ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆ ك كۆماری توركیا لەكۆنگرەی زانست وتهكنۆلوجیا له ئه‌نكه‌ره باسی لەدەستپێكردنی شەڕی موسڵ كرد‌و رایگەیاند هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌شداری ئه‌كات و كه‌س ناتوانێت رێگری لێبكات و، جەختیشیكردەوە كە هێزەكانیان لەبەعشیقە ئهمێننەوەو،
نابێت كەس چاوەڕێی ئەوەیان لێبكات پاشەكشە بكەن وتی. : با هیچ کەسێک چاوەڕێ نەبێت ئێمە لەباشیک دەرچین. ئێمە لەباشیکین و تا ئەمڕۆ دژایه‌تی رێکخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) مان كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له كۆنگره‌ی ناوبراودا وتی: ئێمه هیوای جیهانی توركیا‌و جیهانی ئیسلامین و، هه‌ست به لێپرسراوه‌تی خۆمان ئه‌كه‌ین و، ئه‌بێ به‌هێزبین و، موسڵمانانی جیهان متمانه‌یان به ئێمه‌یه‌و، هه‌ر له هه‌مان كۆنگره‌دا ئه‌ردۆگان ره‌خنه‌ی له تیرۆر‌و وڵاتانی رۆژئاوا گرت و، ئاماژای به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، كه له‌لایه‌ن پێنج وڵاته‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رێوه ئه‌چێ، ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان گاڵته‌ئامێزه.
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بێشه‌رمانه ده‌ست ئه‌خاته ناو كاروباری وڵاتان و، سه‌باره‌ت به موسڵ ده‌ستێوه‌ردانی دیاره‌و ئه‌ڵێت : په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ موسڵدا هه‌بووه‌و، له ئێستاشدا هه‌مانه‌و، له داهاتووشدا هه‌ر ئه‌بێت و، توركیا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نوجه‌یفی هه‌یه‌و، هه‌روا ته‌ماحی له گه‌راندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌و، توركیا هه‌وڵئه‌دات بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی موسڵ و، تا هنوكه حكومه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواینهكردووهو، به‌ڵام هه‌ندێ له “”سیاسه‌تمه‌دارانی”” تورك كه به “”عوسمانییه نوێیه‌كان”” ناوزهدكران، داوای دامه‌زراندنی ویلایه‌تێك له موسڵ ئه‌كه‌ن.
كاتێك ” به‌هاری عه‌ره‌بی” له تونس و چه‌ند وڵاتێكی تر ده‌ستیپێكرد، ئه‌ردۆگان وه‌ك كه‌سێكی ئاینی دیموكراسیخواز ئاسا ، پشتگیری له گه‌لانی عه‌ره‌بی كرد، بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسه دیكتاتۆره‌كان و، ئه‌وه بوو زه‌ینلعابدین بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ك و موعه‌مه‌رئه‌لقه‌زافی لابران، به‌ڵام له هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی خودی ئه‌ردۆگانه له دیموكراسییه‌ته پهرۆێنهكهی و، كه‌مه كه‌مه توركیای برده ریزی وڵاته دیكتاتورییه‌كان و، له ئێستادا ئه‌ردۆگان دیكتاتۆرێكی رووره‌شی ئاینی بێ وێنه‌یه.
