن و كۆبوونه‌وه‌یه‌و، یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان به هۆی قه‌ره‌داغییه‌وه رۆژانه كۆبوونه‌و كۆنگره ئه‌به‌ستێت و، له هه‌فته‌ی پێشوودا به ئاماده‌بوونی 63 كه‌س له چه‌شنی خۆی له شاری قونیای توركیا كۆنگره‌یه‌ك به‌رێوه چوو، تیادا هه‌وڵی كۆده‌تاچییه‌كان شه‌رمه‌زار كرا‌و داوا له (ئوممه‌ی ئیسلامی) كرا له گه‌ڵ خواستی گه‌لی توركیا بن و، هه‌روا داوا له وڵاتانی ئیسلامی ئه‌كه‌ن كه بواری دیموكراسی خۆیان پێشبخه‌ن و، په‌ره‌ی پێ بده‌ن و، عه‌لی قه‌ره‌داغی زیاتر خۆی گێل ئه‌كات و، ئه‌زانێت دیموكراسی له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی بوونی نییه‌و قه‌ت ناشبێت.
له‌م دوواییه‌دا به سه‌رپه‌رشتی ئیخوانچی یوسف قه‌ره‌زاوی له شاری دوحه پایته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ر ئیخوان ئه‌لموسلمین كۆنگره‌یه‌كی به‌ناو: فێربوونی شه‌رعی و رێگای په‌ره‌سه‌ندنی به‌رێوه‌چوو، وڵاتانی كه‌نداو هیرشی توندیان كرده سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر به هۆی میواندارێتی كۆنگره‌كه‌و، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو ئیخوان ئه‌لموسلمین وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و، له‌ویش عه‌لی قه‌ره‌داغی خۆی نهواندو، وتاری خوێنده‌وه‌و، داوای دامه‌زراندنی ( ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ په‌ره‌پێدانی زانسته شه‌رعییه‌كان) كرد‌و، ئه‌بێت سه‌ر به یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بێت و، وڵاتانی كه‌نداو هێرشیان كرده سه‌ر یوسف قه‌ره‌زاوی و عه‌لی قه‌ره‌داغی و، ئه‌و وڵاتانه ئه‌ڵێن ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و دوواوه‌و، سه‌ر له نۆی ئیخوانه‌كان ئه‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و توندوتیژی ببه‌ن.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه نۆێكهی پێش چه‌ند رۆژێك بۆ ئیسته‌نبول عه‌لی قه‌ره‌داغی له روانگه‌ی كێشه‌كانی موسڵمانان هه‌ڵوێستی حكومه‌تی توركیای به‌رز نرخاندوو تی: له به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پشتگیری له كێشه‌كانی موسڵمانان له فه‌له‌ستین و میانمار‌و سۆماڵ و یه‌مه‌ن ئه‌كات، پێویسته كاری باشه به باشه وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و، بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌مان، یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له ریزی پێشه‌وه بوون بۆ پشتگیری له حكومه‌تی هه‌ڵبژێراوی توركیا‌و، قه‌ره‌داغی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌ی فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ر بكرێت و، نابێت قه‌ت فه‌له‌ستین له بیر بكه‌ین و، هه‌میشه له دڵماندایه و، پێویسته به‌رامبه‌ری دڵسۆز بین و، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌ردۆگان ئه‌بنه‌وه لاده‌رو زاڵمن و، قه‌ره‌داغی نایشارێته‌وه‌و بێباكانه‌و به‌بێ ترس ئه‌ڵێـت: سه‌ركرده‌یه‌كی باشتر له ئه‌ردۆغان له ناوچه‌كه‌دا نییه..
له دووای ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبول و شاره‌كانی تری توركیا عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌بێ وه‌ستان كه‌وته بانگه‌شه‌كردن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی و، داوای له خه‌ڵك كرد رووبكه‌نه توركیا بۆ گه‌شتوگوزار (بۆ خۆشی و رابواردن و مه‌ی خواردنه‌وه‌و گه‌مه‌كردن له گه‌ڵ له‌شفرۆشان) و هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری توركیا.
عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئوممه‌ی ئیسلامی و زانایانی جیهانی ئیسلامی و هه‌موو ئیخوانه‌كان كرده‌وه‌كانی قه‌ره‌داغی به‌رز ئه‌نرخێنن و ، هه‌ر وه‌ك ئه‌و بیرئهكهنهوهو، گشتیان یه‌ك مۆدێلن و، چاویان هه‌موو شتێك ئه‌بێنێت، ته‌نها كورده‌كانی باكووری كوردستان نابینێت كه به ئاگری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و ئاكپارتی دێزو رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست ئه‌سووتێن و، چاوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی له ئاستی باكووری كوردستان داخراون و، ته‌نها كوێر كۆمه‌ڵكوژی كوردان له جزیره‌و سڵۆبی و سورو و هه‌زاخ و نسێبین و وان و شرنا‌خ و ئامه‌دو مێردین و جۆڵه‌مێرك و شه‌مزینان و هه‌كاری و گه‌ڤه‌رو ناوچه‌كاتی تر نابینێت.
زیاتر له ساڵێكه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له شاره‌كانی باكووری كوردستان وسه‌دان گوند‌و دێهات به‌رده‌وامه‌و، ئەو ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازییه‌ش به به‌شداری ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، جه‌ندرمه، پۆلیس، ئاسایش و جه‌رده‌وان ( جاش) و، به به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی چه‌كه قورسه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كان و تانك و تۆپه‌وه بەڕێوەئهچێت و، عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئوممه‌ی ئیسلامی بێده‌نگن.
به‌رامبه‌ر به خزمه‌تكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست به‌رپرسانی توركیا، قه‌ڵغانی سوپاسگوزاریان پێشكه‌شی عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهان كرد‌و، دیاره ئه‌وه‌ی كلكهلقه بكات و چڵكاوخۆر بێت خه‌ڵات ئه‌كرێت و، قەرەداغی پۆستەكەی لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورك بەكارهێناوەو وەك توركێك مامەڵە ئه‌كات و پێشتریش هەڵوێستەكانی ئەوەیان سەلماندوە.
عه‌لی قه‌ره‌داغی له دووا وراوه ڕایگه‌یاندووه : من پێم باشە نەڵێن ( دەوڵەتی ئیسلامی) بەڵکو هەر بە (داعش) ناوی بەرن، چونکە ئەوانە نەڕێکخستنن و نە دەوڵەتی ئیسلامین و نە خزمەت بە ئیسلام ئه‌کەن ،بەڵکو ئەوانە پلانى دوژمنانى ئیسلام جێبەجێئهکەن و، سوورش ئه‌زانێت داعش یارمه‌تی توركیا به نه‌وت ئه‌دات و، توركیاش یارمه‌تی داعش ئه‌دات به چه‌ك و تفاقی شه‌رو تیماركردنی ئه‌ندامه‌كانی داعش له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا.
حكومەتی هەرێمی كوردستان به هۆی توركیاوه هەڵوێستی به‌رامبه‌ر به عه‌لی قه‌ره‌داغی لاوازه‌و، پێویسته هه‌ڵویستی توند بگرێتەبەر بەرامبەری ، چونكە خۆی بەكورد ئه‌زانێت و لەولاشەوە بە هەڵویستەكانی پشتگیری لەدەوڵەتی تورك ئه‌كات و لەئاست تاوانەكانی دژ بەكوردانی باكووردا بێدەنگە.
10/8/2016