هیچ بوارێك بۆ فرت و فێڵ له به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ماوه‌و، ئه‌م گومرایه حه‌زی له چاره‌ی ئۆپه‌زسیۆن نییه‌و، له رووی سیاسییه‌وه ئیمان و باوه‌ری به به‌شداری حزبه‌كانی تر نه‌ماوه‌و، ئه‌وه‌ش له حزبێك ئاین بكات به‌به‌ر خۆێدا چاوه‌روانكراو بوو، به به‌رچاوی دونیاوه ئه‌ردۆگان ته‌رو وشكی پێكه‌وه سوتاندو، باكووری كوردستانی كرده دۆزه‌خ و، هێرشێكی سه‌ربازی به‌ر بڵاوی كرده سه‌ر گوند‌و شاره‌كان و، ده‌یان هه‌زار سڤیلی بێ‌تاوان كوژران و، ده‌یان هه‌زاری تر له سه‌ر خاكی باوباپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ركران و، په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیكتاتۆر ئه‌ردۆگان ده‌ستیانكرد به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی كورد‌و، ئه‌ردۆگان هێرشی توندیكرده سه‌ر ئازادییه‌كان و، له پاش داخستنی رۆژنامه‌ی ( ئه‌لزه‌مان) ده‌یان ویستگه‌ی رادیۆ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌نالی كوردی داخست
خه‌یاڵی تێكڵاوبوونی ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێت ئیسلامی میانره‌وو دیموكراتییه‌ت له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی “” داد‌و گه‌شه‌پێدان”” هه‌ره‌سی هێناو، ئۆپه‌زسیۆنی سیاسی كورد له پێناو كپكردنی ده‌نگیان لێدانی كوشنده‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی به‌ركه‌وت و، بزوتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوللا گوێلن بوو به دوژمنی سه‌ره‌كی و ئه‌ندامه‌كانی و یاوه‌رانیان له ده‌زگاكانی ئاسایش و داد‌و فه‌رمانگه‌كانی تر ده‌ركران و، ئه‌ردۆگان هه‌وڵ ئه‌دات ئیسلام بكاته به‌ر ده‌وڵه‌ت و، ده‌وڵه‌ت ببێت به ئه‌مرازێك سه‌ر به خۆێی و حزبه‌كه‌ی بێت و، ئه‌ردۆگان توركیای گواسته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری و، ئازادییه‌كان ئهخنكێنێت و ده‌سه‌ڵات و كورسییه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی لای خۆشه‌و یستهو، له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی توركیایه.
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له پاش كوده‌تاكه ویستی وێنه‌ی خۆێی به جوانی ده‌ركه‌وێت، وه‌ك كابرایه‌كی به‌هێزو چالاك و، دڵسۆز بۆ ئاسایش وسه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌ڵام چاودێران جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ردۆگان لاواز‌و شكستیخواردووهو، بووه‌ته گومرایه‌كی فێڵبازو، دووروو، راراو، تایفهچی و درۆزن و، له كاتێكدا رایئهگهێنێت ده‌ست له وڵاتان وه‌رنادات، به ئاشكرا پاڵپشت و یارمه‌تی گروپه توندره‌وه‌كان ئه‌دات بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی سوریا‌و، داگیركردنی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی وه‌ك له جه‌رابلوس و دابق ئه‌نجامیداو، تا ئێستا ، نایه‌وێت هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، ئه‌زانێت حكومه‌تی عێراق چه‌ند جارێك داوای لێكردووه به‌ڵام بێ گۆێیهو و خۆی كه‌رو كوێر كردووه‌و، و زۆر بێشه‌رمانه له به‌ر خاتری ئێخوان ئهلموسلمینهكان ده‌ست له كاروباری ناوخۆێی میسر وه‌رئه‌دات و، هه‌وڵئه‌دات به‌ینی شیعه‌و سوننه تێكبدات.
ده‌رباره‌ی شه‌ری موسڵ ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی كۆماری توركیا جه‌خت ئه‌كاته‌وه كه شه‌ره‌كه دەستیپێکردووە و ئێمه‌ش بەشدار ئه‌بین و، ناكرێت لەدەرەوەی بازنەکە بین، چونکە بەشێک لەمێژووی ئێمە لەوێیەو، خوشک و برایانمان لەمووسڵن، لەوێ برا و خوشکە عەرەب، تورکمان و کوردەکانمان بوونیان هەیە، بەهەمان شێوە لەو ناوچانەی بەرەو باکوور، کە لەسنووریش نزیک ئهبینەوە، کەس وکارمان لەوێن، بەدڵنیاییەوە ناکرێت ئێمە هەستیار نەبین لەوبارەیەوە.
ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناو بردنیان و، به خوێنی خۆیان كوردستان ئه‌پارێزن، به‌ڵام جێی داخه له هه‌ولێره‌وه به‌عسییه‌كان دێنه سه‌ر سه‌ته‌لایته‌كان و، پێشمه‌رگه به‌داگیركه‌ری گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كان ناو ئه‌بن و، ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌مان كه‌سن كه موسڵ كه‌وته ده‌ست داعش، پیرۆزباییان كرد‌و وتیان، ئێستا خه‌ڵكی موسڵ به ئاشتی و خهیروبهرهكهت ئه‌ژین و، حوكمی داعش له حوكمی حكومه‌تی عێراق باشتره.
له ساڵانی پێشوو به‌عسیه هه‌ڵاتووه‌كان و، كه‌سانی هه‌ڵاتوو له ده‌ستی دادگا به هۆی كوشتن و پاره دزین وه‌ك: تارق ئه‌لهاشمی و رافع العیساوی له هه‌ولێر كونگره‌یان ئه‌به‌ست و، له‌م رۆژانه‌شدا پێشمه‌رگه‌و گه‌ڵی كوردستان تاوانبار ئه‌كه‌ن و، رێگا به خۆیان ئه‌ده‌ن ده‌مدرێژی و چه‌نه‌بازی و، ناوزراندنی كورد بكه‌ن و، ئه‌وان به ئاشكرا دژی شیعه‌ن، به‌ڵام باجه‌كه‌یان ئێمه‌ی كورد ئهیدهێن.
توركیا مه‌به‌ستیه‌تی به‌شداری له شه‌ری موسڵدا بكات و، ئه‌ردۆگانی دیكتاتۆر نه‌یشاردووه‌ته‌وه‌و، به رۆن و ئاشكرا ئه‌ڵێت : کەس وکارمان لەوێن و، سنوورمان له گه‌ڵ موسڵدا هه‌یه‌و، ئه‌بێت به‌شداربین و نابێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه بین و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له 17/10/2016 شاندێكی توركیا گه‌یشته به‌غداو، داوایاكردووه به‌شداری له شه‌ره‌كه بكه‌ن و، به‌غداش وتی شانده‌كه به گؤێرهی بارودۆخه نه‌بوو، بۆیه له وڵامدا وتوویان له‌م رۆژانه‌دا شاندێكی عێراق ئه‌گاته توركیا‌و وه‌ڵامیان پێێهو، ئه‌ردۆگان وه‌ك وتمان رێوییهو فێڵبازه‌و هه‌موو كارێك ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ری موسڵ بكات و، بگاته ئاواته‌كانی و، موسڵ بكه‌ن به هه‌رێم و، خێڵی ئه‌سیل و ئوسامه نوجه‌یفی ببن به خاوه‌نی و، له پاش جێگیربوونیان رایئهگهێنن هه‌رێمی موسڵ ئه‌یه‌وێت له گه‌ڵ توركیا بێت و، ئه‌و كاره‌ش له خه‌ڵكانی چروك وترسنۆك و وڵاتفرۆش خێڵه‌كی دوور نییه.
توركیا له باشیك و ته‌له‌عفه‌ر ناگشێتهوهو، هه‌ره‌شه ئه‌كات و، نیازی ناردنی هێزی تره‌و، عێراق نارازییه به به‌شداربوونی توركیا له شه‌ری موسڵداو، شیعه‌كانیش داوا ئه‌كه‌ن بچن به‌گژ توركیادا‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات خوێن زۆر ئه‌رژێت و، ئه‌گه‌ر داعش‌یش هه‌ڵهاتو ، موسڵی چۆڵكرد، شه‌ریی شیعه‌و سوننه سه‌رهه‌ڵئه‌دات و، شه‌ره‌كه درێژخایه‌ن ئه‌بێت و، كه‌س نازانێت كه‌ی و چۆن كۆتایی پێدێت و، به‌رهه‌می هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چیان لێدێت؟.
19/10/2016